ڕونكردنەوەیەكی پێویست
Saturday, 28/05/2011, 12:00
دەربارەی ئەو بەرنامەی كە ئەمشەو 27\28-05-2011 بەناوی "پەنجەرە" لەكەناڵی سەرحەر پەخش كرا، بەپێویستم زانی هەموو لایەك لەوە ئاگادار بكەم ئەو دیدارە لە (4/5/2011) بۆ كەناڵی پرێس تیڤی ئینكلیزی ئەنجامدراوەو لەسەر ڕەزامەندی خۆم بۆ بەرنامەی پەنجەرەی كەناڵی سەحەر سودی لێبینراوە، بەڵام داوام لێكردن كە ئەو بەرنامە ڕابگرن بەهۆی هەوڵدان بۆ ئاسایی بونەوەی بارودۆخی خراپی خۆمەوە كەبەهەوڵی چەند خزم و كەسایەتیەك گفتوگۆو لێكگەیشتن لەئارادا بوو، ئەوەبوو هەفتەی ڕابردوو بەرنامەكە نیشان نەدرا، بەڵام پێم سەیر بوو ئەمشەو ئەو بەرنامە بڵاوكرایەوە، هەندێك لە قسەكان مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی نائاسایی ئەوكاتە، ئەوەی ئێستە هەیە ڕاگرتنی بارودۆخی پێش گفتوگۆكانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتە بەهیوای ئەوەی داخوازییەكانی شەقام و ئۆپۆزسیۆن جێبەجێ بكرێ و هەرێمی كوردستان ڕوو لەگۆڕانكارییەكی ڕیشەیی بكات لەسیستەمی حوكمڕانیدا.
27/5/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست