پاش كۆتایی هاتنی 4 مانگه‌كه، بارزانی هیچ چاكسازییه‌كی نه‌كردو به‌ڵنه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر
Friday, 22/07/2011, 12:00
لێره‌دا خاڵ به‌خاڵی پرۆه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه كه‌وه‌ك خۆی وتی له‌ماوه‌ی 4 مانگدا به‌چاوی خۆتان چاكسازی ده‌بینین، پاش چوار مانگی ته‌واو سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌ك چاكسازی نه‌كرد به‌ڵكو ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ئاماده نین چاكسازی و گۆڕانگاری ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بكه‌ن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می توشبوو به‌گه‌نده‌ڵی و پارێزگاری له‌سته‌مكاریی و ده‌ستوه‌ردان له‌دادگا ده‌كه‌ن و حورمه‌ت بۆ تاكی كورد‌و مه‌ودا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین ناهێڵنه‌وه.
مه‌سعود بارزانی كه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 21ی ئازاری ئه‌مساڵ به‌ڵێنیدا له‌ماوه‌ی (4) مانگی ئاینده‌دا چاكسازی گرنگ ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌ی چاكسازی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ 21ی ته‌مموز ئه‌و چوار مانگه كۆتایی هات! نه چاكسازی بینرا، نه ئه‌و به‌ڵێنه‌ش هاته‌دی كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و بۆنه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندو وتی :
بەدەرفەتی دەزانم كە ئەو بەرنامەیەی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دامانڕشتووە بۆ چاكساری و بەردەوامبوون لەسەر چاكسازی پێتان رابگەیەنم، هەروەكو رۆژی 11ی ئادار لە هەولێر عەرزی ئێوەی بەڕێزم كرد كە پەنا بەخوا لەماوەی 3-4 مانگی دیكە ئێوە ئەنجامەكان دەبینن.
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڵێنی سێ بۆ چوار مانگی‌دا، ئه‌مڕۆ 21ی ته‌مموز ئه‌و چوار مانگه كۆتایی هات، حه‌قی خۆمان بپیرسین سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م خاڵانه‌ی كه‌ڕاتگه‌یاند كامه‌یانت جێبه‌جێكردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت؟ بۆخۆت وتت "ئێستاش دووبارەی دەكەمەوە دەستبەجێ حكوومەتی هەرێم دەست دەكات بەجێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیە. خاڵەكان ئەمانەن:
❊ پێداچوونەوە بەوەزعی حكوومەت و تەعدیل وەزارییەكی بنەڕەتی.
كامه پێداچونه‌وه‌و كامه ته‌عدیلی وه‌زاری بنه‌ڕه‌تی؟
❊ لادان و خانەنشین كردن و گواستنەوە لە هەموو دەزگاو دائیرەكان و پابەندبوون بە تەمەنی خانەنشینی و زنجیرەی وەزیفی.
كامه لادان؟ كامه خانه‌نشین كردن و گواستنه‌وه له‌هه‌موو دائیره‌كان و پابه‌ندبوون به‌ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و زنجیره‌ی وه‌زیفی؟ پاشان ئه‌مه‌ی له‌چاكسازیدا ناوده‌نرێ چی؟
❊ ئەنجوومەنی راژە دابمەزرێت و كارا بكرێت و هەرچی دامەزراندن هەیە لەسەر بنەمای توانا‌و دادپەروەری بێت و بەهیچ شێوەیەك تەزكیەی حزبی نەمێنێت.
هه‌موولایه‌ك ده‌زانێ ئه‌نجومه‌نی ڕاژه پێشتر هه‌بووه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، دامه‌زراندنیش به‌وجۆره ئه‌نجامدرا كه‌فۆڕمه‌كانی له‌لقێكی پارتیه‌وه دابه‌ش ده‌كرا!
❊ چاودێری دارایی كارا بكرێت و دەست لەسەر هەموو موخالەفات دابنێت.
تاكو ئێسته نه‌ك چاودێری دارایی كارا نه‌كراوه به‌ڵكو دوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌یه‌و یه‌كی نه‌گرتۆته‌وه‌و 2500 ڕاپۆرته‌كه‌ی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانیش چاره‌نوسی نادیاره!!
❊ كۆمیسیۆنی نەزاهە بەپەلە دابمەزرێت و داواكارم لەپەرلەمان بەپەلە ئەو پڕۆژە یاسایەی كە لایانە ئیقراری بكەن بۆ ئەوەی كۆمیسیۆنی نەزاهەش دەست بەكاری خۆی بكات.
بۆ ئه‌مه‌شیان نه‌ك كۆمیسیۆنی نه‌زاهه دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكو ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانیش دوای 2 ساڵ هێشتا یه‌ك هه‌نگاوی نه‌ناوه! پرۆژه یاساكه‌ش هێشتا نه‌گه‌یشتووه به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم!!
❊ داواكاری گشتی بەتەواوی بكەوێتە كار‌و بێتە مەیدان.
داواكاری گشتی تاكو ئێسته له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه‌وه ئه‌رك و ڕۆڵی خۆی پێنادرێ، ته‌نانه‌ت به‌دواداچون و فه‌رمانه‌كانیشی جگه له‌وه‌ی جێبه‌جێ ناكرێ ڕێگریشی لێده‌كه‌ن!
❊ هەرچی تەندەر هەیە بە شەفافیەت رابگەیەنرێت و بەهیچ شێوەیەك نەدرێ بەهیچ لایەنێك یا هیچ كەسێك لەبەر پێگەو نفوز‌و خزمایەتی یا لەبەر هیچ هۆیەك و لیژنەیەك دادەنرێ بۆ چاودێری كردنی هەموو ئەو تەندەرانەو بەهیچ شێوەیەك نابێ تەندەر بفرۆشرێتەوە بودجە هەمیشە بەشەفافیەت ئامادە دەكرێ و دەدرێتە پەرلەمان هەروەها پێویستە هەموو گرێبەستەكانی نەوت و غاز شەفاف بێت.
تاكو ئێسته نه‌بینرا یه‌ك ته‌نده‌ر به‌شه‌فافی بڵاوبكرێته‌وه‌و ڕابگه‌یه‌نرێ! ناشزانرێ كامه لیژنه دانراوه بۆ چاودێری ئه‌م مه‌سه‌له! جگه له‌وه كامه شه‌فافیه‌ته له‌ئاماده‌كردنی بودجه‌دا كه ته‌نها له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی ترلیۆنێك دینار زیاتر به‌هه‌ده‌ر دراوه‌و ده‌چێته خانه‌ی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی به‌ڵام له‌م كاته‌دا كه تۆ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم پرۆژه‌ی چاكسازیت ڕاگه‌یاندوو بۆخۆت ئه‌و بودجه‌ت به‌و هه‌موو كه‌موكوڕی و ناشه‌فافیه‌وه ئیمزاكردو تێتپه‌ڕاند!!
❊ تەرخانكردنی زەوی كشتوكاڵی بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بۆ بەرژەوەندی چەند كەسێك دەبێ رابگیردرێ و لێكۆڵینەوەش لەو پڕۆژانە بكرێ كە پێشتر دراون.
پاش ئه‌وه‌ی زه‌وی ئه‌م كوردستانه بست به‌بستی درا به‌كۆمپانیاكانی خۆیان به‌ناوی وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌ی نیشته‌جێبونه‌وه‌و هه‌مووی كراوه به‌ڤێلاو خانوو شوقه‌ی گرانبه‌هاو ته‌نها كێشه‌ی نیشته‌جێبوونی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه!! تاكو ئێسته‌ش ناوی یه‌ك پرۆژه هێنراوه كه‌بۆ دروست كردنی 10 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دابینكراوه گوایه ڕاگیراوه!
❊ كۆمپانیا گەورەكان كە قۆرخیان كردووە، دەبێ بەشێك بكەنە پشك و بیدەن بەخەڵكێك.
كۆمپانیا گه‌وره‌كان موڵكی یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی دیموكراتن یان موڵكی به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی و پارتین، تاكو ئێسته نه‌ك پشكیان نه‌داوه به‌خه‌ڵك!! كه ئه‌مه قسه‌یه‌كی بێ بنه‌مایه‌و دوره له‌واقیعه‌وه ئه‌و كۆمپانیانه پشك بده‌ن به‌خه‌ڵك!! له‌كاتێكدا كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم كه هی برازای بارزانی خۆیه‌تی و كۆمپانیای ئاسیا سێڵ كه به‌كۆمپانیا نزیكه‌كه‌ی یه‌كێتی ناسراوه ئاماده نین باج بده‌ن به‌حكومه‌ت چجای پشك بده‌ن به‌خه‌ڵكانێك!!
❊ كەرتی تایبەت بەشدار بێت لە دامەزراندنی گەنجەكانمان و پەرلەمان یاسایەك دەربكات بۆ ئەوەی كەرتی تایبەتیش پابەندبێت بەدابینكردنی ئایندەی ئەو گەنجانە وەكو مافی خانەنشینی.
ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و موزایه‌دانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ئاینده‌ی گه‌نجی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌كرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ هاوڵاتیانه له‌یاساكه‌دا په‌سه‌ندكراوه به‌ڵام حكومه‌ت ئاماده نیه ئه‌وه جێبه‌جێ بكات و ته‌نها ئه‌و پێشینه ده‌دات به‌فه‌رمانبه‌ران! له‌ژێر فشاری شه‌قام و میدیادا ئه‌مه‌یان ڕێك كرده‌وه به‌ڵام ده‌یانه‌وێ ئه‌و گه‌نجانه بێبه‌ش بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌له‌ساڵی ڕابردوو گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریان كردووه!! ئێسته ده‌بێ ئه‌و یاسایه چی بێت كه‌تاكو ئێسته په‌رله‌مانیش ئاگاداری نیه تاكو ده‌ربچێ و دابینی ئاینده‌ی خانه‌نشینی بۆ گه‌نج بكات!!
❊ زۆرجار دەبیستم خۆراك و دەرمانی ماوە بەسەرچوو لەفڵان خاڵی سنووری هاتۆتە ناو هەرێمی كوردستان من داواكارم و داواشم كردووە لەحكوومەتی هەرێم كە لێكۆڵینەوەیەكی جدی بكرێ، كەكێ موسەبیبەو هەر كەسێ بێت دەبێ بدرێتە دادگا، چونكە ئەمە كارێكی زۆر ناڕەوایە.
پاش ئه‌م پرۆژه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، بینرا له‌نێو نه‌خۆشخانه حكومیه‌كاندا ده‌رمانی به‌سه‌رچوو دراوه نه‌خۆش و تاكو ئێسته یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هێنانی ده‌رمانی به‌سه‌رچوو نه‌ك دادگایی نه‌كراوه به‌ڵكو كه‌س لێپێچینه‌وه‌شی نه‌كردووه له‌و مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی به‌ژیانی ته‌ندورستیی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه!
❊ پێداچوونە بەپاسەوانی بەرپرسەكان بكرێت و رێكاری بۆ دابندرێت.
تاكو ئێسته سه‌رۆكی هه‌رێم بۆخۆی یه‌ك پاسه‌وانی كه‌م نه‌كردۆته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی و په‌رله‌مانه‌كه‌ی یه‌ك پاسه‌وانی كه‌م نه‌كردۆته‌وه ده‌بێ كێ به‌رپرس بێت له‌م چاكسازی و گه‌نده‌ڵییه كه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی كوردستان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی یه‌كێتی و پارتی نزیكه‌ی 45 هه‌زار پاسه‌وانیان هه‌یه!!
❊ لێكۆڵینەوە لەو پڕۆژانە بكرێ كە تەواو نەكراون یا گەمەیان تێداكراوە.
تاكو ئێسته نه‌خۆشخانه 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی سلێمانی یه‌كێكه له‌و فه‌زیحه گه‌ورانه كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌ك لێی نه‌كۆڵیوه‌ته‌وه هه‌ر لێشی نه‌پرسیوه!!
❊ هەرچی زەویە بەموساتەحە دراوە لێكۆڵینەوەی لێدەكرێ و بەپێی یاسا رێوشوێنی لەگەڵدا دەكرێ.
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌لانه كه‌گه‌نده‌ڵییه‌كی به‌رچاوی تێدایه‌و به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی موساته‌حه نه‌بێت چاره‌سه‌ری نیه چونكه به‌شێكی گه‌وریه خاكی كوردستان به‌ناوی موساته‌حه‌وه دراوه به‌هه‌زاران كه‌سی به‌رپرس و خزمی به‌رپرس و كه‌سانی سه‌ربه یه‌كێتی و پارتی.
❊ رۆتین لەدائیرەكان نابێ بمێنێ و فەرمانبەرەكان دەبێ لەخزمەتی خەڵكەكە دابن و بەزوویی ئیشوكاری خەڵك راپەڕێنن.
ئه‌مه‌ش بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه‌و تاكو ئێسته ڕۆتین یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیه كوشندانه‌ی كه سه‌راپای داموده‌زگا حكومیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی ته‌نیوه‌و تاكو ئێسته یه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر ئیهانه‌كردنی هاوڵاتیان نه‌دراوه‌ته دادگا، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژانه هه‌زاران هاوڵاتی له‌فه‌رمانگه حكومیه‌كاندا ئیهانه ده‌كرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا له به‌رده‌م خه‌زێنه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی به‌رامبه‌ر گه‌نجان ئه‌نجامدرا كاتێك بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ڕویان له‌و فه‌رمانگه‌یه كردبوو.
❊ هەموو حزبەكان دەبێ سەرچاوەی دارایی خۆیان ئاشكرابكەن. هەروەها رۆژنامەو گۆڤار‌و كەناڵەكانی تەلەڤزیۆن.
ئه‌مه‌یان جێی سه‌رنجێكی زۆره چونكه پاش ئه‌م پرۆژه‌ی چاكسازیه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی حزبه‌كان ئاشكرا نه‌كرا به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی دارایی كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌ته‌وه بڕا! پێویست بوو بارزانی له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودار بۆ ئه‌م خاڵه سه‌رچاوه‌ی دارایی پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا بكردایه، پاشان ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌خۆیان پاره‌ی پێده‌ن به‌ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئه‌وه‌ش ئاشكرا بكه‌ن كه مانگانه نزیكه‌ی دوو ملیار دیناره ئه‌وكاته ده‌وترا سه‌رۆك له‌م پرۆژه بڵاوكردنه‌وه‌دا نیه‌تی پاكه‌و هه‌نگاو به‌ره‌و چاكسازی ده‌نێ!
❊ بۆ هیچ حزبێك نییە پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتێك دروست بكات، پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتەكان لەرێگەی حكوومەتی هەرێمەوە دەبێت، حزب دەتوانێ تەنها پەیوەندی لەگەڵ حزب دروست بكات.
له‌مه‌شدا سه‌رۆك نیازی باش نه‌بوو، به‌ڵكو له‌م ڕۆژانه‌دابوو په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران له‌چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیدا ئاشكرا بوو كه‌په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای سیخوڕی بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌به‌رامبه‌ر له‌ناوبردنی كورده‌كانی نه‌یاری ئێران كه‌ناویان په‌ژاكه‌و له‌چیای قه‌ندیل جێیگرن، جگه له‌وه چه‌ندین په‌یوه‌ندی نهێنی تری مه‌ترسیداری حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ ئێران له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئاشكرا بووه، كه‌ده‌ریده‌خات په‌یوه‌ندییه حكومیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتاندا بۆ مه‌رامی مه‌ترسیدارو ته‌نانه‌ت دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م كوردستانه به‌كارهێنراوه كه شایه‌نی ئه‌وه‌بوو سه‌راپای حكومه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و به‌رپرسان له‌و مه‌سه‌له‌دا ببرێنه به‌رده‌م دادگا بۆ لێپێچینه‌وه چونكه بۆته‌هۆكاری ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت و تۆپبارن ڕوو له‌سنوره‌كان بكات!
❊ دەكرێ پەرلەمان بەیاساكان دابچێتەوە و هەمواریان بكات و هەرچی لەبەرژەوەندی گەلی كوردستان دابێت ئەوە بكات.
به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌ك بۆخۆی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه‌داوا له‌په‌رله‌مان كردووه به‌و یاسایانه‌دا بچێته‌وه به‌ڵكو بۆخۆی له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا دوو پرۆژه یاسای ئیمزاكردو تێیپه‌ڕاندو نه‌یگه‌ڕانده‌وه بۆ په‌رله‌مان ئه‌مه‌ش نیشانی‌دا كه سه‌رۆكی هه‌رێم خاوه‌نی قسه‌ی خۆی نیه له‌پابه‌ند بوون به‌پرۆژه چاكسازیه‌كه‌ی خۆیه‌وه.
❊ پەرلەمان كاربكات بۆ هەمواركردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 و حكوومەت بەزووترین كات وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان رادەگەیەنێ.
ئه‌مه‌ش تاكو ئێسته نه‌كراوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش دیاری نه‌كراوه بۆ واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ڵكو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه‌ئه‌مساڵ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام نادرێ به‌هۆی هه‌موارنه‌كردنه‌وه‌ی یاساكه‌و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت له‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌كۆتایی پرۆژه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێ :
خوشك و برایانی بەڕێز..
ئەمانە هەندێك لەو خاڵانەن كە دەستبەجێ دەست دەكرێ بەجێبەجێكردنیان و پێشتریش حكوومەتی هەرێم دەستی كردووە بەچاكسازی و زۆرشتیش كراوە ئومێدەوارم ئەمانەش هەروەكو بەڵێنمان داوە لەماوەی 4-3 مانگی دیكە بەخۆتان ئەنجامەكانی ببنن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك ئه‌م خاڵانه ده‌ستبه‌جێ كار نه‌كراوه بۆ جێبه‌جێكردنیان به‌ڵكو سه‌رۆكی هه‌رێم بۆخۆی هۆكاره له‌پێشێل كردنی چه‌ندین خاڵی پرۆژه چاكسازیه‌كه‌ی خۆی، جگه له‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یاندنی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه چاكسازیه‌كه‌یدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبیلی جامڕه‌شی ده‌ركردووه به‌ڵام تاكو ئه‌م ساته بۆخۆی به‌ئۆتۆمبیلی جامڕه‌ش هاتوچۆ ده‌كات، واته سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پرۆژه چاكسازیه‌كه‌یدا پاش چوار مانگ له‌به‌ڵێنی خۆی نه‌یتوانی جامی ئۆتۆمبیله‌كانی خۆی سپی بكات، نه‌یتوانی پاسه‌وانه‌كانی خۆی كه‌م بكاته‌وه، نه‌یتوانی ئه‌و دوو یاسایه تێنه‌په‌ڕێنێ كه‌بۆخۆی داوای له‌په‌رله‌مان كردووه پێیدا بچنه‌وه!!
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌هه‌مان وتاری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ وتی :
بۆ یەكخستنی لەشكرو ئاسایش و دەزگاكانی دیكەو نەهێشتنی شوێنەواری دوو ئیدارەیی لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ئێمە رێككەوتووین كە بەرنامەیەكی رێك‌وپێك دابنێن پەنا بەخوا پێش كۆتایی ئەمساڵ ئەو بەرنامەیەش تەواو بكەین بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان خاوەنی یەك لەشكرو یەك دەزگای ئاسایش و هیچ شوێنەوارێكی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی كوردستان نەمێنێت.
به‌ڵام تاكو ئێسته دوو ئیداره‌یی و دوو له‌شكری و دوو دارایی و دوو چاودێری دارایی و دوو ده‌زگای مین و دوو پۆلیس و دوو ئاسایش و دوو ده‌زگای ئه‌مین و دوو بازگه‌ی جیاوازی نێوان سنوری ئیداره‌ی سلێمانی و ئیداره‌ی هه‌ولێر بونی هه‌یه‌و واقیعه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم بۆخۆی به‌شێكه له‌و دوو ئیداره‌ییه‌و تاكو ئێسته كه چه‌ند ساڵێكه سه‌رۆكی هه‌رێمه نه‌هاتۆته سه‌ردانی سلێمانی و داموده‌زگا حكومیه‌كانی! ته‌نانه‌ت 10 هاوڵاتی خوێنی ڕژاوه له‌م شاره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م شاره‌ی نه‌دیوه، ته‌نانه‌ت ئێسته ئێسك‌و پروسكی ئه‌نفال كراوه‌كانی دیوانیه دۆزراوه‌ته‌وه نه سه‌رۆكی هه‌رێم نه سه‌رۆكی حكومه‌ت نه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوون یچنه سه‌ر ئه‌و ئێسكانه‌و ڕێز له‌قوربانی ئه‌وان بگرن كه ئه‌مڕۆ ئه‌وان به‌ناوی ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه بوون به‌سه‌رۆك له‌م وڵاته بێ ئاڵا‌و بێ ده‌ستورو پڕ له‌كۆنه شۆڕشگێڕی تازه داهات دز!
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا وتی :
لیژنەیەك دروستدەكرێ لەچەند پسپۆرێك بۆ ئەوەی هەرچی سكاڵا یا پێشنیارێك هەیە لەهاووڵاتیانەوە یا لە هەر كەس و لایەنێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پێشخستنی پڕۆسەی چاكسازی، ئومێدەوارم هاوكارییەكی تەواو لەگەڵ ئەو لیژنەیە بكرێت و ئەو لیژنەیەش راستەوخۆ سەر بەسەرۆكایەتی هەرێم دەبێت.
تا ئێسته سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌ك سكاڵای له‌هاوڵاتیه‌كی ئه‌م كوردستانه‌وه پێنه‌گه‌شتووه‌و كه‌سیش نازانێ كێن ئه‌و كه‌سه پاك و پسپۆڕانه‌ی كه‌ئه‌ركی بنه‌بڕی گه‌نده‌ڵی پێ سپاردون؟ له‌كاتێكدا سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێویسته جێگری هه‌بێت به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه بێ جێگره! له‌وه‌ش خراپتر برازاكه‌ی خۆی به‌ناوی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌بێ هیچ ڕه‌سمیه‌تێك ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات جگه له‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م پرۆژه‌یدا ئه‌وه‌ی باسی نه‌كردووه نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانه كه‌گه‌وره‌ترین فه‌زیحه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی خه‌ڵكی ئێسته‌و نه‌وه‌كانی ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ی تێدایه!
له‌شوێنێكی تردا سه‌رۆكی هه‌رێم ڕوو له‌خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێ :
رووم لەخەڵكی بەشەرەفی شاری سلێمانی دەكەم و پێیان دەڵێم ئێوە خۆشەویستی ئێمەن، خوشك و برای ئێمەن، شانازیتان پێوە دەكەین. خۆپێشاندانی ئێوە كارێكی رەوایە و هەركەسێك هەرمیللەتێك كاتێ كەهەست بكات غەدری لێكراوە مافی خۆیەتی داوای مافی بكات خۆی بكات، چ لەسلێمانی یا لەهەر شوێنێكی دیكە لە كوردستان خەڵكی ئێمە دەبێ ئازادبێت، بەڵام لەهەمانكاتیشدا تكایەكی برایانەم لە هەمووتان هەیە. ڕووی شارستانی خۆتان پیشان بدەن، مەهێڵن توندوتیژی ڕووبدات، نە خۆپێشاندەران پەنا بەرنە بەر توندوتیژی نە پۆلیس و ئاسایشیش دەست بە توندوتیژی بكەن یا بە توندوتیژی ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران ببنەوە. ئەوەی من بزانم شاری سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی لەسیەكان و چلەكان و لەكاتی كەرژێمی ئەو سەردەمی ئێراق بەپێی ئەحكامی عورفی حوكمی ئیعدامی دەركردبوو بۆ هەركەسێك جامانەی سووری لەسەر بێت لەو سەردەمانەدا سلێمانی جامانەی سوری پاراست و لە باوەشی گرت.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ بنه‌مایه‌كی له‌ڕاستی تێدا نیه كه‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سلێمانی كردویه‌تی چونكه تاكو ئێسته مه‌سعود بارزانی به‌رپرسه له‌حه‌شاردانی چه‌ندین پیاوكوژ كه‌له‌لقی چواری پارتیه‌وه ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه‌و ئاماده نیه ته‌سلیم به‌دادگایان بكات، به‌ڵكو خه‌ڵاتی كردوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی سلێمانی كردووه!
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌وشه‌یه‌كیش باسی ئه‌و خوێنه سورانه‌ی سلێمانی و كه‌لارو هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵی نه‌كرد به‌ڵكو باسی جامانه‌ی سوری كرد، ئه‌و جامانه سوره‌ی كه عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌سه‌ری ده‌كات!
بارزانی له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وتی : ئێوە خۆشەویستی ئێمەن، ئەو گەنجانەی پێشی ئێوە تا ئەمڕۆ هێناویانە راستە دنیا گۆڕاوە، لەمەودوا ئێوە كاروانەكە تەواو بكەن، بەڵام رابردووی خۆتان نەسڕنەوە.
ئێوە خۆشەویستی ئێمەن، كوڕی ئێمەن، چاوتان ماچ دەكەم ئایندە لەسەرشانی ئێوەیە.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌سه‌ر فشاری بارزانی ئه‌م گه‌نجانه‌ی شاری سلێمانی 10 یان لێ شه‌هید كرا‌و 1000 یان لێ بریندار كرا‌و سه‌دانیان لێ ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانی كرا‌و دواین جار فه‌لاقه خانه‌شیان بۆ دانرا!! بۆیه بارزانی نه‌یتوانی ڕاستگۆ بێت له‌گه‌ڵ پرۆژه‌و به‌ڵنه‌كانی خۆی و واده‌كه‌ی تێپه‌ڕی و هیچی نه‌هێنایه‌دی! به‌ڵكو ته‌نها بكوژێكیش ته‌سلیم به‌سه‌روه‌ری یاسا نه‌كرا!!
21.7.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست