سۆران عومه‌ر: شەقامێکی سلێمانی بووە بە شوێنی مامەڵەی قێزەونترین تاوان
Sunday, 18/09/2022, 20:54
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، شەقامێکی سەرەکی شاری سلێمانی، شەوانە بوه‌تە شوێنی مامەڵەی "قێزەونترین تاوان کە نێربازی و هاوڕەگەزبازییە"، دەیان گەنج لەوێن لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبیلانە سەردەکەون و دەبرێن.
سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڤیدیۆیه‌كی شه‌قامه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، "شەقامێکی سەرەکی شاری سلێمانی، شەوانە بوه‌تە شوێنی مامەڵەی قێزەونترین تاوان کە نێربازی و هاوڕەگەزبازییە، دەیان گەنج لەوێن لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبیلانە سەردەکەون و دەبرێن".
ئەمە تاوانێکی ئاشکرایە بەپێش چاوی خەڵکەوە لەسەر شەقام ئەنجام دەدرێ
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئەمە تاوانێکی ئاشکرایە بەپێش چاوی خەڵکەوە لەسەر شەقام ئەنجام دەدرێ کە یاسا تونترین سزای بۆ داناوە، هەروەک شەریعەتیش توندترین سزای بۆی هەیە.
لە ڕابردودا ئاسایشی سلێمانی ئەوکەسانەی دەستگیرکرد، بەڵام بەداخەوە كونسوڵخانەی چەندین وڵات هاتنە دەنگ
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت، "لە ڕابردودا ئاسایشی سلێمانی ئەوکەسانەی دەستگیرکرد، بەڵام بەداخەوە كونسوڵخانەی چەندین وڵات هاتنە دەنگ و بەرگریان لەم تاوانە پیسە بێزراوەکرد، کە هەندێ کەس و ڕێکخراو بەپاڵپشتی دەرەکی بانگەشە بۆ ئەم فاحیشە دەکەن بەدروشم و وێنەو کردار و داواکارم لەلایەنی پەیوەندیدار ئەم کارەساتە ڕاگرێ".
4ی (نیسان/4)ی 2021، 17 ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له یاداشتێكدا باسیان له‌وه‌كرد، پێویسته كه پشتیوانی هیزەکانی ئاسایش بکرێت بۆ بەردەوامبون لەو جۆرە هەڵمەتانەی ئەنجامیدا و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی هەماهەنگ بن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەمەترسی ئەم جۆرە کارە نەخوازراوانە کە سەردەکێشێت بۆ بەلاڕێدابردنی لاوانمان و تێکوونی شیرازەی خێزان.
یاداشته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هات له هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی هاوڕه‌گه‌زبازان له شاری سلێمانی.
بە نیگەرانییەوە چاودێری ڕوداوەکانی سلێمانی دەکەین کە وادیارە چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان دەستگیردەکرێن
هه‌نگاوه‌كه‌ی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی نیگه‌رانی هه‌ندێك كونسوڵخانه‌ی وڵاتانی له هه‌رێمی كوردستان لێكه‌وته‌وه و 3ی (نیسان/4)ی 2021، کونسوڵخانەی یٔەمریکا لە هەولێر لەبارەى هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان لە سلێمانی له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئێمە بە نیگەرانییەوە چاودێری ڕوداوەکانی سلێمانی دەکەین کە وادیارە چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان دەستگیردەکرێن".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست