کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومه‌تی جه‌لاد پارێزو دژه‌ ئازادیخواز

Sunday, 03/04/2011, 12:00




ئێمه‌ وامان ده‌زانی كاریگه‌ریمان نه‌ماوه‌ بۆیه‌ نامانگرن، ئێمه‌ وامانده‌زانی كه‌نامانگرن بێباكن له‌وته‌كانمان، وامانده‌زانی كه‌نامانگرن بۆ ئه‌وه‌یه‌ توڕه‌ییمان هێور بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام كه‌ تاكو ئێسته‌ 77 كه‌سیان لێگرتوین له‌ هه‌ینی توڕه‌ییه‌وه‌ له‌نێویاندا مامۆستای ئاینی و مامۆستایه‌كی دواناوه‌ندی و ئه‌وانیتری خوێندكارو خۆپیشانده‌ری به‌جه‌رگ و چاونه‌ترسی ئه‌م شاره‌ هه‌یه‌، تێگه‌یشتین كه‌ كاریگه‌رییه‌كانمان ده‌سه‌ڵاتی كوردی توشی هیستریا كردووه‌، تێگه‌یشتین كه‌ له‌كوردستان یاسایه‌ك سه‌روه‌ره‌ كه‌ ئازادیخواز زیندانی ده‌كاو جه‌لاد ده‌پارێزێ، سه‌رۆكێك حوكمی هه‌رێم و حكومه‌ت ده‌كات كه‌هێشتا موماره‌سه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن وه‌له‌و باسی ئازادی و دیموكراسی زۆر ده‌كه‌ن، له‌ ی شوباته‌وه‌ تێگه‌یشتین كه‌ كوردستان فه‌رمانده‌رانی تفه‌نگچی نوقوم بوو له‌جه‌هلا تێیدا حاكمه‌، تێگه‌یشتین كه‌ هیچ شتێك له‌وتنی حه‌ق و ده‌نگی ئازاد و داوای ئازادی بیروڕا مه‌ترسیدار تر نییه‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌، ئه‌وكاته‌ی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌دا به‌رپرسێك دێت و گوندێك گه‌مارۆ ده‌دات و سێ هاوڵاتی ده‌سوتێنێ كه‌ دوانیان پیاوو یه‌كێكیان منداڵه به‌ڵام له‌گوڵێ كاڵتری پێ ناوترێ، ده‌بوو ئێسته‌ چاوه‌ڕێی هه‌مان دادگامان نه‌كردایه‌ كه‌ بكوژی ڕێژوان و سوركێوو شێرزاد و ئومێدو بیلال و گه‌رمیان ده‌ستگیر بكات، ده‌بوو ئه‌و ڕۆژه‌ بمانزانییایه‌ كه‌ ئه‌م سه‌ركرده‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ناشێ چونكه‌ خیانه‌تی له‌هه‌موو نیشتمان كردووه‌و له‌ دواین ڕۆژی مانگی ئابی ساڵی نه‌وه‌دو شه‌شدا 5 هه‌زار حه‌ره‌س جموری ئه‌و سه‌دامه‌ی هێنایه‌ سه‌رمان له‌هه‌ولێر كه‌ ئه‌نفال و ژه‌هر بارانی كردوین، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ ئێسته‌ حوكمی پول و پاره‌ی ئه‌م وڵاته‌ی له‌ده‌ستدایه‌ ته‌نها شایه‌تی ڕوخان و له‌ناوچونه‌، شایه‌نی نوسینه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌ شكستخواردووه‌كه‌یه‌تی بۆ مۆزه‌خانه‌ی حوكمه‌ فاشیسته‌كانی دونیا، ئه‌مانه‌ی ئێسته‌ لای ئێمه‌ سه‌رۆكن ته‌نها شایه‌نی ئه‌وه‌ن وه‌ تاوانباری جه‌نگ و هه‌تك كردنی حورمه‌تی ئنسانی كورد دادگایی بكرێن، ئه‌و دادگاییه‌ی كه‌ دۆسیه‌كه‌ی تیرۆری سیاسی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواو باكورو كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتی نیشتمانی خۆیان و خیانه‌تی نیشتمانی و دزینی داهاتی بلیۆن دۆلاری میله‌ت و جه‌یان تۆمه‌تی تره‌، ئه‌و دادگاییه‌ی كه‌ پێش ئه‌مان سه‌دان سه‌ركرده‌ی مه‌حكوم به‌سێداره‌ كردووه‌ ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه‌ دۆسێی ئه‌م به‌رپرسه‌ كوردانه‌ی پێ ته‌نراوه‌، ئه‌مانه‌ شۆڕش گێڕكه‌ری سه‌رده‌می شاخ و شۆڕش دزی سه‌رده‌می شارو موماره‌سه‌كه‌ری حوكمی دیكتاۆریه‌تن له‌كوردستاندا پاش هه‌ره‌س پێهێنانی دیكتاتۆریه‌ت، ئه‌مانه‌ ته‌نها شایه‌نی دادگایی كردن كه‌هێشتا ده‌سه‌ڵات به‌خۆیان ده‌ده‌ن ئازادیخوازی ئه‌م كوردستانه‌ ده‌ستگیرو ڕاپێچی زیندان بكه‌ن، به‌كورتی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك جه‌لادی پارست و ئازادیخوازی به‌ند كرد، داهاتی میله‌تی خۆی دزی و ده‌ستی سور بوو به‌خوێنی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی خۆی ئه‌بێت هه‌ر له‌و وڵاته‌دا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سه‌ركردانه‌ دادگایی بكرێن، چونكه‌ حكومه‌تی جه‌لاد پارێزو بكوژی ئازادیخوازو به‌ندكه‌ری خۆپیشانده‌ر ته‌نها له‌كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی تری حوكم دیكتاتۆر بونی ماوه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌و حكومه‌تانه‌ یه‌ك یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و سه‌رۆكه‌كانی وه‌ك دیكتاتۆری 2011 ناویان تۆمار ده‌بێت ئێمه‌ش له‌سه‌ر ڕێگای تۆمارێكین له‌و مێژووه‌ حازره‌، با خۆپیشانده‌ران دڵنیابن ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌خه‌بانی مه‌ده‌نی خۆمان و كۆڵدانمان له‌ پله‌ی باڵای مه‌حاڵدایه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە