دەسەڵاتی مافیای کوردی دەکەوێتە ژیر پرسیارەوە.؟
Monday, 28/06/2021, 20:31
یەکێک لەنووکتە خۆشەکانی ناو فەیس و سۆشیال میدیا زۆر بڵاوە ،ئەوەیە ئەگەر سەرۆکی بەناو ھەرێم لێبوردنی گشتی بۆگیراوانی بادینان دەرنەکات ،ئەوا ھەرێم دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
بەڕاستی نەک مایەی پێکەنینە،بەڵکو مایەی گاڵتەجاڕیشە .ژێر پرسیار .
ھەواڵ بێژانی ئەم سەفسەتەیە پێمان ناڵێن کام پرسیار؟
گەمژەیی ئەوەیە باوڕ بە وە بھێنی حکومەت دەکەوێتە ژیر پرسیار.
سەردەشت تیرۆر دەکەن و دواتر دەیکەن بەتیرۆریست.
کاوەو ویداد و عەبدوستار و کێ و کێ تیرۆر دەکەن و ، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنھا یادکردنەوەو بەیاننامە دەکردن و سێڵڤی گرتنە. ئینجا بەناو بەشێک لەوانەی باسی کەوتنە ژێر پرسیاری دەسەڵاتی ھەردوو بنەماڵە مافیاکەی کوردستان دەکەن .دەچن سێڵڤی لەگەڵ سەرانی ئەو دووبنە ماڵەیە دەگرن و خۆشیان پێ بەرگریکاری ئازادی یە.
لەوەش پێکەنیناوی تر ئەوەیە پێت وابێت دەسەڵاتەکانی سەرمایەداری خۆر ئاوا ،لەبەر خاتری کاری وەحشیانەی ئەو دووبنەماڵەیە دەست بەرداری پشتیوانیان دەبێت و پشتیوانی خەڵک دەکات.
بەبەرچاوی دنیای سەرمایەداریەوە ئەردۆغان ئیسلام فاشی ڕۆژانە گەورەترین کاری دڕندانە ،لە عیراق و سوریاو لیبیا ئەنجام دەدات و ،لەناو تورکیاش بەدڕندەیی ھێرش دەکاتە سەر ھەرکەسێک و لایەنێک دژی دەسەڵاتی فاشیانەی ئەردۆغان بێت و خۆرئاوای سەرمایەداری نەک ھیچ ناکات بەرامبەری ،بەڵکو لەتازەترین ھەڵوێستیان سەرو سێ ملیار ئیرۆیان پێشکەش کرد بەناوی یارمەتی پەنابەرانی ناوکەمپەکان ،لەکاتێک دا ئەو بڕەپرەیە بۆ پشتیوانی ئەردۆغانی فاشیەو زۆرینەی دنیا دەزانی ژیانی پەنابەران ،لەناوکەمپەکان چۆنەو دەسەڵاتی فاشی ئەردۆغان چیان پێدەکات و چۆنیش بەشێکیان دەکاتە تیرۆریست و ڕوانەی ووڵاتانی عیراق و سوریاو لیبیاو کوێ و کوێیان دەکات.
جا بەوژیر پرسیارە و ھەندێک لێدوانی ووڵاتانی خۆر ئاوا خەڵک مەگەوجێنن ،ئەوان بەرژەوەندی ئابوری و تاڵانی نەوتیان ھەیە ،ئەو دووبنەماڵەیەش پارێزەری ئەو بەرژەوەندیەن .بۆیە زۆر گاڵتە جاڕیە پێت وابێت سزایان دەدەن،لەسەر تیرۆرو دەستگیر کردنی ناڕازیەکانی دژی ئەو دووبنە ماڵە مافیایە.
تاکە ڕێگاچارە لەبەردەم خەڵکی کوردستان خۆرێکخستنە بۆ کۆتایی ھێنان بەدەسەڵاتی مافیاگەری کوردی ،لەوەبترازی پێچەوانەکەی ڕاستە،ئەوە خەڵکی کوردستانە ،لەژێر پرسیار دایە ،ماوەی سی ساڵە درێژە بەمانەوەی ئەو دەسەڵاتە دەدات.
ئاو بێنەو دەست بشۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست