کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌وڵی ڕفاندنی منداڵێكی سۆران عومه‌ر ده‌درێت

Thursday, 05/05/2011, 12:00







له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سۆران عومه‌ر (ڕۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی) هه‌واڵی هه‌وڵی ڕفاندنی منداڵه‌ 8 ساڵییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

:
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێكردم، ئۆتۆمبیله‌كه‌یان سوتاندم، به‌گازی خنكێنه‌ر لێیاندام، دوو جار ئاسایش هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌م، چونه‌ سه‌ر كۆمپانیاكه‌م، باوك و مامیان له‌كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی ده‌ركرد، دوێنێ كاتێك سه‌هه‌ندی ته‌مه‌ن 8 ساڵانی كوڕم له‌قوتابخانه‌كه‌ی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئۆتۆمبیلێك كه‌چه‌ند كه‌سێكی مه‌ده‌نی تێدا بووه‌ بانگی ده‌كه‌ن و كاتێك نزیكی ده‌بنه‌وه‌ هه‌وڵی ڕفاندنی ده‌ده‌ن و ده‌ستیان پێی ده‌گات به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی به‌ر قوتابخانه‌كه‌ ناتوانن سه‌هه‌ند بڕفێنن و بیگه‌یه‌ننه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ بۆیه‌ هه‌ڵدێن، ئێسته‌ باری ده‌رونی سه‌هه‌ندو ژیانی خانه‌واده‌كه‌م له‌مه‌ترسیدایه‌، پاش ئه‌م ڕووداوه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌ی كراو سه‌رجه‌م مامۆستاكان له‌و ڕووداوه‌ ئاگاداركراون.
بۆیه‌ له‌ئێستدا هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ژیانم ڕووی له‌زیاد بوون كردووه‌، به‌رپرسیارێتی پاراستنی ژیانیشم له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئه‌م شاره‌دایه‌ و ئه‌مه‌ی ئێسته‌ به‌رامبه‌ر من ده‌كرێ جۆرێكه‌ له‌تیرۆرو داوا له‌كه‌سانی ئازادیخوازو ڕێكخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌كان ده‌كه‌م هه‌وڵی ڕاگرتنی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ بده‌ن كه‌له‌ئێستدا سه‌راپای ژیانی گرتومه‌ته‌وه‌، بێباكیشم له‌چونه‌ به‌رده‌م دادگاو یاسا، ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزو لایه‌نێك شتێكیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌رم با بێنه‌ دادگا ڕوبه‌ڕووم ببنه‌وه‌، ئێسته‌ ژینانم ته‌واو له‌مه‌ترسیدایه‌، ته‌نها تاوانیشم ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر شه‌قام به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانم كردووه‌.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە