جەنگی باڵەکانی سەرمایەداری ، لەپێناو سەرمایە و باڵا دەستییە
Friday, 25/02/2022, 0:32
ھەرکاتێک سیستەمی سەرمایەداری ئەزمە ئابوری و سیاسیەکانی چڕدەبێتەوە، جەنگێک ھەڵدەگیرسێنی .بۆ بەلاڕیدابردنی سەرنجی کۆمەڵگا، لەسەر ئەزمە ئابووریەکان.
ئەو جەنگەی ئێستا دەستی پێکردووە، شەڕی باڵەكانی سەرمایەداریە، لەپێناو دەستکەوت و بە قوربانی کردنی ھاوڵاتیان.
سەرەتا بەجەنگی کۆرۆنا دژی ھاوڵاتیان و بێکارکردن و ھەژارکردنی زیاتر و دەم داخستنی تەواوی مرۆڤایەتی .
چونکە بەر لەبڵاوکردنەوەی کۆرۆنا ئەزمە ئابوریەکانی سەرمایەداری بەرەو قوڵ بوونەوەی زیاتر ھەنگاوی دەنا.
لە بەشێکی زۆری ووڵاتان خۆپیشاندانەکان دەستی پێکرد دژی کەمبوونەوەی خزمەت گوزاریەکان و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیەکانی ڕۆژانەو، کەم بوونەوەی کرێی کار.
خۆپیشاندانەکانی یەلەگ زەردەکانی فەڕەنسا و فراوان بوونی بۆ ئەڵمانیاو ووڵاتانی تری ئەوروپا. سەرتای ئەوشەپۆلە بوو ، کەچی تر سەرمایەداری و نیزامی لیبراڵ دیموکراتی ناتوانێت بەردەوامی بەچەوسانەوەی ھەتاسەری ھاوڵاتیان بدات.
ھاوکات خۆپیشاندانەکان، لەشیلی و بەشێک، لەووڵاتانی ئەمریکای لاتین دژی سیاسەتی لیبراڵ دیموکراتی دەستی پێکرد.
بۆبەرگرتن بە شەپۆلی خێرای ناڕەزایەتیەکان ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردە دیاری بۆ کۆمەڵگاو ناردنەوەیان و زیندانی کردنیان، لەنێو چوار دیواری ماڵ وکۆمپانیاکانیشیان خەریکی کەڵەکەکردنی سامانی زەبەلاح بوون، لەڕێگەی ڤاکسینە جۆراوجۆرەکان.
ئەو نەخشەیەی سەرمایەداری دووساڵ بڕیکردوو شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی بەجۆرێک لەجۆرەکان ڕاگرت، بەڵام سەرھەڵدانی ناڕەزایەتیەکان دژی ڤاکسینی زۆرەملێ و داخستنی ھەموو شتەکان بەبەھێزی ھاتەوە مەیدان .
ئەو خۆپیشاندانانە ترسی خستەوە دڵی سەرمایەداری و پڕۆسەی کۆنتڕۆل کردنی ھەڵوەشاندەوە.دەستیان بۆ پلانی ھەڵگیرسانی جەنگ برد، تالەوڕێگەیەوە بەر بەھەر ناڕەزایەتی یەکی کۆمەڵگاکان بەرن و چەکەکانیشیان بە ھۆکاری جەنگ ساخ بکەنەوە.
جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا، کەلەبنەڕەتدا جەنگی ئەمریکا ڕوسیایەو ئۆکرانیا بوەتە قوربانی شەڕی ئەو دووباڵەی سەرمایەداری.شەڕەکەیان لەسەر باڵا دەستی بەتاڵانبردنی سامانی ووڵات و مسۆگەرکردنی باڵا دەستی یە.
ئەم جەنگە چەندین لێکۆڵینەوەی دەوێت، بەڵام لەبنە ڕەتدا جەنگی ئابوری و باڵادەستییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست