خۆپیشاندانەکانی بەشێک لەشارەکانی عێراق تارمایی شۆڕشە یان..؟
Wednesday, 13/11/2019, 2:06
ئەگەر ئەوگریمانەیە ڕاست بێت،کەخۆپیشاندان وهاتنەمەیدانی خەڵک بۆڕیفۆرمی ئابوری و بەدەست هێنانی دەسکەوتی کاتی تەنها خرۆشانێکە و دوایی کۆتایی دێت ،چونکە ئامانجی تەنها بۆ دەسکەوتێکی کەم و ناچیزە ،ئەواهیچ کات خۆپیشاندان ناگۆڕێک بۆ شۆڕش و گۆڕانکاری کۆتایی هێنان بەستەمگەری.
لەمێژووی بیست ساڵی ڕابوردودا چەندین خۆپیشاندان ئەنجام دراوەو،هەمووشیان هەڵگری خواستی ڕیفۆرم بەدەست هێنانی دەسکەوتی نیوەناچڵ بوون بۆباشکردنی لایەنی کەمی ژیان و هەندێک جار دەسەڵاتەکان ناچاربوون مل بدەن بەوداخوازیە کەمووکورتانەی خۆپیشاندەران و ڕەوانەی ماڵەکانیان بکەنەوەوبۆماوەیەک بێدەنگیان بکەن .
ڕەنگە گەرەترین و بەردەوام ترین خۆپیشاندان .خۆپیشاندانی یەلەگ زەردەکانی فەڕەنسابووبێت ،کەزیاتر لەسێ مانگی خایاند و نەیتوانی تەواوی خواستەکانی بەدی بهێنێت و گەرانەوە ماڵەکانیان ،بەدوای ئەویش دا خۆپیشاندانەکانی بەشێک لەشارەکانی عێراق ساڵی پارو ئەویش بەبێ بەدەست هێنانی دەسکەوت گەڕانەوە ماڵەکانیان .
خۆپیشاندانەکان کاتێک ئامانجدارنین بەستراتیژی کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ستەمگەر .چارەنووسی کۆتایی هاتنە،یان بەدەسکەوتێکی کەمی کاتی ،یاخودبێ دەسکەوت و لەڕیگەی سەرکوتەوە دەگەڕێنرێنەوە ماڵەوە.
سیستمی سەرمایەداری و نیولیبرالیزم ،لەسەرکۆمەڵێک پایەوەستاوە،بەمانایەکی تر سیستمی نیولیبرالیزم لەسەربنەمای و سوڕی سەرمایەوە کاردەکات ،ئەگەر سەرەتای سەرمایەداری ،لەڕێگەی کارگەوکارخانەکانەوە هیزی کاری هەرزان بەتەنها کەڵەکەی سەرمایەی دەکردو کێشە چینایەتیەکانی ،لەنێوان کارێکارو سەرمایەداردا توندەکردەوە.ئەوانیولیبرالیزم زیاترکاری لەسەر سوڕی سەرمایەوبانکەکان و پاوانخوازی کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانەوە کەڵەکەی سەرمایەدەکات و کەمترین هیزی کار بەکار دەهێنێت.زۆر بوونی هێزی کاری ئامادەبەکارونەبوون ،یاخودکەمی دەسکەوتنی کار بەهۆی تەکنەلۆژیای نوێوە،کەجێگای کارگەوکارخانەکانی گرتوەتەوە و هێزی کاری زۆری دەویست ،ئێستا کۆمپانیاکان ڕێک ئەو دروشمەکۆنەی ئیمپریالیزمی بەریتانی جێ بەچی دەکەن ،کەکاتی خۆی لەهندستانی ژێر مستەعمەرەیان چی بەجێ دەکرد وکردبوویان بەدروشم .وازی لێ بهێنە باکاربکات ،وازی لێ بهێنە بابڕوات.
هەڵبەت زیاتر لەسەدەیەک پێش ئێستا مارکس پێشبینی ئەو جۆرە لەکەڵەکەی سەرمایەکردووەو ناوی ناوە سوڕی سەرمایە وبەدەست هێنانی قازانج ،لەڕێگەی پارەوە ،نەک هێزی کار،ئەوەش ئێستابەڕوونی لەڕیگەی بانکەکانەوە دەبینرێت ،جگە لەوکاڵایانەی بەهۆی کەمی تێچووی ،لەڕێگەی کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانەوە ،لەنموونەی ئایفۆن ،کەمترین تێچووی هەیەوە زۆرترین قازانج بەدەست دەهێنێت ،لەڕێگەی سوڕی بڕێنی سنورەکانەوە.
لەقۆناغی پێش نیولیبرالیزم دا سەرمایەداری بۆمانەوەی خۆیی و زیاتر چڕنەبوونەوەی مل ملانێی چینایەتی دەستی بۆکۆمەڵێک ڕیفۆرمی سەرەتایی بردوەوکرێکارانی پێ فریوداوە،تانەتوانن یەکگرتووبن و هێزی چینایەتیان بۆشۆڕش یەک بخەن ،ئەم کارانەشی لەڕێگەی یەکێتیە کرێکاریەکانی سەربەخۆیەوە دەبردەپێش و ،کرێکارانی پارچەپارچەدەکرد.
سەندیکاکانی سەربەدەسەڵات دەوری باڵایان دەگێڕا،لەفریودانی کرێکاران و دوورخستنەوەیان ویەکگرتووبوونیان بەدەوری ئامانجەکانیان ،کەکۆتایی هێنانی سیستمی چینایەتی یە.کرێکارانیان لەهێزێکی شۆڕشگێڕەوە گۆڕی و لەماکەکانی شۆڕشگێڕی خاڵیان کردنەوەوکردیانن بە بزووتنەوەیەکی ئیسڵاح تەڵەبی مجەڕەدوبێ کاریگەر.
گەیشتنی سەرمایەداری بەقۆناغی نیولیبرالیزم و تەکنەلۆژیای نوێ،ئەوزەنگە مەترسی دارەبوو ،کەبەگوێ کۆمەڵگای بەشەریەتیانداداو ڕایانگەیاند سیستمی چینایەتی کۆتایی هاتوەو جەنگەکان ناوەرۆکێکی ئابوری چینایەتیان نی یەو ،جەنگی ئاییندەش ،جەنگی شارستانی یەتە جیاوازەکانە.
سڕینەوەی مل ملانێی ئابوری چینایەتی ،بەقەولی نویولیبرالیزم ئەوە بوو چیتر هیزی کارنی یە کەڵەکەی سەرمایە دەکات ،بەڵکو ئەوە بانکەکان و کۆمپانیا فڕەڕەگەزەکانە ،کەکەمترین هیزی کاری دەوێت و کرێکاری ناڕازیش بەکرێ کەم دەتوانێت بڕوات ،چونکە تەکنەلۆژیا شوێنیان دەگرێتەوە.ئەم هەنگاوە مەترسی دارەی نیولیبرالیزم سەرەتا جیهانی چەوساوەکانی ڕانەچڵەکاند ،کەکۆمپانیا فرەڕەگەزەکان و بانکەکان چی بەسەرژیانیاندا دەهێنێت و ناتوانن ،لەژێرباری قەرزەکانی بانکەکان ڕزگاریان بێت و دووچاری بێ ئومێدیان دەکات و دەبێت هەرچی کارێک دەیکەن بیدەنەوە بەقەرزی بانکەکان.
دوای زیاتر لەچارەکەسەدەیەک ئێستا هەژاران و کرێکاران گەیشتن بەوڕاستیەی سیستمی نیولیبڕالیزم ،جگەلەجەنگ وماڵوێرانیەکان ،هەرچی دەسکەوتی بەدەست هاتوو هەبوو ووردەووردە لێیان سەندرایەوەو بەرەوهێڵی خوارهەژاری مل دەنێن و ناتوانن پێداویستیەکانی ڕۆژانەیان دابین بکەن و کەمینەیەکی دەسەڵات داروخاوەن کۆمپانیاکان دەوڵەمەندترودەوڵەمەندتر دەبن، ناڕەزایەتیەکان سەری هەڵدایەوە بەشیوەیەکی تروبێ ئامانجی ڕوونی شۆڕش دژی سەرمایەداری و نیولیبرالیزم .دەیان هەزارکەس لەفەڕەنساهاتنە سەرشەقامەکان بۆ دژایەتی زیادبوونی نرخی سوتەمەنی و زیاتر لەدوومانگی خایاند ،بەلام نەبوونی ئاسۆی شۆڕش و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی سەرمایەداری و کۆمپانیاکان ،کۆتایی هات و چوونەوە ماڵەکانیان .لەزۆرشوێنی تریش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بۆبەدەست ئیسلاحاتێکی کەموکرت ئەنجام دراو،پاش ماوەیەک کۆتاییان هات .
نەبوونی ئاسۆی ڕۆشن و ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی سەرمایەداری و یەکگرتوونەبوون و ڕیکخراونەبوون ،خۆپیشاندانەکان ناگەیەنێتە ئامانج و کۆتاییان دێت .خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابووردوی عێراق و فەڕەنسا و پێشتریش لەچەند ووڵاتی ترو ١٧ی شوباتی خەڵکی کوردستان ،بەهەمان ئەنجام کۆتاییان پێهات و بێ دەسکەو گەڕانەوە ماڵەکانیان .ئەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەچەند مانگەی شارەکانی عێراق و شیلی و ئیکوادۆرو هۆنگ وبۆلیڤیا جیا دەکاتەوە ،لەوەی ساڵانی ڕابووردوو ئەم جارە گوێ بیستی دروشم گەلی جیاواز دەبین دژی سیستمی نیولیبرالیزم دەسەڵاتە گەندەڵەکانیان ،خۆپیشاندەرانی شیلی داوای مەرگی نیولیبرالیزم دەکەن ،خۆپیشاندەرانی عێراقیش داوای گۆڕینی تەواوی دەسەڵات دارەکان دەکەن ،ئەم هەنگاوانە جێگای ئومێدو تارمایی شۆڕشی لێدەکرێت ،ئەگەر هەرلەئێستاوە خۆپیشاندەران خۆیان ڕێک بخەن و ڕێکخراوەکانی دەسەڵات دارێتی خەڵک دابمەزرێننو ستراتیژی کۆتایی هێنان بەدەسەڵات بکەنە ئامانجی سەرەکی خۆیان و شورای گەڕەکەکان هەڵبژێرن و دەستەکانی چەکداروبەرگری پێک بهێنن بۆ بەرگری کردن لەخۆپیشاندەران و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی هەنگاوی کاریگەرتر وادار بەئامانجی ستراتیژی ،دەتوانن بگەن بەئامانج و تارمایی شۆڕش بگۆڕن بۆ واقیع و کۆتایی بەدەسەڵات بهێنن .
هۆڵەندا
١٠/١١/٢٠١٩
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست