کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەوتی سێی سلێمانی لەنێوان مەیدانی ئازادی و مەڵبەندی سلێمانیدا

Monday, 07/03/2011, 12:00


ئەو مێژووەی كە دەكاتە 20 ساڵ لەمەوپێش و لەمڕۆدا جیاواز لەهەموو ڕۆژانی تر یادیكرایەوە، ئەویش 7/3/1991ی ڕاپەڕینی خەڵكی شاری سلێمانییە، لەم شارەدا پاش 20 ساڵ كەتێدەپەڕێ بەسەر ئەو دەستكەوتە مەزنەدا، ئەو دەستكەوتەی كەپێشمەرگەی لە موتەمەریدو موخەڕیبەوە كردە خاوەنی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی وڵات، ئەو دەسكەوتەی كە شۆڕشی لەشاخەوە گواستەوە بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران، ئەو دەستكەوتەی كە ئەمنی سوری بەعسیەكانی كردە گۆڕستان بۆیان و میلەتی ڕاپەڕیوو تۆڵەی خۆی تێدا سەندەوەو زوڵم و ستەمی وەلاناو بەئازادی بوین بەخاوەنی وڵات و بەشێكی زۆری خاك و میلەتی چەندین ساڵەی داگیركراوی چەوساوە.
ئەمڕۆ ئەو یادە بەجیاواز لە 19 ساڵی پێشوو لەسلێمانی كرایەوە، لەمڕۆدا سلێمانی بەردەركی سەرای شوێنی هەڵواسینی شەماڵی كردبوویە مەیدانی ئازادی! مەیدانی كۆبونەوەی دەنگی ناڕازی ئەو خەڵكەی كە 20 ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر ستەم و دیكتاتۆری ڕاپەڕی بەڵام لەمڕۆدا دیسان ڕاپەڕیووە لەوانەی كە 20 ساڵ لەمەوپێش خستنیە سەر شان و ڕاپەڕینی بۆ كردن و بەعسی بۆ وەدەرنان بەڵام ئەمڕۆ ئەوانە لێی بونەتەوە بە تارمایی بەعس!
ئەمڕۆ لەمەیدانی ئازادی لەو یادەدا خەڵك پڕ بەگەروی هاواری دەكرد بڕوخێ... بڕوخێ .... بڕوخێ ئەو دەسەڵاتە كوردییەی كە 20 ساڵ لەمەوپێش ڕاپەڕینمان بۆ كردو خوێنمان لەپێناودا بەخشی، ئەمڕۆ لەبەردەركی سەرا كە بۆتە مەیدانی ئازادی سەدان پێشمەرگەی دێرینی سەردەمی ڕاپەڕین هاتن و بەڵێنی پاراستنی خۆپیشاندەرانیان دوپات كردەوە، ئەوان بەمیدالیاكانی ملیانەوە هاتن و نەفرەتیان لەحكومەتی كوردی كرد بۆ ئەو نمونە ناشیرینەی لەگەندەڵی و ناعەدالەتی چەندین ساڵە مومارەسەی دەكات! ئەوان هاتنە بەرەی خۆپیشاندەران و میدالیاكانی پاداشتی شۆڕشیان پێشكەش بەو خوێنانە كرد كە لە 17ی شوباتدا بۆ ئازادی و نەهێشتنی گەندەڵی بەدەستی بەعسییە كوردەكان ڕژێنرا!
هەمان كات ئەوانەی 20 ساڵە بەسەر ماندوبوون و ڕەنج و داهاتی ئەم میلەتەوە دەخۆن و تێر نابن، ڕادەبوێرن و ماندوومابن، دەدزن و كۆڵنادەن، دەكوژن و باسی ئازادی دەكەن، سەركوت دەكەن و یادی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان دەكەنەوە لەبەردەم بارەگا سەوزەكاندا خەڵكیان بەزۆر كۆكردبویەوەو سەمایان پێدەكردن، ئەمە لەكاتێكدا بوو كە زۆرینەی دایك و باوكەكان بەزۆر براوبون بۆ ئەو شوێنانە، بەڵام هەمان ئەو دایك و باوكانە بەزۆر ڕێگرییان لەكوڕو كچەكانیان كردبوو نەچنە مەیدانی ئازادی بۆ ئەویە نەكوژرێن!!!!! بەڵام مەیدانی ئازادی جمەی دەهات، مەیدانی ئازادی تادێت زیاتر پڕ دەبوو، لەم كاتەدا كەدەستكەوتەكانی میلەت كرابوو بەقوربانی دوو حزب و لەناو ئەو دوو حزبەشدا چەند كەسێكی بنەماڵەیەك هەر لەوكاتەدا شایی و ئاهەنگ بەو خەڵكە بەزۆر براوە دەگێڕدرا لەبەردەم مەڵبەندو كۆمیتەو ڕێكخراوەكانیاندا، هەر لەوكاتەدا كەئەوان سەمایان دەكرد بۆ داهات دزەكانی حكومەت و حزب، دایك و باوكی گەرمیانی تەمەن 11 ساڵی شەهید كەلەبەردەمی لقی زەردی پارتیدا خەڵتانی خوێنكرا داوای دادگایی بكوژانی كوڕەكەی دەكرد، لەوكاتەدا كە چەند ڕۆژێك بەسەر ئەو خوێنانەی 17ی شوبات و چەند ڕۆژی پاش ئەودا تێدەپەڕێ دەسەڵاتی سلێمانی زانكۆو بەشە ناوخۆییەكان دادەخات و بەپارەو هەڕەشە خەڵك دەبات بۆ هەڵپەڕكێ! بەڵام بازگەكانی دادەخات بۆ ئەوەی گەنجان نەگەنە ناو شاری سلێمانی بۆ بەشداری خۆپیشاندان، ڕێك وەك ئەو ڕۆژەی كە 7/6/3/1991 یان كردەوە! ئەوان بەڵتەجییەكانیان هێنابوو بەدەهۆڵەوە لەسەر شەقامەكان دەیانسوڕاندنەوەو پێیان دەوتن بۆمان هەڵپەڕن تاكو ئەم دەستكەوتانەمان هەر بەدەوام بێت و لەبەین نەچێ! ئەو دەستكەوتانەی كە دزینی نەوت و بەهەدەر دانی سامانی میلەتە، ئەو دەستكەوتانەی كەلە ئەشكەوتەوە پێی گەشتیوون بەڤێلا!!
بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشییە لەم ڕۆژەدا ڕاپەڕین یادی نەكرایەوە بەوجۆرەی كە دەسەڵات ویستی بەڵكو لەمەیدانی ئازادییەوە مژدەی بەردەوامی ڕاپەڕین بڵند دەكرایەوە! خوایە ئەم ڕاپەڕینەمان كە خوێنی بەخشیوەو ڕاپەڕینی دەنگە زوڵملێكراوە ناڕازییەكانە بڵێسەكەی تاكو سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان مەكوژێنەوە!! ئامین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە