کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ێویسته‌ له‌سلێمانی بڕۆیت ئه‌گه‌ر نا یه‌كه‌م ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ له‌سه‌ری تۆدا تاقیده‌كرێته‌وه‌

Tuesday, 01/03/2011, 12:00


ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ نوێیه‌یه‌ كه‌ 27.2.2011 كاتژمێر 6:28ی شه‌و پێمگه‌یشتووه‌، لێره‌وه‌ به‌رپرسیارێتی پاراستنی ژیانمان ده‌خه‌مه‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی، كه‌له‌ئێستادا شه‌قامه‌كان پڕ بووه‌ له‌چه‌ك به‌ده‌ست و هیچ كه‌س له‌سه‌رو ماڵی خۆی ئه‌مین نییه‌، ڕاشی ده‌گه‌یه‌نم سلێمانی موڵكی ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ خوێناویان كردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تێدا ده‌كه‌ن له‌ نوسه‌ران و مامۆستایان و ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازان، سلێمانی شاری هه‌موو ده‌نگه‌ ناڕازیه‌كانه‌، شاری ئه‌وانه‌یه‌ كه‌خۆشیان ده‌وێ و خزمه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن، بۆیه‌ هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه‌و چاو سوركردنه‌وه‌ نامانترسێنێ، لێره‌وه‌ جارێكی تر ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه‌ پاڵ ده‌نگی خانه‌واده‌ی گه‌نجه‌ شه‌هیدو برینداره‌كانی سلێمانی و كه‌لارو هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ و داوای دادگایی كردنی بكوژان و گێره‌شێوێنان ده‌كه‌ین، ده‌نگم له‌گه‌ڵ ده‌نگی داخوازی ئه‌و گه‌نجانه‌دایه‌ كه‌له‌ مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی ماوه‌ی 12 ڕۆژه‌ داكۆكی له‌داخوازییه‌ ڕه‌واكانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌رێم به‌ده‌نگ داخوازییه‌كانمانه‌وه‌ بێن و گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می سیاسی و حوكمڕانی كوردستاندا ئه‌نجام بده‌ن.
داواكارم له‌م كاته‌دا كه‌ده‌یانه‌وێ ده‌نگمان نه‌بێ و داخوازییه‌كانمان ده‌ست لێهه‌ڵگرین ئه‌وانه‌ی كه‌چاره‌نوسیان دیار نییه‌ له‌سلێمانی و هه‌ولێرو ده‌ستگیركراون ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.

28.2.2011
سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە