کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نووسین و ڕەخنە چی دەگۆڕێت.؟

Saturday, 20/11/2021, 20:23


ماوەیەکی زۆرە بیر لەوەدەکەمەوە .ئێمە بۆدەنووسین و ڕەخنەدەگرین و چیمان گۆڕیوە ،گۆڕیوەو چیمان بەرھەم ھێناوە.زیاتر لەچارەکەسەدەیەکە خەڵکانی ئازادی خوازو ڕادیکاڵ  بەوپەڕی ھیزی خۆیانەوە چالاکانە دژی ستەم و نادادیەکان  خۆپیشاندان دەکەن و دەنووسن،بەڵام ھیچ دەرئەنجامێکی ھیوا بەخشیان  بۆ کۆمەڵگای کوردی بەدەست نەھێناوە،بگرە زۆرجار نائومێدیەکان بەگۆڕانکاری و گەیشتن  بەئازادی  دادپەروەری زیادی کردووە.

ھەژاری و نەداری و سەکوت و کوشتن و برسێتی زیادی کردووە.

کۆچ کردن و ھەڵھاتن بەرەو خۆرئاوا بەردەوام لەزیاد بوون دایە .
دەسەڵاتی مافیاگەریی و خێڵەکی کوردی پێیەکانی زیاتر  بووەو،تەواوی جومگەکانی ژیان و قوتی خەڵکیان داگیرکردووەو،ئازادیەکان   تائەوپەڕی مەترسی سەرکوت دەکرێت و،پایەکانی دیکتاتۆری بەتەواوتی سەپێنراوە.کەواتە بەچارەکەسەدەیەک زیاتر ،لەناڕەزایەتی چیمان گۆڕیوەو؟چیمان بەدەست ھێناوە؟
بەچاوگێڕانێک ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە،لەکۆمەڵگای مافیاگەریدا،ڕەخنەگرتن و خۆپیشاندانی مەدەنی و گاڵتەجاری ھەڵبژاردن  پایەکانی دیکتاتۆریەت و مافیاگەر نەک نالەقێنی ،بەڵکو زۆر جار گاڵتەجاری  ھەڵبژاردن ھۆکاری مانەوەی دەسەڵاتی مافیاگەریە و خزمەت بەشەرعیەتدانی ئەو دەسەڵاتە ھۆڤیە دەکات.
کەواتە   دەبێت خەڵکی ئازادی خواز چی بکات و چۆن وەڵامی  ئەو پرسیار گەلەبداتەوە ،کەزیاتر لەچارەکەسەدەیەکە کاری لەسەر دەکات و ئامانجێکی بەدی نەھێناوە.
کاتی ئەوە نەھاتوە جۆری بیرکردنەوە سیاسەتی خۆی بگۆڕێت ،کۆتایی بە خۆشخەیاڵیەکانی بھێنێت بەگاڵتەجاری ھەڵبژاردن و ،خۆپیشاندان ،لەپێناوی خۆپیشاندان  .
دوای زیاتر لەچارەکەسەدەیەک دەست و پەنجە نەرمکردن ،لەگەڵ خۆپیشاندان  و ھیواب وون بەگاڵتەجاری  ھەڵبژاردن بۆ گۆڕانکاری  بەرەوو ژیانێکی باشتر دەست بۆ ڕێگاچارەی تر بەرێت .یان ھەر خەریکی خولانەوە بێت ،لەبازنەی خۆش خەیاڵیەكانی  و دووبارەکردنەوەی ئەزموونی زیاتر،لەچارەکە سەدەیەک بەھیوای گۆڕانکاری و ،ھەر خەریکی شیکردنەوەی   دنیابێت و خۆیی ،لەژیر ناوی تەفسیر کردندا قەتیس بکات و چاوەڕوانی فریاد ڕەس بێت دنیای بۆ بگۆڕێت و بگات بەماف و ئازادیەکان.
ئەوڕاستیە دەمێکە سەلماوە  ئێستا سەردەمی فریاد ڕەسەکان بەسەرچوون و،ھیچ فریاد ڕەسێک بوونی نەماوە.ھەرڕەخنەو ھەوڵێک  بەئاڕاستەی فریاد ڕەس ھەنگاو بنێت  تەمەنی مافیاگەری کوردی درێژ دەکاتەوەو،لەزەلکاوی گەیشتن بەئازادی و دادپەروەریدا نوقوم دەبێت .
دەمێکە مارکس ئەو ڕێگایەی ڕوون کردووەتەوەو ،لەبارەی  مانەوە لەژێر تەفسیری دنیادا گۆڕانکاری نایەتە بوون ،دەبێت ھەوڵی گۆڕینی دنیابدەیت.
دەڵێت فەیلەسوفەکان دنیایان تەفسیرکرد،ئێستا کاتی گۆڕینی دنیایە.ڕێگەچارەی خەڵکی کوردستان  گۆڕینی دەسەڵاتی مافیاگەری کوردیە،چونکە ھەموو خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە باش دەزانن کارو چالاکیەکانی زیاتر ،لەچارەکەسەدەیەکیان  ،بەخۆپیشاندان و بەژداری گاڵتەجاری  ھەڵبژاردن   ھیچ ئامانجێکی بۆ بەدی نەھێناون و ژیان و گوزەرانیان  خراپتر بووە.کاتی ئەوەیە وەسیلەی ترو گونجاوتر بگرنە بەروو،خۆیان لەوتەسەڵاتە مافیاو ھۆڤیە ڕزگار بکەن .ئەوە ھێزی خۆتانە دەتوانێت ئامانجەکانت بەدەست بھێنێت .نەک خۆشخەیاڵ بوون  و وابەستە بوون بەدرۆیی  بەناو معارەزەو فیریوخواردن بەبەڵێنی  گاڵتەجاڕی   بەژداری لەدیوەخانەکەی سەرانی مافیایی کوردیی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە