سلێمانی لە 13ی حوزەیرانەوە بۆ 17ی شوبات
Tuesday, 15/03/2011, 12:00
ئەمە بەڵگەنامەیەكە بۆ مەكتەب سیاسی یەكێتی نوسراوە لەسەر ڕووداوی 13ی حوزەیران كە 113 كەس تێیدا بریندارو كوژرا!! ئەمە ڕوداوی سەردەمی شەڕی ناوخۆ بو كە بۆ گرتنی لقی چوار ئەنجامدراوە!! ئەمەیان یەكێتی بەرامبەر پارتی كردی، بەپێچەوانەوەی ئەوەی 17ی شوبات كە پارتی بەرامبەر خەڵكی سلێمانی كردی!! تاوانی 17ی شوبات بەدەستی پارتی و یەكێتی بەرامبەر خەڵكی سلێمانی و دەروبەری 8 شەهیدو 200 برینداری لێكەوتەوە!
ئەم ڕاپۆرتە لەسەر 13ی حوزەیران نوسراوە وەك خۆی بڵاوكراوەتەوە:
دوای هێنانەوەی تەرمی (عوسمان قادر منەوەر) بۆ سلێمانی رۆژی 12/6 خزم و كەس و كاری عوسمان بەنیاز بوون لەسەرقەبران بێ هیچ مەراسیمێك بینێژن، بەڵام تەدبیری فایەقە رەش بووە دوای ئەوەی تەكلیفی لەكاك ملازم عومەر كردووە ئەویش موافق بووەو خستوویانەتە رۆژی دواتر واتە 13/6 و پارتی ئاگاداری تەلەفزیۆنی حزبی شیوعیان كردووە كەبانگەوازیان بۆ بڵاو بكەنەوە بۆ رێورەسمی ناشتنی عوسمان، هەروەها تەلەفزیۆنی خۆشمان بەنیاز بوون بۆیان بڵاو بكەنەوە (مەبەست تەلەفزیۆنی puk) بەڵام دوای وەرگرتنی ئەم موافقەتانەو موافقەتی كاك ملازم عمر لەرێگەی برادەرانی خۆمانەوە دەركەوتووە كەپارتی بەنیازن زەجەیەك بنێنەوە، بەو مناسەبەوە كاك جەبار فەرمان پێی زانیوەو بۆ ئەو كەوتوونەتە پەیوەندیكردن بە برادەرانەوەو ئەم كارانەی ئەنجام داوە:
1- منع كردنی خوێندنەوەی ئاگادارییەكە لەتەلەفزیۆنی خۆمانەوە.
2- قەناعەت پێكردنی كەس و كاری عوسمان كە بەیانی زوو سەعات 6 بینێژن نەك سەعان 9 بەڕێورەسم.
3- ئاگاداری كاك جەمیل هەورامی و كاك شاهۆی كردەوە كە بەیانی زوو بچن بینێژن، چونكە كاك جەبار دڵنیابوو كە 100%ی پارتی ئاژاوە دەنێتەوە، چونكە مەعلومات هاتووە بۆی كەبەنیازن بەو بۆنەیەوە لقی چوار بگرن و تەرمەكە و چەندین ژن و خەڵك بچنە ژوورەوەو دوایی یەكسەر (Inc) بێن و كەس نەتوانێ دەریان بكات و ئابڕووی ی.ن.ك ببەن.
4- سەعات 2ی شەو كاك ملازم عومەری دۆزیوەتەوە ئەو ئیجرائاتانەی پێ وتووەو بۆ هەمووی موافق بووە.
5- دوای ئەوەی جەوهەر نامق بەنیاز بووە بەشداری رێورەسمەكە بكاو وتار بخوێنێتەوە، كاك جەبار سەعات 12ی شەو پێی وتووە نابێ بەشداری بكەیت، چونكە رەنگە شارەكە بشێوێ و مەنعی دەكات و یەكسەر حەرەسی زیادەی ناردووە بۆ ئوتێلەكەی كاك جەوهەر نامق و چواردەوری گرتووەو نەیهێشتووە بێتە دەرەوە.
معلوماتەكان دەڵێ: حزبی شیوعی و (Inc)یش ئاگادار بونە (بەڵام مۆكد نییە)، بەڵام هێنانی كۆنە جاش و مستشار و چەك تەوزیع كردن مۆكدە كە هەندێكیان ئەمانەن: قاسم كەریم دڕەپی، بكر ملا قادر، ابراهیم شێخ نێرەو خولەی سید گوڵ.
بەداخەوە كاك جەمیل هەورامی و مامۆستا شاهۆ سەعات (6)ی بەیانی ئیهمالیان كردووە لەو مەسەلەیەداو نەچوونەو فایەقە رەشیش بەئارەزووی خۆی خستوویەتە سەعات (9) و دوای ئەوەی لە تەلەفزیۆنی حزبی شیوعی یەوە خوێندراوەتەوە نزیكەی (5000) كەس كۆبووەتەوە لای مزگەوتی كانی ئاسكانەوە بۆ بەردەمی پارێزگاو لەوێوە بۆ جادەی مەولەوی و لەوێشەوە بۆ بەردەركی سەراو پاشان سەرەوژوور بۆ فلكەی كاوە رۆشتوون لەرێگە كاتێ دەستیان كردووە بە وتنی درووشمی دژ بە ی.ن.ك و جوێندان و دەرهێنانی چەك خەڵكەكە وردەوردە لێیان دوور كەوتووەتەوە تا گەیشتوونەتە لای لقی چوار لەوێدا بەهەموو تەقدیرەكان (500) كەس ماوەتەوە، بەڵام ژمارەیەكیان چەكیان پێ بووەو پێشتریش لەدەرەوەی لق بەدزییەوە چەكداری تریان داناوە، برادەرانیش ئیحتیاتی ناوشارو شوێنەكانی تریان كردووە، بەڵام هێزی زیادەیان نەناردووە بۆ لقی چوار و تەنها (حەوت) كەسی لێ بووە كە خۆپێشاندەران نزیك بوونەتەوە لەلق هەموویان بەتووڕەییەوە دەستیان كردووە بە جوێندان بە ی.ن.ك و دەرهێنانی چەك لەژێر عابای ژنانەوەو تەوزیعی كردنی روومانە هەرلەلایەن ژنانەوە و جوێندان بەسەركردەكانی ی.ن.ك و لەگەڵ نزیك بوونەوەیان یەكسەر روومانەكانیان هەڵداوەتە ناو لق و پێشمەرگەكانیش لێیان مەعلوم دەبێ كە بەنیازن بۆیان بێن لەبەر ئەوەی لیوای تایبەتن، چونكە زۆریان رق لە لیوای تایبەتە یەكەمجار تەقە دەكەن بەسەریاندا، پاشان ناچار تەقەیان لێ دەكەن، پاش ئەوەی ئەوان روومانەی دووەم هەڵ دەدەن بەقسەی ئەو خەڵكە بێ لایەنە كە لێم پرسین و لەدەوروبەری لق دوكانیان هەیە ئەوان دەڵێن لەپێشدا پارتی تەقەی لێ كردوون لەكۆلانەكانەوەو دوكاندارەكان تكایان لێیان كردووە كە لەنزیك ئەمان و دووكانەكانیانەوە تەقە نەكەن تابەرنەكەون. خەڵكە كوژراو بریندارەكە هەموو بەر گوللە كەوتوون، تەنها چوار كەس نەبێ ئەویش (پ.م)ی خۆمانن بەپارچەی روومانە بریندار بوونەو هەموو تەقەكەری ی.ن.ك لەو شتانەدا تەنها (5)كەس بووە، بەڵام پارتی نازانرێ و بەپێی تەقدیری شاهیدی ناو كارەساتەكەو دوكاندارەكان و خەڵكی كە لەلای سەراوە گەڕاوەتەوە دواتریش قسەی (پ.م)ەكانە زیاد لە 35 نەفەر تەقەكەر بووە، جگە لەدەمانچە بەدەست بە پێی قسەی ئەو كەسانەی كە لەوێ بوونە (10-12) دەمانچە بەدەست بوونەو تەقەیان كردووە یەكێك لەپێشمەرگەكانی بەفیشەكی دەمانچە بریندار بووەو تەقریری دكتۆریش كەلەم رۆژانەدا بەدەستمان دەگات دەڵێ:
برینداری گوللەی دەمانچەی تیایە لەكاتێكدا برادەرانی ئێمە دەمانچە بەقەدیان تیا نەبووە. تائێستا كوژراوەكان (17) كەس و بریندارەكان (96) كەسە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست