مه‌لا به‌ختیار له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
Thursday, 25/02/2010, 12:00
مه‌لا به‌ختیاری دوێنێ مه‌لا به‌ختیار یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیه دیارانه‌یه که‌وا له شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌ماندا ده‌ورو ڕۆڵێکی به‌رچاوی گێڕاوه. له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تاکو ئێستا له‌ناو کۆی کێشه‌و ململانێ فکری و سیاسی‌و ڕێکخراوه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان و یه‌کێتیدا جێگه‌ی گرتووه‌و ئه‌کته‌رێکی دیار‌و ناسراو بووه له‌ناو کایهکانداو به‌باش و خراپ کاری له‌سه‌ر ئاڕاسته‌و ڕه‌وه‌نده‌کانی کردووه. له‌مه‌یدانی تێکۆشانی چه‌کداری و کاری شۆڕشگێڕانه‌ی ناو شاره‌کاندا جێده‌ستی دیاربووه و پشکی گه‌وره‌ی هه‌بووه. هه‌روه‌ها له‌ده‌ستپێکی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی براکوژیدا ئه‌م وه‌ک گه‌نجێکی سه‌رکرده به حه‌ماسه‌وه به‌شداری کردووه‌و تاکتیک و نه‌خشه‌و پلانی سه‌ربازی بۆ داڕشتووه. مه‌لا به‌هۆی ئاکار‌و ههڵسوڕانهکانیهوه ناووناوبانگی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان ده‌رکردووه‌و له‌کاتی خۆیدا خاوه‌نی خۆشه‌ویستی و جه‌ماوه‌ری خۆی بووه. هه‌موو ئه‌و پێشڕه‌وی و دهرکهوتنانهشی له‌ته‌مه‌نێکی زۆر که‌مدا به‌ده‌ستهێناوه‌و وه‌ک ده‌گوترێت مه‌لا هه‌میشه سهرکردهبووهو به‌پرۆسه‌ی سه‌رکه‌وتن و پله‌کانی ڕیکخراویدا تێنه‌په‌ڕیوه به‌ڵکو یه‌کسه‌ر خۆی لهباڵادا بینیوه‌ته‌وه.
له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌راندا سه‌ر به‌باڵی شه‌هید ئارام بووه‌و پاش ئاڕامیش خۆی به‌درێژه‌پێده‌ری ڕێباز‌و بیرۆکه‌کانی ئه‌و زانیوه، که به‌باڵی ئاڵای شۆڕش و عێراقچیه‌کان ناسراوه. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌وت و ڕیبازه‌کانی تری کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتیدا، که کوردستانی بوون وه به‌خێرایی به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یی وڕاستڕهویی چوون، هه‌میشه له دۆخی به‌ریه‌ککه‌وتن و ململانێدابووه. مه‌لا ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر مه‌سه‌له فکری و سیاسیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ک نووسین و شرۆڤه‌کردنی بابه‌ت و مه‌سه‌له‌و په‌یوه‌ندیه‌کان به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆی نیه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی بنه‌ماو پیوه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه به بڕبڕه‌پشتی سه‌ربازی ئه‌م باڵه‌و یه‌کێک له گوتاربێژه سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌ژمار ده‌کرێت.
له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا باڵی مام جه‌لال و نه‌وشیروان هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ناو یه‌کێتیدا په‌ره‌یسه‌ندو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ناوهندو ئۆرگانه سیاسی وسهربازیهکانیان خسته ژێر فه‌رمان و ئاڕاسته‌ی خۆیانه‌وه، به‌وپێیه‌ش پرێنسیپ و دروشم و ڕێبازه‌کانی شۆڕشی نوێ به‌ره‌و کاڵبونه‌وه چوون و هه‌تا ده‌هات جوڵانه‌وه‌که سیما‌و خه‌سڵه‌تی کلاسیکی به‌سه‌ردا زاڵ ده‌بوو. له‌م میانه‌دا مه‌لا به‌ختیار، وه‌ک ته‌واوی نه‌یارانی پرۆسه‌که، جێپێی لهقکراو ده‌سه‌ڵاته‌کانی کهمکرانهوهو پۆسته‌کانی لێوهرگیرانهوه، که دیارترینیان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک بوو. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌لا وه‌ک هاوڕێکانی کوردستانی به‌جێنه‌هێشت و هه‌تاکو کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانی 83-84ی ده‌ستی له‌کاری ڕێکخراوه‌یی و به‌رپرسیارێتی نه‌کێشایه‌وه، بووه که‌سی دیار‌و به‌رجه‌سته‌ی باڵی ناڕازی یه‌کێتی و هه‌موو ئه‌رکه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی که‌وته سه‌رشان.
به‌م جۆره مه‌لا بووه ره‌خنه‌گری سه‌ره‌کی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و شێواز‌و ئاڕاسته‌کانی ئه‌وکاتی یه‌کێتی و له‌پێشیانه‌وه سیاسه‌تی گفتوگۆی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ڕژێمدا. بۆ ساخکردنه‌وه‌ی کێشه ڕێکخراوه‌کانیش له‌گه‌ڵ یه‌کێتی، به‌نهێنی هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین پێشمه‌رگه‌و کادیری سیاسی و سه‌ربازی به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له‌ناو ڕیکخراوێکی سه‌ربه‌خۆدا کۆیان بکاته‌وه. له‌م ڕێبازهداو به ڕینمایی مه‌لا چه‌ندین نامیلکه له شار‌و شاخدا بڵاوکرانه‌وه، که هه‌موویان ڕه‌خنه‌ی چهپگهرانهبوون له باڵی هه‌لپه‌رست و ڕاسترهوانه له‌کاری سیاسی و ڕێکخراوه‌یدا. هه‌روه‌ها هه‌ستا به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆکۆمێنت و نووسینانه‌ی شه‌هید ئارام که په‌یوه‌ندیان به ڕاو سه‌رنجه ڕیکخراوهییهکان و خوێندنه‌وه‌کانی ئه‌وه‌وه هه‌بوو سه‌باره‌ت به کێشه فکری و سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌مه‌ڕ که‌سایه‌تیه سه‌ره‌کیه‌کانی ناو شۆڕشی نوێ به خودی مام جه‌لالیشه‌وه. ئه‌م هه‌وڵه‌شی زیاتر له پێناوی ئه‌وه‌دا بوو تا بیسه‌لمێنێ که ئه‌و درێژه‌پێده‌ری هزرو بۆچوونه‌کانی شه‌هید ئارامه و چیتر کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رده‌می شه‌هید ئاڕام نه‌ماوه. پاشان بڕیاڕی یهکلاکهرهوهیداو ڕاسته‌وخۆو به‌شێوازی نهێنی که‌وته هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی ئاڵای شۆڕش. وه‌ک دیاریشه که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م دروستکردنه‌ش هه‌مان پێشمه‌رگه‌و کادیره‌کانی کۆمه‌ڵه بوون.
به‌م شێوه‌یه هه‌نگاوه‌کانی دروستکردنی ئاڵای شۆڕش ده‌ستی پێ‌کرد، پرۆژه‌ی به‌رنامه و په‌یڕه‌ویی ناوخۆ به نهێنی بڵاوکرانه‌وه، که زیاتر له ڕوی دنیابینی وئامانج و تێز‌و داواکاریه‌کانیه‌وه کۆپیه‌کی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌ویی ناوخۆی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوون.
پاش کهوتنهڕوی کار‌و چالاکیه‌کانی ئاڵای شۆڕش یه‌کێتی کهوتهخۆو سه‌ره‌تا بێجگه له کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر کادرو هه‌ڵسوراوه‌کانی ئاڵای شۆڕش و ناردنی که‌سانی هه‌واڵگر بۆ ناو ڕیزه‌کانیان، چه‌ند ژماره‌یه‌کی گۆڤاری کۆمه‌ڵه ته‌رخان کرا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به نوسراو‌و بۆچوونه‌کانی ئاڵای شۆڕش. به‌شێکی تری سیاسه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌کێتی بریتی بوو له وه‌رگێران و بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین کتێبی مارکس و لێنین له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسی و ڕیکخراوهییهکان و شرۆڤه‌کردنی شۆرشه‌کان، به‌و مه‌به‌سته‌ی دیدو تێڕوانینه فکری و سیاسیه‌کانی ئاڵای شۆڕش بخاته خانه‌ی چه‌پڕه‌ویی منداڵانه‌وه(الیساریه الگفولیه). ڕیبازی نوێ و ڕادیۆی گه‌لی کوردستانیش ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ که‌وتنه هێرشکردن بۆسه‌ر که‌سایه‌تیه ناسراوو ده‌رکه‌وتووه‌کانی ئاڵای شۆڕش و لێدان له‌که‌سایه‌تیان و تهخوینکردنیان به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و یه‌کێتی.
له‌لایه‌کی تره‌وه بۆ هه‌موارکردنی زه‌مینه‌ی لێدانی ئاڵای شۆڕش سیاسه‌تی زیادکردنی چالاکی پیشمه‌رگانه دژی هێزه‌کانی ڕژێم له‌هه‌موو به‌ره‌کان په‌یڕه‌و کرا، هه‌تاکو له ڕێگایه‌وه ئه‌و په‌یامه بڵابکهنهوه، گوایه یه‌کێتی خه‌ریکی شه‌ڕی ڕژێمه، به‌ڵام که‌سانێک دانیشتوون و له‌خه‌بات دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت به‌قسه‌و گوتاره‌کانیان، یه‌کێتی به‌کێشه‌ی ناوخۆوه سه‌رقاڵبکه‌ن و پێشمه‌رگه‌و شۆڕش ساردبکه‌نه‌وه!
مه‌لا به‌ختیار پێش له گرتن و لێدانی له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه، لایه‌نگری مانه‌وه بوو له‌چوارچێوه‌ی یه‌کێتی و ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتیدا، به پێچه‌وانه‌وه باڵێکی تری ئاڵای شۆڕش خوازیاری ئه‌وه‌بوون به ته‌واوه‌تی له یه‌کێتی بچنه ده‌ره‌وه‌و شوێنی بوون و چالاکیان بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و به‌ره‌ی جود بگوازنه‌وه.
یه‌کێتی له‌دانیشتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌لا بهختیارو چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی هاوڕێی، پاش وه‌رگرتنی یه‌که‌م دانپێدانانی ڕاسته‌وخۆ لێیان، به‌وه‌ی ئه‌وان خاوه‌ندارێتی ئاڵای شۆڕش ده‌که‌ن، گفتیان پێدان، که نه‌ک هه‌ر لێیان ناده‌ن به‌ڵکو هاوکاریشیان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئازادی له‌سه‌ر هێزه‌کانی خۆیان ئیشبکه‌ن و ڕێکخستنه‌کانیان دروستبکه‌ن، پاش قۆناغی دروستکردنی قه‌واره‌ی سیاسی و ڕێکخراوه‌ییان، ئه‌وکات دووقۆڵی له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی و په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی و ئاڵای شۆڕش دیالۆگ ده‌که‌ن. مه‌لا باوه‌ڕی به‌م گفتانه هێناو پێی وابوو بارێکی قورسی له‌کۆڵ بووه‌ته‌وه، که ئه‌ویش کاری نهێنی و تێپه‌ڕکردنی عه‌ره‌بانه‌یه‌کی شوشه‌بوو به‌ناو ڕێگایه‌کی ههوارزو نشێودا! به‌ڵام ئه‌م خۆشبینییه‌ی مه‌لا زۆری نه‌خایاند و به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ قه‌ره‌داخ، یه‌کێتی ڕادیۆو وتاره‌کانی له‌دژی ڕه‌وته‌که‌ی مه‌لا توندکردهوهو ئاشکراو نیمچه ئاشکرا گوزارشتیان له شه‌ڕو لێدان ده‌کرد. له ڕوی مه‌یدانیشه‌وه هێزه‌کانی یه‌کێتی جموجۆڵیان پێکراو بۆ هه‌ڵکوتانه سه‌ر ئاڵای شۆڕش ئاماده‌باشیان وه‌رگرت. به‌ڵام مه‌لا باوه‌ڕی به گوێ و چاوو ئامۆژگاری ده‌وروپشتی نه‌ده‌کردو بڕوای نه‌ده‌هێنا به‌وه‌ی پیلانێک به‌دژی ئه‌و له‌ڕێدایه. دوای چه‌ند ڕۆژێک به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا بۆ ته‌کیه‌ی قه‌راخ، هێزه‌کانی یه‌کیتی له‌هه‌موو شوێنێک گه‌مارۆی هیزه‌کانی ئاڵای شۆڕشیانداو به‌بێ به‌رگری هه‌ر سێ که‌سه سه‌ره‌کیه‌کانی ئاڵای شۆڕش(مه‌لا به‌ختیار، شێخ علی، مامۆستا پشکۆ) و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌یان به‌دیل گرت. به‌و جۆره هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌کان بوونه واقیع و لێدانی ئاڵای شۆڕش جێبه‌جێکرا.
چه‌ند مانگ به‌سه‌ر زیندانیکردنی مه‌لاو هاوڕێکانیدا تێنه‌په‌ڕی مه‌لا به یارمه‌تی ڕیکخستنه‌کانی ئاڵای شۆڕش هه‌وڵی ڕاکردنیدا، ئه‌گه‌رچی بڕیاڕبوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوڕێکانیشی ڕابکه‌ن، به‌ڵام مه‌لا له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وتنی یه‌که‌م فرسه‌تدا به‌ته‌نها پلانی ڕاکردنه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد. یه‌کێتی پاش ئاگاداربوونه‌وه‌ی له ڕاکردنی مه‌لا، هه‌موو هێزه‌کانی به‌گه‌ڕخست و هه‌موو ڕێگاو ناوچه‌کانیان کێوماڵکرد و توانیان له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا دووباره مه‌لا ده‌ستگیر بکه‌نه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی له جێ‌دا سوکایه‌تی زۆری پێ ده‌که‌ن، سواری گوێدرێژێکی ده‌که‌ن و به‌ره‌و سه‌رکردایه‌تی ده‌یبه‌نه‌وه. هه‌ر له‌م باره‌وه یه‌کیتی پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان له‌ناو خه‌ڵکیدا بڵاوده‌کرده‌وه، گوایه مه‌لا به‌ختیار به‌نیازبووه خۆی ڕاده‌ستی ڕژێمی به‌عس بکاته‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی سه‌رکرده‌و کادیره‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی بڕیاڕو سزای ڕێکخراوه‌یی به‌سه‌ر مه‌لادا، بێجگه له‌دوو ده‌نگ به تێکڕا ده‌نگیان بۆ کوشتنی مه‌لا دا. به‌ڵام دواتر مام جه‌لال سزاکه‌ی لهسهرلابرد و نه‌یهێشت بڕیاره‌که جێبه‌جێ بێت، ئه‌ویش نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م سزایه‌ی به شایسته‌ی مه‌لا نه‌ده‌زانی به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی نایه‌وێت مه‌لا بکاته پاڵه‌وان.
لێره‌وه قۆناغێکی سه‌خت بۆ مه‌لاو هاوڕیکانی ده‌ستیپێکرد. مه‌لا له‌هاوڕێکانی جیاکرایه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له ژورێکی تاکه که‌سیدا زیندانی کرا، له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌موو جۆره‌کانی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌سه‌ردا تاقیکرایه‌وه. مه‌لا دوای ئازادبوونی به‌ڵینی به‌هاوڕێکانی دا، گه‌وره‌ترین کتێب له‌سه‌ر ژیانی ساڵانی دیلێتی بنده‌ستی یه‌کێتی و پێشێلکاریی مافه‌کانی بنووسێت و بۆ سزادانی یه‌کێتی و به‌رپرسه‌کانی سکاڵای خۆی بۆ گه‌وره‌ترین داداگای جیهانی به‌رزبکاته‌وه. به‌ڵام ئیستاشی له‌سه‌ربێت مه‌لا به‌ڵێنه‌که‌ی نه‌برده‌سه‌ر، نه کتێبیکی نووسی و نه‌هیچ داداگایهکیشی له که‌یسه‌که‌ی ئاگادارکرده‌وه.
بارودۆخی زیندانی هاوڕێکانی مه‌لا له‌و باشتر نه‌بوو. ئه‌گه‌رچی وه‌ک مه‌لا له‌ژوری تاکه‌که‌سیدا به‌ند نه‌بوون، به‌ڵام وه‌ک زیندانیه‌کی سیاسی و زیندانیه‌کی بیروباوه‌ڕ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کراو له‌گه‌ڵ دیله‌کانی شه‌ڕو پیاوکوژو خائین و جاشه‌کان تێکه‌ڵکرابوون. ته‌نانه‌ت ئه‌مان له‌دوو مافیش بێبه‌شبوون، که باقی زیندانیه‌کانی تر لێی به‌هره‌مه‌ند بوون. ئه‌مان بێبه‌ریبوون له‌و 5 دیناره‌ی مانگانه ده‌درا به‌هه‌ر زیندانێک، دووه‌م له‌کاتی تۆپباران و بۆمبارانی ته‌یاره‌دا هه‌موو زیندانیه‌کان بۆ کونهچاڵ و کونه‌ته‌یاره ده‌بران، به‌ڵام ئه‌مان له زینداندا له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئاگرو ئاسندا به‌جێده‌هێڵران. ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه له‌کاتێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو که هه‌رسێ سه‌رکرده‌که‌ی ئاڵای شۆڕش پاکانه‌یه‌کی هاوبه‌شیان واژۆکردبوو، له‌وێدا دان به هه‌ڵه‌و سه‌رپێچییه‌کانی خۆیاندا ده‌نێن و داوای به‌خشین و لێبوردن له‌یه‌کێتی ده‌که‌ن. شایانی ووتنه له‌و بارودۆخه‌دا به‌گشتی مامه‌ڵه‌ی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ زیندان و دیله‌کانی شه‌ڕدا له ترۆپکی دڵڕه‌قی و سهرچڵیدا بوو، ڕۆژانه چه‌ندین پێشێلکاری گه‌وره‌و نامرۆڤانه ڕوویان ئه‌داو به‌شێکیش له‌وانه ده‌بوونه ڕاپۆرت و جێگه‌ی نیگه‌رانی بۆ ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له جیهاندا.
له‌ساڵانی پشتی گرتنی مه‌لا به‌ختیار بارودۆخی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی یه‌کیتی و هه‌ڵوێستیان له شه‌ڕی ئێران و عێڕاق و سه‌رجه‌م تاکتیک و ستراتیجیان وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی به‌سه‌رداهاتوو دوا پرێنسیپی شۆڕشی نوێ، که پشتبهستنبوو به هێزی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و کارکردن بوو له پێناوی چینی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش سڕانه‌وه. به‌م شێوه‌یه دوابهربهستی چه‌پ له‌سه‌ر ڕێی ملنانی یه‌کێتی به‌ره‌و شۆڕێشێکی کلاسیکی هه‌ڵگیراو شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان و چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان به شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێڕاقه‌وه به‌سترایه‌وه، کوردستان بووه مه‌یدانی گه‌رمی شه‌ڕی دوو داگیرکه‌رو پشکی گه‌وره‌ی تاڵاوو نه‌هامه‌تیه‌کانی نیوه‌ی دووه‌می شه‌ڕه‌که‌ی به‌رکه‌وت، سه‌رئه‌نجام زه‌مینه‌و هه‌لی ئه‌وه بۆ سه‌دام ڕه‌خسا هه‌تاکو نه‌خشه‌ی جینۆساید له‌کوردستان جێبه‌جێبکات.
پێویسته بگوترێت به‌دوای گرتنی مه‌لاو هاوڕێکانی به‌شێک له‌کادرو پیشمه‌رگه‌کانی ئاڵای شۆڕش به‌ره‌و ئێران هه‌ڵهاتن. ئه‌وان له دیویی ئێران له‌بارودۆخێکی بێسهرکردهو پڕ له‌ناکۆکی و ده‌ستکورتیدا ژیانیان دهبردهسهرو له‌سه‌ر کۆی ڕووداوه‌کانی کوردستان بێ کاریگه‌ر بوون. به‌شه‌که‌ی تریشیان بۆ ناو یه‌کێتی یان بۆناو شاره‌کان و ژێر ده‌ستی ڕژێمی به‌عس گه‌ڕانه‌وه، ژماره‌یه‌ک له‌وان دووچاری زه‌لکاوی خیانه‌ت بوون و بوونه پیاوی به‌عس.
دوای کۆتاییهاتنی دراماتیکی ئه‌م فه‌سله له شۆڕشی کوردستان و قه‌ومانی تراژیدیای ئه‌نفال و کیمیاباران و سوتماکبوونی کوردستان، مه‌لا بهختیارو شێخ علی له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه ئازاد کران. هه‌رچی مامۆستا پشکۆیه له هه‌لێکدا له دیویی ئێران، له‌ده‌ست هیزه‌کانی یه‌کێتی ده‌ربازده‌بێ و خۆی ڕاده‌ستی بنکه‌یه‌کی پۆلیسی ئێران ده‌کات و پاشان ڕزگاری ده‌بێت.
مه‌لا به‌ختیاری ئهمڕۆمهلا به‌ختیار له دیویی ئێران ئه‌زمونێکی شکستخواردوی هه‌بوو، ئه‌و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی ده‌ستوپێوه‌ندی ئاڵای شۆڕش کۆبکاته‌وه‌و له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی ڕێکیان بخاته‌وه. هه‌موو هه‌وڵه‌کانیشی بۆ چوونه ناو به‌ره‌ی کوردستانی به‌هۆی ڤیتۆی یه‌کێتیه‌وه شکشتی خوارد. خودی مه‌لا به‌ختیاریش چیتر مه‌لا به‌ختیاری پێش زیندان نه‌بوو وه له‌ڕووی فکری و سیاسی و دنیابینیه‌وه گۆڕانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌سه‌ردا هاتبوو. ئه‌و هه‌موو هێزی خۆی بۆ دروستکردنی ڕێکخراوێکی گه‌وره تاقیکرده‌وه‌و لای وابوو ده‌توانێت نیوه‌ی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت، به‌ڵام نه‌ک نه‌یتوانی ئه‌مه بکات به‌ڵکو خه‌ریکبوو سه‌ریشی له‌سه‌ر دابنێت. وه‌ک ڕاستیه‌کیش هه‌ڵوێست و ئه‌زمونی مه‌لای ناو زیندان زۆر سه‌رکه‌وتوو به‌رچاو نه‌ده‌که‌وت و له‌زۆر ڕووه‌وه سازش و خاڵه لاوازه‌کانی له کایه‌ی ڕابه‌رایه‌تیکردندا ده‌رکه‌وتبوون.
پاش چه‌ند ڕۆژێک له ڕاپه‌ڕین و ئازادکردنی به‌شێکی کوردستان مه‌لاو پێشمه‌رگه‌کانی گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی و ژماره‌یه‌کیش له هه‌وادارو لایه‌نگره‌کانی پێوه‌ی په‌یوه‌ستبوونه‌وه. له‌و ڕۆژانه‌دا مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان خۆی به نزیکی بزووتنه‌وه‌ی شوراکان و لایه‌نه چه‌په‌کان ده‌زانی که به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌که‌دا زاڵبوون. ئه‌و پێی وابوو ده‌توانێت چه‌په‌کان له‌ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه‌و ببێته سه‌کۆیه‌ک بۆ هه‌موویان، به‌ڵام چه‌پی رادیکاڵ له‌و کاته‌دا که به‌شێکی گه‌وره‌ی له‌ژێر هه‌ژمونی فکری و سیاسی کۆمۆنیزمی کرێکاری ئێران بوون به ته‌واوه‌تی ئه‌م ویست و هه‌وڵانه‌یان ڕه‌ت ده‌کرده‌وه. له‌باشترین حاڵهتداو چه‌ند ڕۆژێک پێش له کۆڕهویی سه‌رتاسه‌ری و شکستی ڕاپه‌ڕین، شوراکان ئاماده‌بوون هێزێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئاڵای شۆڕش بۆ به‌رگریکردن به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی ڕژێم دروستبکه‌ن، که ئه‌ویش نه‌که‌وته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
مه‌لا له‌کۆڕه‌وه‌که‌دا له‌گه‌ڵ گروپێکی بچوک له پێشمه‌رگه‌کانی به‌چه‌ند سه‌یاره‌یه‌که‌وه که له ڕاپه‌ڕیندا به‌ده‌ستیان هێنابوو له پێنجوین گیرسانه‌وه‌و هه‌ندێک جاریش مام جه‌لال سه‌ردانی ده‌کردن و که‌مێک ئیمکاناتی ژیان وبه‌ڕێوه‌چوونی پێ ده‌به‌خشین. به‌دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌کان و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕژێم له به‌شیکی کوردستان مه‌لا ماوه‌یه‌ک له شه‌قڵاوه جێگیر بوو وه له‌وێوه سه‌روکاری ڕاپه‌راندنی کاروباره‌کانی ئاڵای شۆڕشی ده‌کرد. له‌و ماوه‌یه‌دا توانی چه‌ند ژماره‌یه‌ک له ئاڵای شۆڕش ده‌ربکات و نامیلکه‌یه‌ک به‌ناوی ده‌سه‌لاتی شوراکانه‌وه بڵاو بکاته‌وه. هێشتان مه‌لا به ئاوایه‌کی چه‌پیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداو کێشه سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌کرد و وه‌ک ناڕازی و ڕه‌خنه‌گرێکی سیاسه‌ته‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی خۆی ده‌نواند. ئه‌و له یه‌کێک له کۆڕه‌کانی له هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری له شاری سلێمانی ووتی "به‌ره‌ی کوردستانی قوفڵی مێژوو نیه هه‌تاکو نه‌کرێته‌وه"! له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کانیش به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی کوردستانی ودروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی مانگرتووه‌کان له شاری سلێمانی ئه‌و خۆی به خاوه‌نی ئه‌و بزووتنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌رییه ده‌زانی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌ڵام مه‌لا زۆر گه‌شبین نه‌بوو به‌وه‌ی ده‌توانێت له ڕیگای ئاڵای شۆڕشه‌وه به شێوه‌یه‌کی شێلگیرانه له پێگه‌ی ئۆپۆزسیۆندا بمێنێته‌وه‌و ئۆپۆزسیۆن بخاته ژێر چه‌تری خۆیه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و ساته‌دا به‌شی به‌رچاوی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌نه چه‌په‌کان پێکده‌هات. له‌لایه‌کی تره‌وه مه‌لا به‌ختیار له‌مێژبوو دووربینی و پشوی شۆڕشگێرانه‌ی بۆ کارکردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان له‌ده‌ستدابوو بۆیه به‌کارێکی بێهوده‌ی ده‌زانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌دیار ئاڵای شۆڕشێکی لاواز‌و بچووکه‌وه دابنیشێت و چاوه‌ڕوان بێت. ئه‌و هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر ئه‌و ئیمکاناته زۆره‌ی به‌رده‌ستی حیزبه گه‌وره‌کان بوو وه ئیره‌یی به‌وانه ده‌هات که پێشمه‌رگه‌یه‌کی ساده‌ی به‌رده‌ستی ئه‌و بوون به‌ڵام هه‌نوکه که‌ژاوه‌یه‌ک سه‌یاره‌یان به دواوه‌یه. مه‌لا ئاره‌زوی ئه‌وه‌ی ده‌کرد بگه‌ڕیته‌وه ناو یه‌کێتی به‌ڵام هێشتان برین و ئازهرهکای یه‌کێتی به جهستهوو رۆحیه‌وه ساڕێژنه‌بوون بۆیه ده‌بوو ئه‌و مه‌رامه له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌که‌وه به‌دیبهێنێت. بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش ده‌یزانی ده‌بێت یه‌که‌م هه‌نگاوی کۆتاییهێنان بێت به ناوی ئاڵای شۆڕش که خواستێکی سه‌ره‌کی مام جه‌لال بوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانیدا.
له یه‌که‌م کۆنفرانسی ئاڵای شۆڕشدا ئه‌م ئه‌رکه‌ی به ئه‌نجام گهیاندو ناوه‌که‌یان گۆڕی و قه‌ناعه‌ت و زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی خۆشکرد بچنه ناو حیزبی زه‌حمه‌تکێشانه‌وه. ئه‌گه‌رچی له‌ناو زه‌حمه‌تکێشاندا بارودۆخ و توانا مادییه‌کانی به‌رده‌ستی به‌ره‌و باشی چوون و هه‌ر له ڕێگای زه‌حمه‌تکێشانیشه‌وه بووه ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ڵام ئه‌م پێشکه‌وتنانه هێشتان تموحاتهکانی مه‌لای نهئههێنایهدی و خۆی به شایسته‌ی مه‌یدانێکی فراوانتری سیاسی و مانۆڕکردن ده‌زانی، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی بڕیاڕی گه‌رانه‌وه‌ی چه‌په‌کان بۆ ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکدا گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌کێتی و پۆستی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی له‌ناو یه‌کێتیدا وه‌رگرته‌وه.
مه‌لا به گه‌ڕانه‌وی بۆناو یه‌کێتی هه‌موو ڕه‌سیدێکی مێژووی سیاسیی خۆی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام له‌ناو یه‌کێتیدا چاوه‌ڕوانیه‌ک هه‌بوو که مه‌لا بتوانێت کاریگه‌ری چه‌پایه‌تی به‌سه‌ر یه‌کێتیدا دابنێت و هه‌ڵه‌کان و چه‌وتیه‌کان که‌مێک به‌ره‌و ڕاستکردنه‌وه به‌رێت، به‌ڵام مه‌لا که بهنادیم گه‌ڕابووه‌وه ناو یه‌کێتی و له‌ناخیشه‌وه په‌شیمان بوو له‌هه‌ڵوێسته‌کانی ڕابردوی، نه‌یده‌ویست جارێکی دی له‌به‌رامبه‌ر مامه‌دا بوه‌ستێته‌وه و ڕۆڵی نه‌یار له‌ناو یه‌کێتیدا بگێڕێ. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و بۆ ئه‌وه هاتبووه‌وه ناو یه‌کێتی هه‌تاکو به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زووه تایبه‌ته‌کانی خۆی جێبه‌جێبکات، نه‌ک به‌جێهێنانی هیچ به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو. ئه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌کێتی له وتارێکدا باس له مرۆڤ ده‌کات کهبهسروشتی خۆی ناتوانێت یه‌کسان بێت و خۆی له هه‌ڵپه‌کردن و خۆپه‌رستی ڕزگاربکات! مه‌لا هه‌تاکو ئه‌م ساته‌ش به‌هه‌مان نه‌فه‌س و پرێنسیپ کار له‌ناو یه‌کێتی و ژیانی سیاسی کوردستاندا ده‌کات.
له هیچ شوێنێکی دنیادا ئه‌زمونی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌په‌کان بۆ ناو ڕاسته‌کان ئه‌وه‌نده داوه‌شاوو ناشرین نه‌بووه، به‌دوای ڕاپه‌ڕیندا ئاڵای شۆڕش ڕچه‌شکێن بوو بۆ کردنه‌وه‌ی بازاڕی کڕین و فڕۆشتنی سیاسی و هه‌ڕاجکردنی بیروباوه‌ڕ. ته‌نها ناوی ئاڵای شۆڕش چه‌ندین جار ساتوسه‌ودای پێوه‌کراو خه‌ڵکانێک به‌هۆیه‌وه پاره‌و پۆستیان به‌ده‌ستهێنا. چه‌په‌کانی ناو یه‌کێتی له پۆسته حیزبی و حکومیه‌کاندا هیچ جیاوازیه‌کیان به قازانجی داکۆکیکردن له یه‌کسانی و مافه گشتیه‌کان و سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی داموده‌زگاکان و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پیشان نه‌دا ، به‌ڵکو خراپتر له راستڕه‌وه‌کان نوقمی هه‌موو جۆره‌کانی تاوان و گه‌نده‌ڵی و ناشرینی بوون. پێده‌چوو ئه‌و براده‌رانه بیانه‌وێت قه‌ره‌بوی ساڵانی ڕابردوویان بکه‌نه‌وه که هه‌ڵگرتنی پرێنسیب و به‌هاو پێوه‌ره چه‌پ و مرۆڤدۆستیه‌کان ڕێگربوون له‌به‌رده‌م پیاده‌کردنی چلێسی هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌کانیان! له‌ناو هه‌موو چه‌په‌کانیشدا هیچ که‌س وه‌ک مه‌لا به‌ره‌و ڕه‌وشت و ئاکاره قێزه‌ونه‌کان ملی نه‌ناو نوقمی زه‌ڵکاو نه‌هات.
بێگومان وه‌ک پرێنسیپ گه‌نده‌ڵی و بێڕه‌وشتی و خۆپه‌رستی بۆ هه‌موو که‌س ناشرین و ڕه‌تکراوه‌یه. ده‌شێت هه‌ندێک له‌و ئاکارانه له‌وڵاته دیموکراتیه‌کاندا، تا ئه‌و شوێنه‌ی زیانی گشتی نه‌خاته‌وه، وه‌ک کاری تایبه‌تی و که‌سایه‌تی ته‌ماشا بکرێت. به‌ڵام له‌هه‌مبه‌ر به‌رپرس و که‌سایه‌تیه سیاسی و ئیداری و حکومیه‌کان هه‌ڵگرتنی هه‌ریه‌ک لهوڕهوشت و ئاکارانه وه‌ک تاوان هه‌ژمارده‌کرێ و لێپێچینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێ، هه‌روه‌ک چۆن له ڕووداوه ئابڕوچوونه‌که‌ی کلینتۆندا، ناسراو به مۆنیکا، بینیمان. مه‌خابن له وڵاتی ئێمه‌دا هاوکێشه‌که پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، بۆ هاوڵاتی ساده هه‌موو ئه‌وانه به تاوانی گه‌وره ده‌ژمێرێن و لێپرسینه‌وه‌و سزای یاسایی وکۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره، به‌ڵام بۆ به‌رپرسه‌کان هه‌موو ئه‌وانه ئازاد‌و موباحن.
مه‌لا کاتێک که‌شفی ژیانی لیبراڵی کرد پێی شه‌رم نه‌بوو وه‌ک ناشییهک لاسایی خێزانه ئهرستۆکراتیهکان بکاته‌وه، که له‌سه‌رده‌می گه‌مارۆی ئابوریشدا هێشتان ژیانیان نه‌ژاکابوو وه بۆ سه‌رگه‌رمی خۆیان خه‌ریکی ڕاگرتنی سه‌گ و په‌له‌وه‌ری عه‌نتیکه بوون، مه‌لای ئاڵوده به بیری بۆرژوازی بووه خاوه‌نی سه‌گ و ڤێللاو له‌و کاته‌ی پاسه‌وانه‌کانی به‌سکی برسی زه‌قه‌ی چاویان ده‌هات، ئه‌م سه‌گه‌که‌ی بۆ چێشتخانه ده‌بردو ڕۆستی ده‌رخوارد ئه‌دا. ناتوانم ئه‌و به‌سه‌رهاته نهگێرمهوه کاتێک ژنه شه‌هیدێک له‌سه‌رچنار که خاوه‌نی سێ منداڵ بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی یه‌کێک له منداڵه‌کانی، که ده‌بوا بۆ به‌غدای بیبردایه، چه‌ندین جار بۆ به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی هانای بۆ مه‌لا هێنا، به‌ڵام ئه‌و خۆی لێده‌شارده‌وه هه‌تاکو دوا جار پاسه‌وانه‌کانی سه‌گیان تێبهرداو دووریان خسته‌وه.
له یه‌کێک له به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌منی سلێمانی که مێژووه‌که‌ی بۆ ساڵانی هه‌شتاکان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و تایبه‌ته به هه‌ڵسانگاندنی گشتی مۆراڵ و ئاکاره سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رکرده‌کانی ینک. له‌وێدا مه‌لا وه‌ک که‌سێکی داوێنپیس ناسێنراوه ئه‌گه‌رچی مه‌لا به‌ختیار له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک که‌سێکی داوێنپیس ده‌رنه‌که‌وتبوو، به‌ڵام دواتر ئاشکرابوو ئه‌م شرۆڤه‌یه زۆر له ڕاستیه‌وه نزیکه. بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌نده کافیه ئه‌و هه‌وڵه بیربخه‌ینه‌وه که له ساڵی 1995 دا ویستیان له یه‌کێک له‌شه‌وه سووره‌کاندا له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا له هه‌ولێر به‌تێزاب تیرۆری بکه‌ن!
مه‌لا له شاخ و له قۆناغێکی شه‌ڕی براکوژیدا، وه‌ک به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک، توانی ئه‌و سه‌روه‌رییه بۆ خۆی تۆماربکات و نه‌هێڵێت له‌و قۆڵه‌وه شه‌ڕی براکوژی هه‌ڵگیرسێته‌وه، به‌ڵام له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و گومرگی دوای ڕاپه‌ریندا نه‌ک وه‌ک په‌رله‌مانتارێک چه‌کی لهشانکردو لهشهڕهکهوه گلا، به‌ڵکو لهههوڵیشدا بوو تیئوری بۆ ڕه‌وابوونی دابتاشێت و وه‌ک یاسا و زه‌روره‌تی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه‌ی بکات! یه‌کێک له‌کایه ناشرینه‌کانی له‌م شه‌ڕه‌دا، شهڕفڕۆشتن و گێچه‌ڵکردنی بوو به‌و دوو نووسه‌ره زۆر به‌هه‌ڵوێستانه‌ی گه‌له‌که‌مان که به‌رهه‌مه‌کانیان له گۆڤاری ڕاماندا بڵاوده‌کرده‌وه نه‌ک له گه‌لاوێژی نوێ! ئه‌وانیش نووسه‌ران ڕه‌ئوف حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن بوون. ئه‌م کێشه خولقاوه‌ی مه‌لا چه‌ندین سوکایه‌تی و چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌و هه‌وڵی کوشتنی لێکه‌وته‌وه‌و سه‌رئه‌نجام به‌فه‌رمی و له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌لا, له ئاسایشی سلێمانیه‌وه هه‌ردووکیان به ماڵ و خێزانه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر نه‌فی کران.
مه‌لا له قه‌یرانی دروستکراوی تورکیا دژ به هه‌رێمی کوردستان و هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆسه‌ر گه‌ریلاکانی پێکاکه له سه‌ره‌تای ساڵی 2008دا، له لێدوانه‌کانیدا زۆر ئابڕووبه‌رانه داکۆکی له سیاسه‌تی تورکیا‌و ده‌رکردنی شۆڕشگێڕانی باکوری کوردستان ده‌کرد و له‌ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانی ده‌هێنایه خواره‌وه‌و ده‌یگوت سلێمانی و هه‌وڵێر پێکه‌وه به‌رگه‌ی 10 فرۆکه‌ی جه‌نگی تورکیا ناگرن و ده‌بێت ئاڵای سپی بۆ تورکیا هه‌ڵکه‌ین. بێشهرمانهتریش خۆی هه‌ڵده‌کێشا گوایه له نامه‌یکدا تورکیای له‌و ڕێ‌و شوێنانه ئاگادارکردووه‌ته‌وه که ده‌بنه نه‌خشه‌ڕێگا بۆ له‌ناوبردنی پێکاکه!
مه‌لا بۆ ئه‌وه‌ی داکۆکی له هه‌لومه‌رج و سیسته‌می سیاسی و ئیداری ئێستا بکات و پاساو بۆ گه‌نده‌ڵی و ناکامیه‌کانی بهێنێته‌وه هانا بۆ هه‌موو شتێک ده‌بات، یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی ئێستا ده‌یکاته هه‌وێنی داکۆکیکردن له ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی، قۆناغ به‌ندیکردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی و شۆڕشی ڕینیسانسه. ئه‌و له ڕێگای ئه‌م سهفسهتهیهوه به‌و ئه‌نجامه ده‌گات که‌وا پرۆسه‌ی سه‌قامگیربوونی دیموکراسی له کوردستان 50 ساڵی ده‌وێت، هه‌ربۆیه هێشتان 35 ساڵی ماوه. دیاره له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت بڵێت، کۆمه‌ڵگای کوردستان، خۆشی بێت یان نا، پێویسته تا 35 ساڵی تر به‌رگه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانی ئێمه بگرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش یه‌کێتی و پارتی وه‌ک دوو هێزو دوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کی ده‌مێننه‌وه‌و هه‌موو هیزو لایه‌نه‌کانی تریش له باشترین حاڵه‌تدا بۆیان ده‌بنه وه‌زن و قافیه !
مه‌لا له‌ناو کێشه‌کانی یه‌کێتیشدا به باڵی هه‌لۆکان پۆلێن ده‌کرێت و بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی گۆڕان لایه‌نگری به‌کارهێنانی زۆرترین سه‌رکوت و نانبڕاوکردن و هێرشکردنه بۆسه‌ر گۆڕانخوازان و لای وایه گۆڕان له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نها کهفو کوڵیکهو ده‌شێت به‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه دامرکێته‌وه. مه‌لا هه‌موو گۆڕان به نه‌زه‌ریه‌ی پیلانگێڕان ئه‌م دیوو ئه‌و دیو ده‌کات و ده‌یئاخنێته ناو بازنه‌ی ململانیی چه‌ند که‌سێکه‌وه‌و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به‌رفراوانه نابینێت که له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا مایه‌ن بۆ دروستبوونی. ئه‌و بێ ئاگایه له‌وه‌ی نه‌ک کێشه‌کان کێشه‌ی که‌سایه‌تی نین و به‌ڵکو له‌وه‌ش تێپه‌ڕیوه که کیشه‌ی ناوخۆی یه‌کێتی بن و بووه‌ته کیشه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سیسته‌مه‌که‌و هه‌موو جومگه‌و پارچه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هێناوه‌ته له‌رزین.
خۆ ئه‌گه‌ر شیاویش بێت به‌راوردی نێوان نه‌وشیروان و مه‌لا بکه‌ین ده‌بێت بڵێین نه‌وشیروان له پێناوی بیروباوه‌ڕو بۆچوون وبهرنامهکهیدا هه‌موو پله پایه‌یه‌کی به‌نرخی مادی و حیزبی له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانیدا دانا‌و تێکه‌ڵ به‌ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر بووه‌وه، هه‌رچی مه‌لایه له پێناوی پۆست وماڵی دنیادا هه‌موو بیروباوه‌رو سه‌روه‌ریه‌کانی شاخی دۆڕاندوو که‌وته به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌وه.
ئاشکراشه له‌ناو هه‌موو ململانێیه‌کدا ئه‌وانه ده‌دۆڕین که لایه‌نی ناڕه‌وا هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام دۆڕاوتر له‌وان ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌ناو ململانێکاندا وه‌ک مه‌لا ده‌رده‌که‌ون! خۆشبه‌ختانه له مێژوودا تاقیکراوه‌ته‌وه مه‌لا سه‌ر به‌کام به‌ره بێت ئه‌و به‌ره‌یه دۆڕان به‌خت و یاوه‌ری ده‌بێت!
مه‌لاو ههڵبژاردنئێستا مه‌لا به‌شێکه له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ش نیوه‌ی هه‌موو کۆڵه‌که‌و سه‌رچاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ژیان و ئابوری کوردستانیان له‌ژێر چنگدایه، بۆیه وه‌ک جهلالیهک به نه‌زعه‌ی کۆنهقینهوه، هاتووه‌ته ناو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و داکۆکی له‌هه‌موو ئه‌وانه ده‌کات که به‌ناڕه‌واو له‌ڕێگای سیسته‌مێکی گه‌نده‌ڵه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه. هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و که‌ره‌سته‌و ئامڕازانه‌ی مه‌لا له‌م ململانێیه‌دا به‌کاریانده‌هێنێت کارتی سوتاوو سواو‌و ناڕه‌وان له‌لای جه‌ماوه‌رو پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌که‌ی ده‌هێنێته‌دی. چونکه هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای کوردستان نه‌ک هه‌لومه‌رجی ساڵه‌کانی هه‌شتاکان نیه به‌ڵکو هه‌لومه‌رجی خولی پێشوی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش نیه‌و مه‌سه‌له‌و په‌یوه‌ندیه‌کان به پێوه‌ری کاروکرده‌وه‌و چیکردنی چوار ساڵی ڕابردوو دهپێوریت. پرسیاری" له‌م چوار ساڵه‌دا چیتان بۆ خۆتان کردووه‌و چیتان بۆ میلله‌ت کردووه؟" پێوه‌ره بۆ چنینه‌وه‌ی ده‌نگی میلله‌ت نه‌ک ترساندنی خه‌ڵک به به‌عس و هه‌ڵدانه‌وه‌ی کۆنه چاڵه‌کان و ڕاکردن له داهاتوو. مه‌لا نازانیت خه‌ڵکی سه‌رده‌می دیموکراسی وه‌ک منداڵ وان " که‌م گوێده‌گرن و زۆرتر سه‌یری هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن."!
مه‌لا له جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی روونبکاته‌وه بۆچی هه‌تاکو ئێستا ناوچه دابراوه‌کان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر کوردستان و لاوازیه‌کانی لایه‌نی کوردی له به‌غداد کامانهنه؟ تازه خه‌ڵکی بۆ ناوچه‌گه‌رێتی و که‌سپه‌رستی هانئه‌دات و پرسه‌کان ده‌هێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ کێ دڵسۆزی خانه‌قینه‌و کێ ده‌بێت له خانه‌قیندا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بکات؟ مه‌لا و تاڵه‌بانی ده‌بێت بزانن ئامڕازی به‌کارهێنانه‌وه‌ی دۆسیه‌کانی ساڵانی شۆڕش له چه‌قۆیه‌کی دوو ده‌م زیاتر نیه به‌ڵام هه‌ردوو ده‌مه‌که‌ی ته‌نها یه‌کیتی ده‌بڕێت، چونکه که‌س له ئێستادا خاوه‌ندارێتی له یه‌کێتی ناکات ته‌نها خۆیان نه‌بێت!
من گومانم نیه ئه‌و چوارکه‌سه‌ی مه‌لا باسیان ده‌کات که له ساڵی 1986دا به‌ناره‌وا گولله‌بارانکراون، ئه‌گه‌ر ئێستا له ژیاندا بمانایه، نه مه‌لایان خۆشده‌ویست وه نهمهلاش ئه‌وانی خۆش ده‌ویست! چونکه که‌س وه‌ک مه‌لا خه‌مساردانه پشت له هاوڕێکانی ناکات و نایان ڕهنجێنێ!
دیاره من چ ئه‌و کات و چ ئێستاش به‌داخم بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌یان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی مه‌لاوه پێم وایه یه‌کێتی وه‌ک یه‌کێتی له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه به‌رپرسیاره نه‌وه‌ک که‌سێکی دیاریکراو!
سه‌یرێکی تری مه‌لا هێنانه‌پێشه‌وه‌ی پرسی به‌عسیه‌کان‌و ترساندنی خاڵکی کوردستانه به پێشهاتی کوده‌تای سه‌ربازی له ئاینده‌دا! دیاره که‌س باوه‌ڕ ناکات مه‌لا له سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فزیونه‌وه تاڵه‌بانی نه‌بینیبێت، که چۆن به حه‌ماسه‌وه داکۆکی له به‌عسیه‌کان و حیزبی به‌عس ده‌کات! نه‌ک لاری نه‌بوو به‌ڵکو به پێویستیشی ده‌زانی چ وه‌ک حیزبی به‌عس و چ وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کانی بگه‌ڕێنه‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی و په‌رله‌مانی عێڕاق! ناشکرێ مه‌لا گوێی له لێدوانه‌کانی وه‌فیق سامه‌رایی نه‌بووبێت، که له هه‌ڵسه‌نگاندنی نێوان تاڵه‌بانی و سه‌دامدا تاڵه‌بانی به دڵسۆزتر ده‌زانی بۆ ئه‌فسه‌ره به‌عسیه‌کان و ده‌یگوت "هه‌میشه ده‌رگای کراوه‌یه بۆیان و ئه‌وه‌ی به‌نمونه هێنایه‌وه که تاڵه‌بانی ڕایسپاردووه له بودجه‌ی سه‌رۆکایه‌تی موچه بۆ 5000 ئه‌فسه‌ری پێشوی له‌شکری عێڕاق ببرێته‌وه!" ئینجا نازانرێت له‌و 5000 هه‌زاره چه‌ندیان به‌شداری له کوده‌تا پێشبینیکراوه‌که‌ی مه‌لادا ده‌که‌ن و هه‌وڵی گێرانه‌وه‌ی سیسته‌می دیکتاتۆری و داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان ئه‌ده‌ن؟
مه‌لای سیکۆلاریست زۆر که‌یفی به کهشاوهی پاسه‌وانه‌کانی دێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانێت به‌ته‌قه‌کردن و کاری نایاساییان و په‌لاماردانی جه‌ماوه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان، سات و وه‌ختی قه‌ده‌غه‌کردنیان وه‌ک میلیشیا خێراتر ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانێت، که یه‌کێک له‌و تاوانانه‌ی مولازم موحسین کردی و قه‌ت له یاده‌وه‌ری خه‌ڵکی سلێمانی ناسڕێته‌وه، تاوانی هه‌ڵکوتانه سه‌ر خه‌سته‌خانه‌و کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان بوو له‌وێدا، که مه‌خابن ئێستا به شێوه‌یه‌کی تر له‌سه‌رده‌ستی ده‌زگای دژه تیرۆر دووباره ده‌بێته‌وه.
گومانم نیه خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئه‌م کرده‌وانه‌تان ناتانبهخشن و له ساڵیادی راپه‌ڕیندا، به‌ده‌نگی خۆیان سزاتان ئه‌ده‌ن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست