چۆن کۆتایی بە دزیی و مافیاگەریی دێت؟!
Sunday, 22/01/2017, 20:40
بەتەنها ڕەخنەگرتن بەسە لە سەرانی مافیای کورد، یاخود دەبیت بیر لە رێگاچارەبکریتەوە، لەهەموو ئاستەکاندا و ئەلتەرناتیڤ هەبیت، مارکس واتەنی فەیلەسوفەکان دنیایان تەفسیرکرد، ئێستا کاتی گۆڕینی دنیایە . بەڕاست بیست وپێنج ساڵە ڕەخنە لە گەندەڵی و دزیی و داوێنپیسیەکانی سەرانی مافیای کوردی دەگرین، بەڵام رۆژ دوای رۆژ و ساڵ دوای ساڵ خراپتر دەبیت . کەواتە چارچییە .هەرخەریکی قسەی زل و رەخنەگرتن بین، یان دەبیت دەست بۆ بەڕێخستنی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە بەرین بۆهەڵتەکاندنی ئەم دەسەڵاتە؟
نزیکەی هەزار رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیمان هەیە، لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، مافی ژنان، مافی کەمئەندامان .هتد. کە لەو هەزارە نوسەد و نەوەتیان بەشداری گەندەڵین بەشێکی ئەو رێکخراوانە، شوێنێکن بۆ ئیستغلالکردنی ژنان .نازانم دەبێت خەڵک چی بکات کاتێک حاڵ بەم شێوەیەی لێهاتووە؟!
رۆژنامەی سێبەر، جاش قەلەم . کەواتە خەڵکی کوردستان بۆ رزگاربوون ، لەم دۆخە ناهەموارە ڕیگایان شۆرشە، کاتی تەفسیر و ئینشانووسین بەسەرچوو، گەر دەتەوێت لە گەندەڵیی، دەستدرێژی بۆسەرژنان، نەهامەتی و تیرۆری رۆژنامەنووسان رزگارمان بیت، باهەنگاوبنێن بۆشوڕش پچراندنی زنجیرەکانی دەستمان و بەدەست هێنانی ئازادی، ئەوەشمان بیرنەچیت تا بەڵێ بکەین بۆ مانەوەی ئەم دەسەڵاتە مافیا و گەندەڵ و داوێنپیسە، خۆمان کۆیلەین و بەکۆیلەیەتی دەمێنینەوە.
خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایان و کۆتایی هێنانی بەڕشتنی فرمێسکی نائومێدی، ئەو ڕاستییەی دووپاتکردەوە، کە هەرناڕەزایەتیەک خاوەنی بەرنامە و ڕێکخستن و هۆشیاری نەبێت بەئامانجی کۆتایی هێنان بە زوڵم و چەوساندنەوەی یەکجارەکی، سەرئەنجام بەشکست دەگات.
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان دەبێت ئامانجێکی باڵای چینایەتی هەبێت و هۆشیاری هەبێت بەوەی دەیەوێت چی بکات و چۆن کۆتایی بەچەوساندنەوەی چینایەتی بهێنێت، هەرکاتێک ناڕازایەتیەکان بۆ داخوازیەکی کاتی و داواکردنی مافێکی بچوک بێت، ئەگەر سەرکەوتوش بێت، ئەوا سەرکەوتنێکی کاتی یەو سەرئەنجامی بەشکست کۆتایی دێت .
خۆدی ڕێکخەرانی خۆپیشاندانی مامۆستایان بەهۆی پێگەی ئابوری و چینایەتیان، کەسەر بە پێگەی ووردەب ۆرژوازین، بەمانایەکی تر خاوەنی بیروباوەڕی چینایەتی نین و بەپێی پێگەی ئابوریان و بەرژەوەندیان هەنگاو دەنێن و بە سوتفە بەلای چینی کرێکاردا دەکەون و هاوئاهەنگ دەبن، لەگەڵ داخوازیەکانی چینی کرێکاردا، بەردەوام بەلای چینی بۆرژوازیدا دەکەون و بەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ بۆرژوازی دا دێتەوە، هەربۆیەش ناتوانیین بە ووردە بۆرژوازی بڵێن شۆڕشگێڕو خواستیاری گۆڕانکاری .هەرئەوەی خۆپیشاندەران هەڵگری دروشمی بڕوخی دز،شەریکە دز، بەلام دواتر دەچنە بەردەمی دز بەقەولی خۆیان داوای جێ بەجێ کردنی داخوازیەکانیان دەکەن، لەکاتێک دا دز ناڕوخێنرێت ،ب ەڵکو دەبێت دەسگیربکرێت و سزابدرێت نەک تۆ هانای بۆ بەریت و داخوازیەکانتی بخەیتە بەردەمی ،لەوەش خراپتر بەرپرسی نەهامەتیەکانت بکەیت بەنووێنەری خۆت ،وەک ئەوەی بەشێک لەمامۆستایانی ناڕازی چونکە لای یەکێک لە کەسەکانی بنەماڵەی مافیای بەرزانی ،ئەویش بە ڕاشکاوی ووتی من نوێنەرتان دەبم ،سەردانێکی بۆلای نێچیری گەورە دز بۆ ڕێکخستن ،تاوەڵامی داخوازیەکانیان بداتەوە ،ئەوەش هۆکاری راستەقینەی شکستی ناڕەزایەتی مامۆستایان بوو.
ئەوەی خۆپیشاندانی مامۆستایانی بەشکست هێنا بەرامبەر دەسەڵاتی مافیای کوردی ،بەهێزی دەسەڵاتی کوردی نەبوو ،بەقەدەرئەوەی پێگەی چینایەتی مامۆستایان و داخوازیەکانیان بوو،هەربۆیە گەیشتن بە کۆتایی ناڕەزایەتی یەکانیان و ڕشتنی فرمێسکی نائومێدی .
ئەوهێزەی دەتوانێت گۆڕانکاری بکات و کۆتایی بەنەهامەتیەکان بهێنێت ،چینی کرێکار وهۆشیاریەکەیەتی ،کەسەرئەنجام لەڕابەرایەتیەکی مەحکەم و هۆشیاردا بەرجەستە دەبێت و خاوەنی هیچ ئاشتیەک نی یە ،لەگەڵ سەرمایەداری بۆرژوازی داو هەنگاوی پاشەکشە هەڵناگرێت .هیچ مساوەمەیەک لەگەڵ بۆژوازی دا ناکات و خاوەنی ئیرادە پێگەی سیاسی و هۆشیاری خۆیەتی بەماف و ئازادیەکانی و لەپێناوەدا دێتە مەیدان ،بە رێفۆرمی نیوەناچڵی بۆرژوازی فریوناخوات ،کاربۆهەڵتەکاندنی تەواوی نیزامی سەرمایەداری و بۆرژوازی دەکات .
هۆڵەندا
٢٠/١/٢٠١٧
تێبینی :
هەڵبەت ئەم ووتارە بەومانایە نی یە من دژی ناڕەزایەتی مامۆستایان بووبم ،بەڵکو پشتیوانی داخوازیەکانیان بووم بەنووسین پشتیوانیم لێکردوون ،بەلام ئەوە ڕاستی یە ووردەبۆرژوازی هێزی گۆڕانکاری نی یە ناتوانێت خۆی ساخ بکاتەوە و بەپێی بەرژەوەندیەکانی هەنگاو دەنێت .چەند مامۆستایەک نەبێت ،کەخاوەنی هۆشیاری ڕاستەقینەبوون بەمافەکانیان و داوای کۆتایی هێنانیان بەستەمگەری دەکرد ،بەڵام نەیانتوانی هەمووان باوەڕپێی بهێنن ،کەڕیفۆرم ناتوانێت ژیانیان باش بکات ،ئەو دەسەڵاتە مافیاگەریە دەبێت کۆتایی بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست