خەڵکی باشوری کوردستان،جگە لەبۆڵەبۆڵ و کوڕوزانەوە،ھیچ فەلسەفەو ئایدیایەکیان نییە بۆ ڕزگاربوون ،لەدەسەڵاتی سەرانی مافیای دەسەڵات بەھەموو ڕەنگ و باڵ و دەسەڵات معارەزەیانەوە.ئەوەی لەباشور دەگوزەری تەنھا حیزب و ڕێکخراوە مافیاکانن ،لەڕێگەی میدیاو سوشیال میدیاوە خەریکی شەڕەدەنووکن ،کامیان زیاتریان دەست کەوێت. ھەموویان شەریک و خەریکی یەکترن و بەژدارن لەو تاوانەی بەرامبەر خەڵکی دەیکەن.لەھەمووی فریوو دەرانەتر ئەوانەی خۆیان بەموعارەزە دەزانن شەڕی بەشیانە لەدەسەڵات...
ھەرکاتێک سیستەمی سەرمایەداری ئەزمە ئابوری و سیاسیەکانی چڕدەبێتەوە، جەنگێک ھەڵدەگیرسێنی .بۆ بەلاڕیدابردنی سەرنجی کۆمەڵگا، لەسەر ئەزمە ئابووریەکان.ئەو جەنگەی ئێستا دەستی پێکردووە، شەڕی باڵەكانی سەرمایەداریە، لەپێناو دەستکەوت و بە قوربانی کردنی ھاوڵاتیان.سەرەتا بەجەنگی کۆرۆنا دژی ھاوڵاتیان و بێکارکردن و...
نیشاندانی خۆپیشاندەرە دەستگیر کراوەکانی پیرەمەگرون ،بەجلی پرتەقاڵیەوە ھیچ سەیرنی و شتێکی ئاسایی و ڕۆتینی یە.سەرانی ھەردووبنەماڵەی مافیا ،ھەرلە مەلا مستەفاو جەلال تاڵەبانی یەوە بۆنەوەکانیان مەسعودو ئیدریس و نێچیرو مەسرورو کوڕوکانیان و ھێرو شانازو قوباد و بافڵ و کوڕەکانیان ،خەڵکی کوردستان بە...
ماوەیەکی زۆرە بیر لەوەدەکەمەوە .ئێمە بۆدەنووسین و ڕەخنەدەگرین و چیمان گۆڕیوە ،گۆڕیوەو چیمان بەرھەم ھێناوە.زیاتر لەچارەکەسەدەیەکە خەڵکانی ئازادی خوازو ڕادیکاڵ بەوپەڕی ھیزی خۆیانەوە چالاکانە دژی ستەم و نادادیەکان خۆپیشاندان دەکەن و دەنووسن،بەڵام ھیچ دەرئەنجامێکی ھیوا بەخشیان بۆ کۆمەڵگای...
یەکێک لەنووکتە خۆشەکانی ناو فەیس و سۆشیال میدیا زۆر بڵاوە ،ئەوەیە ئەگەر سەرۆکی بەناو ھەرێم لێبوردنی گشتی بۆگیراوانی بادینان دەرنەکات ،ئەوا ھەرێم دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.بەڕاستی نەک مایەی پێکەنینە،بەڵکو مایەی گاڵتەجاڕیشە .ژێر پرسیار .ھەواڵ بێژانی ئەم سەفسەتەیە پێمان ناڵێن کام پرسیار؟گەمژەیی...
سەرانی مافیای کورد بەهەمووباڵەکانیانەوە خەریکی گەوجاندنی خەڵکی کوردستان بەدەیان سیناریۆی جۆراوجۆر ،هەمووشی لەپێناو مانەوەی خۆیان و دزینی داهاتی خەڵکی کوردستان .هەرکۆمەڵگایەک دووچاری ئەزمەی ئابووری و سیاسی دەبێت ،دەسەڵات بۆ لەخشتەبردن و فریودانی خەڵک پەنابۆ سیناریۆی جۆراوجۆر دەبات تاخەڵک فیروبدات ،کەهۆکاری...
ماوەیەکە باسی هەرێمی سلیمانی و سەربەخۆیی ئیداری و دارایی دەدرێت بوگوێی خەڵکی سلێمانی داو،خاوەنانی ئەم دوو بۆچوونە واخۆیان نیشان دەدەن،کەلەخەمی سلێمانی و خەڵکەکەی دان و دەیانەوێت ژیانی خەڵکی ،لەبێ مووچەیی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان ڕزگار ببێت.خاوەنانی ئەو دوو بۆچوونە،جگە لەمووزایدەو هەوڵدان بۆ بەدەست...
قسە زۆرە بکرێت ،لەئێستادا دەربارەی ئازادی ئینسانەکان،بەڵام کاتێک مرۆڤەکان ئاگایەکیان ،لەئازادی و مافەکانیان نی یە و،یەکێک سەرگەرمی فاشیۆنە.یەکێکی تر سەرگەرمی حیجابە.ھیچ یەکێک لەودوانە دووروو نزیک پەیوەندی بەماف و ئازادی ڕاستەقینەی ئینسانەکانەوە نی یە.ئەو دوو بەرەیە شەڕی خۆیان دەکەن ،لەدەرەوەی گەیشتن...
چڕبوونەوەی کێشە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان .دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی سەرانی چەتەی بنەماڵەمافیاکانی کوردوو و ئاشکرابوونی زیاتری دەسەڵاتە هۆڤیەکەیان ،بواری مانەوەی ڕاستەقینەیانی بەرەوئاوابوون بردووە.ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دژی ئەو مافیاگەریە ،ڕۆژدوای ڕۆژ بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێ و بێچارەییان...
(جاک دریدا: من بەشوێن بۆ نەشیاوو ،بۆ نەلواو دادەگەڕێم)ئەوپرسیارەی مێشکی هەموو ئەوانەی داگیرکردووەو،بەردەوام بیری لێدەکەنەوە دوای نزیک بە سێ دەیە دەبێت چۆن بەرەنگاری دەسەڵاتی مافیای کوردی ببینەوە،لەوماوەیەدا چیمان بەرهەم هێناوەو ؟چیمان دەسکەوت بووە،لەوبەرەگاربوونەوەیە. ڕەنگە زۆر ئاسان بێت بڵێین هیچمان...
خەڵکی کوردستان نزیک بەسێ دەیەیە دەست و پەنجە لەگەڵ دەسەڵاتی دووبنەماڵی مافیا نەرم دەکات و ،بەردەوامیش ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو دووبنەماڵەیە بوونی هەبووەو،ناڕەزایەتیەکان بەرزوونزمی بەخۆیەوە بینی وە،بەڵام ئەو دەسەڵاتە بەردەوام مانەوەی خۆی مسۆگەرکردووەو خەڵکیش کەمترین گۆڕانکاری بەسەر ژیان و گوزەرانی دا نەهاتووەو...
ڕەنگە خوێنەر بەلایەوە سەیربێت ،یاخود بڵێت سەپاندنی نیزامی پۆلیسی بۆ ڕێگەگرتنە ،لەوبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناو نابێت ئەو دۆخە پۆلیسیە بەترسناک ببینین و دەبێت دەست خۆشی بکەین ،لەسەپاندنی ئەو دۆخەوپشتیوانی لێ بکەین. هەمیشە نیزامی شمولی و پۆلیسی بەهانە بۆ کارەکانی دەدۆزێتەوەو شەرعیەت بەکارە دڕندانەکانی...
ئەوکاتەی مارکس باسی بەربەریەتی سەرمایەداری دەکرد و مرۆڤایەتی ،لەبەرگرتن بەبەربەریەتی سەرمایەداری هۆشیار دەکردەوە،زۆرێک ،لەنووسەروبیریارانی سەرمایەداری گاڵتەیان بەو بۆچوونەی مارکس دەکرد.مارکس دوای لێکۆڵینەوەیەکی قوڵ سەبارەت بەسەرمایەداری گەیشتبوەئەو دەرئەنجامەی ڕۆژێک ،بەهۆیچاوچنۆکی بەرژەوەندی خوازی ڕۆژێک...
کاتێک بززوتنەوەی گۆڕان خۆی ڕاگەیاند،هەرئەوکات بەنووسینێک قسەم لەسەر ئەوەکرد ،کەگۆڕانکاری بەکێ دەکرێت،لەژێرناوی مارکسیزم و گۆڕان وپێویست ناکات دووبارە مێژوو بگێڕمەوە.خوێنەر دەتوانن ئەو ووتارە لەئەرشیفی ماڵپەڕی دەنگەکان بخوێننەوە.. ئەوەی دەمەوێت ،لەم نووینەدا ئاماژەی پێ بدەم و تیشکی بخەمە سەرئەوەیە،کەبۆچی...
وورووژاندنی هاوكێشەیەکی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژی ،کارێکی ئاسان نی یە و ناشکرێت بەسانایی ،لەهەردوو چەمی ڕق و لێ بوردەیی بدوێین ،ئەگەر لە سیاقی مێژووی هەردوو چەمکەکە تێنەگەین و هۆکاری پێکەوە بەستنینان و کاریگەری هەریەکەیان لەسەرئەوی تر نەزانین .هەوڵدانەکەمان ناچێتە چوارچێوەی دیدێکی زانستیانە بۆ شیکارکردنی...