کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا جه‌لال تاله‌بانی ماویه یان خه‌زۆیه‌؟

Monday, 11/05/2009, 12:00


هه‌ندێ جار له‌ پراکتیزه‌ کردندا هه‌ڵه‌ ده‌که‌ین ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕادێین که‌ شته‌ گوتراوه‌کان دووباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی لێحاڵی بوونمان هه‌بێت .. ئه‌م هه‌ڵانه‌ وامان لێده‌کات که‌ پیرۆزی ده‌ده‌ینه‌ چه‌ند که‌سانێك که‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نین ،ده‌توانین نموونه‌ بێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌م شیکاره‌ و هاوکێشه‌که‌ یه‌کسان بکه‌ینه‌وه‌ ، کاتێك له‌ نێوان دوو سه‌نگدا کۆمپایه‌ریان ده‌که‌ین له‌وه‌ تێده‌گه‌ین که‌ چه‌ند بێهۆش بووین، خه‌ڵکانێکی زۆر بگره‌ چه‌ندین له‌ نووسه‌ران ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ تاله‌بانی که‌ بیرکردنه‌وه‌و ڕه‌فتاره‌کانی ماوین ، من وه‌ك خۆم دژ به‌م مه‌سه‌له‌یه‌م و پێیشم وا نییه‌ ئه‌و ڕه‌وشته‌ سیاسیه‌ی له‌ ماو دا هه‌بووه‌ ، هه‌ر به‌ ڕشتیش له‌ تاله‌بانیدا بیبینمه‌وه‌ (ماوتیس تۆنگ) که‌ بووه‌ فه‌لسه‌فه‌و چووه‌ نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی جیهانییه‌وه‌ به‌ (به‌ ماویزم) که‌وته‌ سه‌رزار، ئه‌و پیرۆزی نواند، توانی زۆر پرۆسیس بکات له‌ ژیان و ئه‌کشنی خۆی و خه‌ڵکه‌که‌یدا ، ئێستا ئه‌و میحرابی په‌رستگایه‌و ڕۆژانه‌ سه‌دان و هه‌زاران کڕنۆش ده‌بێته‌ میوانی ڕۆحی، هاوکات بۆته‌ سونبول بۆ چاینیس ، ماو ڕێبه‌رو دامه‌زرێنه‌ری پێشووی چین بوو ، بیرۆکه‌ی ماو له‌گه‌ڵ مارکسیزم و لینینزمدا دوو چینی پێکه‌وه‌ گرێدراوون ، له‌گه‌ڵ نه‌ریته‌کانی چیندا یه‌کده‌گرنه‌وه‌ ،ئه‌و به‌و هه‌نگاوانه‌ توانی گۆڕان درووست بکات له‌سه‌رتاسه‌ری ژیانی خه‌ڵکی چین و بگره‌ بیرۆکه‌و بیر کردنه‌وه‌کانی خۆی هاویشته‌ نێو هزری ده‌یان ووڵات و هه‌موو ڕوشنبیرانی دونیاوه‌ ، لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌ به‌بیر خۆمان بێنینه‌وه‌ که‌ تاله‌بانی تاوه‌کو ئیمڕۆ له‌ ئامێزه‌ ئاستی (micro politics ) دا ده‌ژی میکرۆ پۆله‌تیك له‌و جۆرانه‌یه‌ که‌ ئه‌و سیاسیه‌ په‌یوه‌ستداره‌ به‌ خودی ده‌وروبه‌ری خۆی و بێهۆشه‌ له‌ سیاسه‌تی زلهیزانه‌و ناتوانێ خۆی بهاوێژێته‌ نێو ئه‌و گۆمه‌وه‌ ، ده‌توانین بڵین تاله‌بانی له‌ لیڤڵی (macro politics) دایه‌ ئه‌مه‌یان که‌مێك فراوانتره‌ که‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌ هه‌یه‌ به‌ڵام تایه‌به‌تن و جێگه‌ی سه‌رنج نادات ، چونکه‌ ئه‌و جۆره‌ ڕه‌وشته‌ زیاتر نزیکه‌ له‌ ئاکاره‌کانی مافیاوه‌ ... ماو هه‌ڵگری یه‌ك ئیدیۆلۆژیا بوو ، به‌ڵام تاله‌بانی ، هه‌ر وه‌کو میکسه‌ر کۆمه‌ڵێ ئیدیۆلۆژیای به‌سه‌ر یه‌کدا تلیسانه‌وه‌ ، له‌م بواره‌دا تابلۆی ئه‌وه‌ ده‌بینین که‌ تاله‌بانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ نه‌یتوانی ببێته‌ خاوه‌نی ئیدیۆلۆژیه‌ك ، هه‌روه‌ك چۆن سه‌ره‌ك عه‌شره‌تێك ده‌بێته‌ پشتیوانی کابرایه‌کی گۆبه‌نگ له‌دوا ، ئاوا تاله‌بانیش هه‌زاران که‌سی به‌کوشت دا ، خوێنی خسته‌ ناو زۆربه‌ی خانه‌واده‌کانی کورده‌وه‌ ، به‌رابه‌ر به‌ حیزبه‌کانی تر تاوه‌کو بتوانی وه‌ك سه‌ره‌ك مافیایه‌ك پشتیوانی بکات ، نمونه‌م هه‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌ ، هه‌موو ده‌زانین که‌ ساڵی 83 -84 گه‌ڕانه‌وه‌ باوه‌شی سه‌دام که‌ ئاماده‌ به‌ کۆنه‌ هه‌واری به‌کره‌ جۆیان به‌ ته‌نها سه‌دام وه‌ریان گرێت ، خه‌ڵکی کوردستان پێیان وابوو که‌ ئازادیان بۆ وه‌رده‌گرێت ، به‌ڵام هه‌ده‌فی مانه‌وه‌ی تاله‌بانی له‌کوردستان ده‌سنیشانکردنی ئه‌و که‌س و ماڵانه‌ بوو بۆ حکومه‌تی به‌عس و جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆشاخ ، ئه‌وه‌ بوو هه‌موو بینیمان چی کاره‌ساتێك به‌ سه‌ر کوردا هات و ده‌یان و سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران گیران و هه‌ڵهاتن و چونه‌ ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیستمانی کوردستانه‌وه‌ ، به‌مه‌ توانی دوو ئامانج به‌ده‌ست بێنێت ، یه‌که‌میان پاره‌یه‌کی باشی له‌ حکومه‌تی عێراقی وه‌رگرت ، دووه‌میان توانی که‌سانێکی زۆر سه‌رگه‌ردان بکات و بیانهێنێته‌ ناو ڕیزه‌وه‌ . ماو گۆڕانی له‌هه‌موو به‌شه‌کانی ژیاندا درووست کرد به‌ڵام تاله‌بانی نه‌ك نه‌یتوانی گۆڕان درووست بکات بگره‌ مێژووی پڕ شانازی کوردی پیس کرد له‌به‌ر ده‌م هه‌موو جیهاندا ، ماو هه‌موو ته‌مه‌نی شۆڕشی شه‌ڕی کرد دژ به‌دوژمنانی به‌ڵام تاله‌بانی هه‌موو ته‌مه‌نی شه‌ڕ بوو له‌ دژ هه‌موو حیزه‌به‌کاندا ، هه‌موو ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌زانین ، هه‌ر کات له‌ کوردستان و پێش تریش شه‌ر بووه‌ ، هه‌میشه‌ گوتراوه‌ یه‌کێتی و کێ ... ماو بڕوای به‌ گری به‌ستی سیاسی و سه‌ربازی له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕشگێڕی و باوه‌ڕ هه‌بووه‌ ، به‌ڵام گرێبه‌سته‌کانی تاله‌بانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سیه‌ ، ئه‌و بنه‌مایه‌ش پاره‌ بووه‌ .. ماو گوندو خه‌ڵکی گونده‌کانی به‌ بنه‌مای شۆڕش و سیاسه‌ت داده‌نا ، به‌ڵام تاله‌بانی وه‌فای نه‌بوو بۆ ئه‌و بنه‌مایه‌ی که‌ تێیدا هه‌ڵکه‌وت و شه‌وو ڕۆژی لێده‌کرده‌وه‌ ، ماو له‌ زۆرینه‌ی گۆڕانه‌کاندا بڕوای به‌ گفتوگۆ هه‌بووه‌ ، به‌ڵام تاله‌بانی بڕوای به‌ تاکتیک و چه‌ك و فیتنه‌و مل شکاندنه‌ ، تاله‌بانی ئاماده‌یه‌ بۆ مانه‌وه‌ی خۆی زۆر شت له‌ده‌ست بدات ، به‌ڵام ماو ئه‌و ڕه‌وشته‌ی به‌به‌رزی هێشته‌وه‌ ، ماو بووه‌ مه‌تریالیزێکی مێژویی ، به‌ڵام تاله‌بانی بووه‌ مه‌تریالێکی بێ مه‌عده‌ن ، باسه‌که‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر هه‌لده‌گرێت که‌ به‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک ته‌واو ببێت ، به‌ڵام له‌به‌ر کاته‌ کورته‌کانی خوێنه‌ر کۆتایی پێدێنم ، به‌ڵام به‌چه‌ند به‌شێکی تر ئه‌م باسه‌ به‌رده‌وام پێده‌ده‌ین ، هیوادارم توانیبێتم ئه‌وه‌ بگه‌یه‌نم که‌ خوێنه‌ر تێبگات که‌ تاله‌بانی نابێت ئه‌و ووشه‌یه‌ بخرێته‌ پاڵی که‌ پێی ده‌ڵێن ماوی

که‌نه‌دا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە