کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كێتی و پارتی به‌گیانی ڕێكه‌وتنی ستراتیجیه‌وه‌ (11) وشه‌یان كرده‌ وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن

Sunday, 24/07/2011, 12:00


له‌كۆبونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی (مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی و پارتی)دا وه‌ك خۆیان نوسیویان هه‌مه‌لایه‌نه‌ مه‌سه‌له‌كان هه‌ڵسه‌نگێنراوه‌! بۆیه‌ به‌لاغێكی (718) وشه‌ییان بڵاوكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌سڵ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوو به‌ڵام به‌ (99) وشه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئۆپۆزسیۆن و به‌داخوازییه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبونه‌وه‌كان شتیان نوسیوه‌، له‌ناو ئه‌و وشانه‌دا وه‌ڵامه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌ (11) وشه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌ كه‌له‌خواره‌وه‌ باسی ئه‌و یانزه‌ وشه‌ ده‌كه‌م، هه‌ر له‌و به‌لاغه‌دا (11) جار وشه‌ی (دیموكراسی)یان به‌كارهێناوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌م دوو هێزه‌ دیموكراسی بن له‌مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و ئازادی ڕاده‌ربڕیندا، ئه‌م دوو حزبه‌ به‌دروشم و گوتار زۆر دیموكراسین، به‌ڵام به‌موماره‌سه‌ وه‌ك هیومن ڕایتس ۆچ ئاماژه‌ی پێدابوو كرده‌وه‌كانی به‌عس دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌! له‌و به‌لاغه‌دا به‌یه‌ك وشه‌ش ئاماژه‌ به‌و تاوانبارانه‌ نه‌كراوه‌ كه‌خوێنی هاوڵاتیان ڕشتووه‌، هه‌روه‌ك چۆن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و توڕه‌یی خه‌ڵك و داخوازییه‌كانیان نه‌كراوه‌!
جگه‌ له‌وه‌ له‌هه‌مان به‌لاغدا (2) جار وشه‌ی چاكسازییان به‌كارهێناوه‌، یه‌كێكیان له‌كۆتاییدایه‌ وه‌ك هاتووه‌ (له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌شدا، پاراستن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی پارتی و یه‌كێتیی، له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كان و په‌كخستنی هه‌موو پیلان و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌ به‌دیهێنراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ ئه‌ركی چاره‌نوسسازی قۆناغه‌كه‌ زانرا، بۆیه‌ جه‌خت كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌موو كار و ئه‌ركه‌كان له‌ هه‌موو ئاسته‌كان به‌ گیانی رێكه‌وتنی ستراتیژی جێبه‌جێ بكرێت، هه‌تا بتوانرێت پڕۆسه‌ی چاكسازی و پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان و گۆڕانكاری به‌رده‌وام جێبه‌جێ بكرێن.)
ئه‌و وشه‌یه‌ی تریش كه‌ چاكسازییه‌ بۆ گه‌لی سوری به‌كارهێنراوه‌، واته‌ یه‌كێتی و پارتی دیالۆگی نیشتمانی بۆ گه‌لی كورد به‌چاكترین ڕێگه‌چاره‌ی گه‌یشتن به‌مافه‌كانیان ده‌زانن له‌سوریا، دیلۆگ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دێك كه‌هه‌موو دونیا جگه‌ له‌ئێران، پشتیوانی گه‌لی سوریان بۆ ڕوخانی ئه‌و ڕژێمه‌ به‌عسییه‌، یه‌كێتی و پارتی له‌و به‌لاغه‌دا (110) وشه‌یان له‌كۆی (718) ی هه‌موو به‌لاغه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ته‌رخان كردوه‌ كه‌ گه‌لی كورد له‌سوریا دیالۆگی نیشتمانی بكات!! به‌ڵام بۆخۆیان دیالۆگیان له‌ژێر سزای سیاسی و تۆقاندندا په‌ك خستووه‌!!
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌یه‌كێتی و پارتی پێیان وایه‌ پلان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زمونی دیموكراسی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌یه‌، ئایا ئه‌و پلان و مه‌ترسییه‌ چییه‌؟ له‌كاتێكدا كه‌زۆرێك پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر مه‌ترسیه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ ڕاپۆرته‌كانی هیومن ڕایتس ۆچ و ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ و یونامی و په‌یامنێرانی بێ سنور هه‌موویان تۆماركردووه‌، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیه‌ك هه‌بێت جه‌نه‌راڵه‌ نه‌خوێنده‌واره‌كانی جه‌نگی ئێوه‌ دروستیان كردووه‌ له‌سه‌ر سومعه‌ی كوردستان، به‌كورتی ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر ئه‌زمون و ژیانی ئێسته‌و ئاینده‌مان ئێوه‌ن كه‌نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌ به‌ناشه‌فافی بۆخۆتان ده‌به‌ن و داهاتی ئه‌م وڵاته‌ بۆ مه‌رامی حزبی و شه‌خسی به‌كاردێنن و فه‌لاقه‌خانه‌تان داناوه‌و ڕۆژنامه‌نوس تیرۆر ده‌كه‌ن!
ئه‌گه‌ر نا جێی خۆیه‌تی بپرسین: كامه‌ پلان و مه‌ترسی؟ ئه‌وه‌ی ئێران بۆمبارانی سنورو دێهاته‌كانمان ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ له‌په‌ره‌گرافه‌كانی پێشوودا بۆخۆتان نوسیوتانه‌ (ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقیشه‌ رێگه‌ نه‌دات سنوره‌كانی به‌كاربهێندرێن بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی نا یاسایی و دروستكردنی نا ئارامی له‌ وڵاتانی دراوسێ و تێكدانی ئاشتی ناوچه‌كه‌) واته‌ ئاماژه‌تان به‌هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌زمونی دیموكراسی نه‌كردووه‌ ئه‌وه‌تا نوسیوتانه‌ سنوره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی و دروستكردنی نائارامی بۆ وڵاتانی دراوسێ و تێكدانی ئاشتی ناوچه‌كه‌ به‌كارهاتووه‌، واته‌ په‌ژاك تاوانباره‌و سنوره‌كانی ئێمه‌ی بۆ تێكدانی ئاشتی ناوچه‌كه‌و نائارامی وڵاتی دراوسێ به‌كارهێناوه‌، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌شتان به‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ ئێران تۆپبارانی كوردستان ده‌كات به‌ڵكو نوسیویتانه‌ (ماوه‌یه‌كه‌ دێهات و كۆچه‌ری و خه‌ڵكی بێ دیفاعی گه‌له‌كه‌مان، له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ژێر فشاری ئاگری تۆپباران و شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ئێران و (پژاك) دان) واته‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنور ڕوو ده‌دات تۆپبارانی ئێران نیه‌ به‌ڵكو ئاگری شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ئێران و په‌ژاكه‌! كه‌واته‌ ده‌بێ ئه‌و مه‌ترسییه‌ چی بێت كه‌یه‌كێتی و پارتی دوپاتیان كردۆته‌وه‌ به‌گیانی ڕێكه‌وتنی ستراتیجی ڕوبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌!! پێویسته‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌و مه‌ترسیه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌! ڕه‌نگه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ش ته‌نها به‌خۆپیشاندان و داوای ڕه‌وای شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن بزانن، بۆیه‌ هه‌موو هێزه‌چه‌كداره‌كانیان هێناوه‌ته‌ ناو سلێمانی و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی ترو بێخه‌من له‌ سنوره‌كان و به‌مه‌ترسیشی نازانن!!
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ نه‌مانی گیانی برایه‌تیه‌ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا، ئێسته‌ گیانی ڕێكه‌وتنی ستراتیجی بونی هه‌یه‌! وه‌ك له‌به‌لاغه‌كه‌یاندا هاتووه‌ (بۆیه‌ جه‌خت كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌موو كار و ئه‌ركه‌كان له‌ هه‌موو ئاسته‌كان به‌ گیانی رێكه‌وتنی ستراتیژی جێبه‌جێ بكرێت) ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه‌له‌سایه‌یدا كوردستان دابه‌شكراوه‌ بۆ دوو هه‌رێم دوو ئیداره‌ دوو حوكمڕانی دوو دارایی، دوو جوگرافیا، دوو حكومه‌تداری به‌كورتی هه‌موو كوردستان به‌ده‌ستكه‌وته‌كانیه‌وه‌ نیوه‌ به‌نیوه‌ به‌پێی ڕێكه‌وتنی ستراتیجی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دابه‌شكراوه‌، به‌جۆرێك سه‌رۆكی سه‌ندیكایه‌ك بۆ یه‌كێتی جێگره‌كه‌ی بۆ پارتی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌ت و 8 وه‌زاره‌ت و 8 بریكاری وه‌زیر بۆ پارتی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و 8 وه‌زاره‌ت و 8 بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ یه‌كێتی و دوای 2 ساڵیش به‌پێچه‌وانه‌وه‌، (5) ملیار دۆلار بۆ پارتی و (5) ملیار دۆلاریش بۆ یه‌كێتی له‌بودجه‌ی (%17) وه‌ك چۆن زۆنگ و ناوچه‌كانی نه‌وت ده‌رهێنانیش كراوه‌ به‌دوو به‌شی یه‌كسانه‌وه‌، به‌وجۆره‌ش سلێمانی تاكو كۆیه‌ بۆ یه‌كێتی، پارتیش هه‌ولێر تاكو زاخۆی به‌ده‌سته‌، سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی، سه‌رۆكی عێراقیش بۆ یه‌كێتی، وه‌ هه‌رچیش هاته‌ پێش هه‌ر به‌گیانی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ ستراتیجیه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێ و كاری بۆ ده‌كرێ!
جگه‌ له‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌و به‌لاغه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ وه‌ڵامه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌، له‌ به‌لاغێكدا كه‌ (718)وشه‌یه‌ به‌ته‌نها (99) وشه‌ وه‌ڵامی پۆپۆزسیۆن دراوه‌ته‌وه‌! ئه‌وه‌شی كه‌ باسی نه‌كراوه‌ وه‌ڵامی ئه‌و داوایانه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری یاسا له‌ته‌سلیم كردنی بكوژه‌كان و نه‌مانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر چالاكوانانی خۆپیشاندان و گه‌نجان و ڕۆژنامه‌نوسان، كه‌له‌ 15ی ته‌مموزدا ده‌سه‌ڵات له‌بری چاره‌سه‌ركردنی فه‌لاقه‌خانه‌یان دامه‌زراند، نزیكه‌ی (70) گه‌نج و ڕۆژنامه‌نوسیان فه‌لاقه‌و زیندانی كرد!! ده‌بێ به‌و به‌كام به‌ڵێنه‌ی ده‌سه‌ڵات باوه‌ڕ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌له‌به‌لاغه‌كه‌یاندا نوسیویانه‌ (ئه‌و هۆكارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن كۆبوونه‌وه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌سارد قابیلی چاره‌سه‌ركردن بوون و هه‌ن) به‌بڕوای زۆرێك ته‌نها ڕسته‌یه‌ك له‌م به‌لاغه‌دا كه‌پشتی پێ ببه‌سرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن بزانرێ ئه‌م ڕسته‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌، كه‌ نه‌ك یه‌كێتی و پارتی ئه‌و هۆكارانه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه‌ به‌ڵكو زیادی كردووه‌، فه‌لاقه‌ خانه‌ داهێنرا! هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر زیادی كرد، بڕینی مینحه‌ی ئۆپۆزسیۆن وه‌ك سزای سیاسی و به‌كارهێنانی سامانی گشتی بۆ مه‌رامی سیاسی به‌رده‌وامه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاویكرده‌وه‌ پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ په‌رله‌مان، جگه‌ له‌وه‌ له‌كۆنگره‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان یه‌كێتی و پارتی سه‌لماندیان به‌ره‌و پاوانكردنی ته‌واوی كوردستان به‌حوكم و سیاسه‌تیه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێن و ئاماده‌ی هیچ چاكسازییه‌ك نین، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێمیش پابه‌ندی واده‌ (4) مانگیه‌كه‌ی خۆی نه‌بوو بۆ ئه‌و چاكسازیه‌ی كه‌خۆی ڕایگه‌یاند، جگه‌ له‌وه‌ دوو یاسای مه‌ترسیدار تێپه‌ڕێنرا كه‌ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌بوو، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ یه‌ك بكوژ له‌وانه‌شی كه‌فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ له‌ڕوداوه‌كانی (17ی شوبات) و ڕۆژانی دوایی ته‌سلیم نه‌كراون به‌دادگا.
سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ جارێكی تر یه‌كێتی و پارتی له‌مه‌سه‌له‌ی وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆندا له‌و (99) وشه‌دا ئه‌م مه‌ترسیه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌نازانرێ چییه‌! وه‌ك نوسیویانه‌ (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان و پێویستی یه‌كڕیزی هێزه‌كانی كوردستان، بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئێستا و ئه‌گه‌ره‌كانی ئاینده‌ش، له‌ هه‌موو لایه‌كمان ده‌خوازێ، به‌ گونجاوترین شێوه‌ رێگه‌ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بدۆزینه‌وه‌ و سه‌ره‌نجام، له‌سه‌ر بنچینه‌ی پڕۆژه‌كان گفتوگۆكان درێژه‌ پێبده‌ین و دوور له‌ تاكتیكی سیاسیش بیگه‌یه‌نینه‌ رێكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌) ئه‌مجاره‌ش داوا بكه‌ین یه‌كێتی و پارتی ئه‌و مه‌ترسیه‌مان بۆ ڕون و ئاشكرا بكه‌ن تاكو هه‌موو تاكێكی ئه‌م نیشتمانه‌ دڵنیابێت له‌ژیان و گوزه‌رانی خۆی! تاكو بزانین ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ئێسته‌و ئاینده‌ چین كه‌ڕوومان تێده‌كات!!
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ یه‌كێتی و پارتی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری هه‌رێمه‌ (3) پارێزگاكه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه‌ پشتیوانی گه‌لی سوریا ده‌كه‌ن بۆ چاكسازی، ئه‌و چاكسازییه‌ی كه‌بۆخۆیان ئاماده‌ نین ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌رچه‌نده‌ گه‌لی سوری داوای چاكسازی ناكات، داوای ڕۆشتن و ڕوخانی ئه‌و ڕژێمه‌ به‌عسیه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تاكو ئێسته‌ ده‌ستی چۆته‌ خوێنی (500) هاوڵاتی خۆپیشانده‌ر!
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ (199) وشه‌ باس له‌تاوانی ناوچه‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ده‌كات! كه‌پێشتر یه‌كێتی و پارتی به‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ناویان ده‌برد، پێیان وایه‌ له‌وناوچانه‌ تاوان ئه‌نجام ده‌درێ! جێی خۆیه‌تی پێیان بڵێن ئه‌و هێزه‌ی هێناوتانه‌ بۆ ئه‌نجامدانی تاوان به‌رامبه‌ر هاونیشتمانی ئه‌م وڵاته‌، بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ تاكو تاوانی به‌رامبه‌ر به‌كورد تێدا ئه‌نجام نه‌درێ!!
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌مان به‌لاغدا به‌ (97) وشه‌ باس له‌بارودۆخی عێراق و دیسان مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاماژه‌ به‌ڕێكه‌وتنی (18) خاڵی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی، كه‌تاكو ئێسته‌ ئه‌وه‌ی باس نه‌كرێ و بونی نه‌بێ له‌ئه‌جێندای حكومه‌تی مالیكی ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه‌سه‌راپای غه‌رقی قه‌یران بووه‌و له‌حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی دۆخی خراپتره

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە