سیناریۆیی گەوجاندنی سەرانی مافیا، بەناوی رێکەوتن لەگەڵ بەغداد..!
Sunday, 07/03/2021, 0:30
سەرانی مافیای کورد بەهەمووباڵەکانیانەوە خەریکی گەوجاندنی خەڵکی کوردستان بەدەیان سیناریۆی جۆراوجۆر ،هەمووشی لەپێناو مانەوەی خۆیان و دزینی داهاتی خەڵکی کوردستان .
هەرکۆمەڵگایەک دووچاری ئەزمەی ئابووری و سیاسی دەبێت ،دەسەڵات بۆ لەخشتەبردن و فریودانی خەڵک پەنابۆ سیناریۆی جۆراوجۆر دەبات تاخەڵک فیروبدات ،کەهۆکاری کێشەکان ئەونی یەو دەبێت خەڵک باوەڕبەپاساوە فریوودەرەکانی بکات و ژیانی کولەمەرگی هەلىژێڕێت.
کاتێک خەڵکی کوردستان سەرەتایی ترین مافی ژیانیان لێ زەوتکراوە ،هەرلەئاوکارەباو مووچەو نەبوونی ئەمنیەت و تیرۆری دەنگە ئازادەکان و ڕۆژنامە نووسان وکردنیان بەتیرۆریست و دەستی دەرەکی و ئاژاوەگێر،لەکەیسی سەردەشت عوسمانەوە ،تادەگات بەگیراوانی بادینان ،ڕوون و ئاشکرایە،کۆی کێشەکانی خەڵکی کوردستان هۆکارەکەی دەسەڵاتی هۆڤیانەی بەناو کورد یە ،کەچی زۆر بێ ئابڕوانە دەسەڵاتی مافیای کورد دەڵێت هۆکارەکەی من نیم ،بەلام ڕۆژانە سەدان هەزاربەرمیل نەوت دەفرۆشێت بەبۆری و تەنکەر ،جگەلەغازی سروشتی و گومرک و باچ و داهاتی ناوو خۆ ،کە داهاتەکەی سەرو یەک ملیار دۆلارە ،بەلام ڕوبعە مووچەیەک بە مامۆستایان و فەرمانبەران ڕەوانابینێت و خۆیان و بنەماڵەکانیان ،لەسەر قوتی خەڵک و دزینی داهاتی ژیرزەویی و سەرزەوەی بوونەتە ملیاردێری دۆلار .
یەک دەسەلات دارو حیزبی مافیای کوردی نی یە بەناو سەرکردەکانی خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلارنەبێت ،ئەگەر لەدزینی قوتی خەڵک و داهاتی هاوڵاتیان نەبێت ،ئەو هەموو ملیۆن دۆلارەتان لەکوێوەهێناوە؟ زۆر ڕوون و ئاشکرایە لەدزینی قوتی خەڵکی کوردستان بەدەستیان هێناوە .
ئێستا کەڕۆژدوای ڕۆژ دزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانیان ئاشکرا دەبێت و هیچ وەلامێکیان پێ نی یە بۆ داواڕەواکانی خەڵکی کوردستان خەریکی سیناریۆیی جۆراوجۆرن و بەردەوامن هەرجارەی سیناریۆیەک بڵاو دەکەنەوە ،لەجۆری بڕینی بودجە لەبەغداوە و شەڕی داعش و گەمەی یەک نەبوونی سەرانی پارتە کوردییەکان و بڵاو کردنەوەی سیناریۆی قەرزاربوونی دەیان ملیاردۆلاری ،کەئەو قسانە هەمووی زۆر کۆنن و هیچ لەو ڕاستیەکەم ناکاتەوە ،لەکاتێکدا رۆژانە سەدان هەزاربەرمیل نەوت دەفرۆشن و داهاتەکەشی زیاتر لەیەک تڕلیۆن دۆلارە ،لەکاتێک دا ئەو بڕە پارەیە زۆری زیاترە لەمووچەی فەرمانبەران ،بەلام ئەم حیزبە مافیایانە حەپەلوشی دەکەن و لەولاشەوە گاڵتەبەخەڵکی کوردستان دەکەن بەوەی ئەگەر بەرمیلێک نەوت بچێتە سەد دۆلاریش ،ئەمان ناتوانن مووچەی فەرما نبەران بدەن .
هەموو ئەو گەمەو سیناریۆگاڵتەجاڕیانەی سەرانی مافیای دەسەڵاتی کوردی دژی خەلکی کوردستان و بۆ چونەسەریان و باوەڕهێنانی خەڵکی کوردستان بەبێ دەنگی ،خەتای خەڵکی کوردستان خۆیانە هەموو ڕاستیەکان بەچاوی خۆیان دەبینن و بێدەنگن و چاوەڕوانی خیرو سەدەقەی حیزبە بە ناو کوردییەکانن و هەرجارەی باڵێکی مافیای دەسەڵاتی کوردیسیناریۆیەکی نوێی بۆگەوجاندنی خەڵکی کوردستان دەخاتە ڕوو ئیتر خەڵکی کوردستانیش زۆر خۆش خەیاڵانە دوای دەکەون و بەفریاد ڕەس و گەشتن بەداواکاریەکانی دەزانن و ئومێدی دنیای لەسەر هەڵدەچنن .
تازەترین سیناریۆو گەمەی سەرانی مافیای کورد گەڕانەوە بۆ بەغداد و هێنانی مووچە ،یان سیناریۆیی بەهەرێمکردن و لامەرکەزیەتی ئیداری و دارایی ،لەلایەن چەند باڵێکی مافیاوە ،باڵێکی تریشیان بەخیانەتی دەزانی ،کەلەبنەڕەتدا هەردوولایان ئەم سیناریۆ مشتەرەکەیان داڕشتوەو دەیانەوێت ،لەڕێگەی ئەم گەمە نوێوەوە خەڵکی کوردستان دوور بخەنەوە لەناڕەزایەتی و داواڕەواکانیان .
ئەوەی خەڵکی کوردستان دەبێت لەمسی بکات خەباتی ڕاستەقینەیە دژی سەرانی مافیای کوردو کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیاگەریە ،بەچونیان بۆ بەغدادو دژایەتی و نەچون هیچ لەکێشەی خەڵکی کوردستان ناگۆڕێ و بەڵکو درێژەدانە بە سیناریۆی گەوجاندنی خەڵکی کوردستان ،دەبێت خەڵکی کوردستان بێتە دەرەوە لەو سیناریۆیانەی باڵەکانی مافیای کوردی بۆ مانەوەی خۆیان و بەردەوام بوونی دزی و گەندەڵی دەیسازێنن .
خەڵکی کوردستان دەبێت چیتر چاوەڕوانی سەرانی مافیای کوردی نەکەن و نەچنە ژێر هیچ سیناریۆیەکی گاڵتەجاڕانەو دەست بۆ کۆتایی هێنانی مافیاگەری بەرن ،لەڕێگەی خەباتی ڕێکخراو هۆشیارانەوە ،مەیدانی خەباتی خەڵکی کوردستان ،لەکوردستانەو داخوازی و داواکاریەکانیش دەبێت بەسەر سەرانی مافیای کوردی دا بسەپێنرێت ،مارکس واتەنی گوڵ لێرەیە و لێرە سەمابکە . خەباتی خەڵکی کوردستان ،لەکوردستانەو دەبێت لەکوردستانیش مافەکان بەدەست بهێنرێت و بسەپێنرێت ،تاکۆتایی هێنان بە هەموو دەسەڵاتی مافیای دەسەڵاتی کوردی.
هۆڵەندا
٦/٣/٢٠٢١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست