كه‌س بۆی نیه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی كاتییه‌وه هیچ دیدارێك ئه‌نجام بدا
Tuesday, 10/05/2011, 12:00
هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی بۆ ئه‌وه‌بوو كه هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت دوای سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كان به‌هێزی چه‌كدار، لێدوان بدات و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و بكات بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی، بۆیه هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه به‌ناوی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێك دابنیشێ، بۆیه دانیشتنی 7 كه‌س به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادییه‌وه له‌گه‌ڵ بارزانی بهبانگێشت و ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ركه‌س بێت قابیلی ئه‌وه نیه قبوڵ بكرێ، هیوادارم هیچ كه‌س ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كاتییه و ناوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه به‌كارنه‌هێنێ كهدهستكهوتی سیاسی لێ په‌یدا بكات، چونكه ئه‌و ئه‌نجومه‌ن زاده‌ی خوێنی شه‌هیدانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر‌و خۆپیشاندانه‌كانی دوو مانگه‌ی مه‌یدانی ئازادییه كه‌تاكو ئێسته نه بكوژی شه‌هیده‌كان ده‌ستگیركراوه، نه وه‌ڵامی هیچ داخوازییه‌كی خۆپیشانده‌ران دراوه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێ ئه‌و دانیشتنه ئه‌نجام بده‌ن و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ناوی ئه‌نو ئه‌نجومه‌نه به‌كاربهێنن بۆ به‌حزبی كردنی، ئه‌وا نه خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر نهكهسوكاری شه‌هیده‌كان ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن و كه‌سیش مافی ئه‌وه‌ی نیه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بكات.
ئه‌م ڕونكردنهوهشم بۆیه بڵاوكرده‌وه زۆر ڕاگه‌یاندن پرسیاری هه‌ڵوێستیان لێده‌كردم، چونكه دوو هاوڕێ له‌و 10 كه‌سه‌ی كه بڕیاریاندابوو درێژه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی بده‌ن و به‌نیازی ئه‌وه‌بوون ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن به بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی، ڕونكردنه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ بارزانی ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه.
سۆران عومه‌ر
ڕۆژنامه‌نوس
10/5/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست