وەزارەتی بایز تاڵەبانی ......فەرموون لە خۆتانەوە دەست پێبكەن!
Monday, 28/12/2009, 12:00
ئەو بریارەی سەبارەت بەئاشكراكردنی گەندەڵی بڵاوكرایەوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە و گوایە ئەو كەسانەی گەندەڵی ئاشكرا دەكەن خەڵات دەكرێت, جێی سەرسورمانێكی زۆرە و دەریدەخات كە ئەم دەسەڵاتەگەندەڵە تا ئێستاش هەر خەڵكی كوردستان بە موتەخەلیف و گەمژە تێدەگەن ! چونكە گەندەڵی وون نەبووە یان هەڵنەهاتوە تا بەدوایدا بگەرێن و خەڵات دابنرێ بۆ ئەو كەسەی كە زانیاری لەسەر ئەم هەڵهاتوە بدات و بخرێتە بەردەم دادگا وسزا بدرێت!!!
ئەم گەندەڵیە زۆر ئاشكرایە وجێگاشی زۆر دیارە وهەموو رۆژیكیش بەناوماندا دێت و دروات وخۆی لە شاشەی تەلەفزبۆنەكاندا دەردەخات وسنگیش دەردەپەرێنێت و كەسیش نابێت پیان بڵێت بەری چاوتان كلی پێوەیە.
ئەگەر سەرانی گەندەڵی دەسەڵاتی كوردستان كە لەپشت ئەم بڕیارەوەن ڕاست بوونایە ئەوا گەندەڵەكان كە ئێستا وەك رۆژی روناك ئاشكران دەبوایە یەكەمین كەیسی ئەم سیناریویە بونایە. فەرموون عومەر فتاح لە سەروی هەمویانەوە كە بەئاشكرا پارەی 18 ملیۆن دولاری حەپەلوش كرد لەگەڵ برازاكەی تاڵەبانی و فەرمانی دادگایان لەسەرە بۆ گرتنیان ...بۆچی بێ پاكانە دێن ودرۆن وگوێ بەهیچ یاسایەك نادەن و ئەم لیژنەی گەندەڵیە لەوەوە دەست ناكات بەكارەكانی سەرەرای چەندین تاوانی تر كە ئەم زاتە موقەدەسە مورتاحە كە بەدیاری بەخەڵكی سلێمانی و كوردستانی بەخشیوە؟
باشە خۆ هەموومان بیرمانە كە كافیە سلێَمان بە جانتایەك دۆلارەوە لە فرۆكەخانەی سلێمانی گیرا كەچی كارمەندانی فرۆكەخانەكە سزادران و ئەویش پارەكەی حەپەلوشكرد كە وابزانم پارەی ماڵی باوكی بوو؟
لەولاوە كۆسرەت و قۆنتەراتەكانی بۆەستێت كە لە گەڵ كورەكەیدا بەسەدان ملیون دەخەنەگیرفانیان و شەریكی چەندین كۆمپانیا و پرۆژەن لە ناوە ودەرەوەی كوردستان . یان وەزیرەكانمان كە هێشتا وەزیرن لە حكومەت بەڵام كۆمپانیاشیان هەیە وەك كاكە تەحسین یان خەریكی كرَین و فرۆشتنی بۆرسەن وەك كاكە ئاشتی هەورامی.
هێشتا گەندەڵیەكانی فرۆشتنی نەوتی قاچاغ بۆەستێت كەرۆژانە ئاودیوی ئێران دەكرێت و دەچێتە حسابی خانمی یەكەمی عێراقەوە یان گەندەڵیەكانی گرێبەستە نەوتیەكان كەكەس نازانێت چۆن و بەچەند كراوە وەك نهێنیەكی ئەتۆمی شاردراوەتەوە بوە بە نهێنییەكی ئەمنی قەومی !
وەزارەتەكی بایز تاڵەبانی كە بە قۆنتەرات گرتویەتی و تاپۆی كردوە و نابێت كەسی تر لەوپۆستە دابنرێت تا نهێنیەكانی تاڵەبانی و حزبۆكەكەی ئاشكرا نەبێت , با بفەرمێت داهاتەكانی خۆیان و خەرجیەكانیان بۆ خەڵك ئاشكرابكەن بابزانرێت چەندین ملیون دۆلار بەدەر لەهەموو رێنمایەك وبە وەرەقەی تاڵەبانی سەرف كراوە بۆ دارو دەستەكەی و حیزبۆكەكەی و بەرتیل بەم و بەو فیلا وخانوو بەخشین بەعەرەب وتورك و فارس لە قوتی هەژارانی ئەم میللەتە.
جارێ سەدان كەیس گەندەڵی لەبەردەستایە و لای هەموو كەس ئاشكرایە. ئەگەر راست دەكەن با یەك دوانێكیان لەوانە بوروژێنن و تاوەنباران سزا بدرێن تا تۆزێك باوەڕیان پێ بكرێت كە هەرگیز ڕونادات تا تاڵەبانی ئاغایان لەسەر دەسەڵات بێت چونكە یەكەم كەس كەدەبێت لێپیچینەوەی لەسەر بكرێت جەلال و بایز تاڵەبانی خۆیانن.
ئەم بریارە تەنها بۆ كارێكی ئیعلامی و چاوبەستنی خەڵكی ساویلكەیە ولەگەڵ بۆ هەندێك گەندە گەندەڵەكانە كە كەس پشت و پەنایان نیە بۆخۆیان لەژێروە كار بۆ خۆیان دەكەن و كەسیان لە دەسەڵاتی گەندەڵ نەكردوە بەشەریك و بەشیان نەدراوە لەگەڵ بۆ نەیارەكانی یەكێتی دانراوە بەتایبەت برادەرانی گۆران بۆ ناوزراندن و تۆمەتباركردنیان و دروستكردنی تۆمەتی نارەوا بۆیان لەكاتی پێویست بۆ مەرامە تایبەتیەكانیانی حیزبۆكەكەی تاڵەبانی .
ئەگەروانیە فەرموون لە و نمونانەی لای خۆتانەوە دەست پێبكەن!
27 دیسێمبەری 2009
ئەمریكا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست