کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەمەی گەوجاندنی خەڵکی کوردستان بەسپۆنسەری سەرانی مافیای کورد بەردەوامە..!

Friday, 09/12/2016, 15:34


مارکس دەڵێت گوڵ لێرەیە ،لێرە سەمابکە
ماوەی دووساڵە سەرانی مافیای کورد بەهەمووباڵەکانیانەوە خەریکی گەوجاندنی خەڵکی کوردستان بەدەیان سیناریۆی جۆراوجۆر ،هەمووشی لەپێناو مانەوەی خۆیان و دزینی داهاتی خەڵکی کوردستان .
هەرکۆمەڵگایەک دووچاری ئەزمەی ئابووری و سیاسی دەبێت ،دەسەڵات بۆ لەخشتەبردن و فریودانی خەڵک پەنابۆ سیناریۆی جۆراوجۆر دەبات تاخەڵک فیروبدات ،کەهۆکاری کێشەکان ئەونی یەو دەبێت خەڵک باوەڕبەپاساوە فریوودەرەکانی بکات و ژیانی کولەمەرگی هەلىژێڕێت.
کاتێک خەڵکی کوردستان سەرەتایی ترین مافی ژیانیان لێ زەوتکراوە ،هەرلەئاوکارەباو مووچەو نەبوونی ئەمنیەت و تیرۆری دەنگە ئازادەکان و ڕۆژنامە نووسان ،کەچی دەسەڵاتی مافیای کورد دەڵێت هۆکارەکەی من نیم ،بەلام ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و داهاتەکەی سەرو یەک ملیار دۆلارە ،بەلام ڕوبعە مووچەیەک بە مامۆستایان و فەرمانبەران ڕەوانابینێت و خۆیان و بنەماڵەکانیان ،لەسەر قوتی خەڵک و دزینی داهاتی ژیرزەویی و سەرزەوەی بوونەتە ملیاردێری دۆلار.
یەک دەسەلات دارو حیزبی مافیای کوردی نی یە بەناو سەرکاردەکانی خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلارنەبێت ،ئەگەر لەدزینی قوتی خەڵک و داهاتی هاوڵاتیان نەبێت ،ئەو هەموو ملیۆن دۆلارەتان لەکوێوەهێناوە؟ زۆر ڕوون و ئاشکرایە لەدزینی قوتی خەڵکی کوردستان بەدەستیان هێناوە .
ئێستا کەڕۆژدوای ڕۆژ دزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانیان ئاشکرا دەبێت و هیچ وەلامێکیان پێ نی یە بۆ داواڕەواکانی خەڵکی کوردستان خەریکی سیناریۆیی جۆراوجۆرن و دووساڵە بەردەوامن هەرجارەی سیناریۆیەک بڵاو دەکەنەوە ،لەجۆری بڕینی بودجە لەبەغداوە و شەڕی داعش و گەمەی سازانخانی پێنج قۆڵی و داخستنی دیوەخانەکە و بڵاو کردنەوەی سیناریۆی قەرزاربوونی دەیان ملیاردۆلاری ،لەکاتێکدا رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشن و داهاتەکەشی زیاتر لەیەک تڕلیۆن دۆلارە ،لەکاتێک دا ئەو بڕە پارەیە زۆری زیاترە لەمووچەی فەرمانبەران ،بەلام ئەم حیزبە مافیایانە حەپەلوشی دەکەن و لەولاشەوە گاڵتەبەخەڵکی کوردستان دەکەن بەوەی ئەگەر بەرمیلێک نەوت بچێتە سەد دۆلاریش ،ئەمان ناتوانن مووچەی فەرمان بەران بدەن .
هەموو ئەو گەمەو سیناریۆگاڵتەجاڕیانەی سەرانی مافیای کورد دژی خەلکی کوردستان و بۆ چونەسەریان و باوەڕهێنانی خەڵکی کوردستان بەبێ دەنگی ،خەتای خەڵکی کوردستان خۆیانە هەموو ڕاستیەکان بەچاوی خۆیان دەبینن و بێدەنگن و چاوەڕوانی خیرو سەدەقەی حیزبەکانی کوردن و هەرجارەی باڵێکی مافیای کورد سیناریۆیەکی نوێی بۆگەوجاندنی خەڵکی کوردستان دەخاتە ڕوو ئیتر خەڵکی کوردستانیش زۆر خۆش خەیاڵانە دوای دەکەون و بەفریاد ڕەس و گەشتن بەداواکاریەکانی دەزانن و ئومێدی دنیای لەسەر هەڵدەچنن .
تازەترین سیناریۆو گەمەی سەرانی مافیای کورد گەڕانەوە بۆ بەغداد و هێنانی مووچە ،لەلایەن چەند باڵێکی مافیاوە ،باڵێکی تریشیان بەخیانەتی دەزانی ،کەلەبنەڕەتدا هەردوولایان ئەم سیناریۆ مشتەرەکەیان داڕشتوەو دەیانەوێت ،لەڕێگەی ئەم گەمە نوێوەوە خەڵکی کوردستان دوور بخەنەوە لەناڕەزایەتی و داواڕەواکانیان .
ئەوەی خەڵکی کوردستان دەبێت لەمسی بکات خەباتی ڕاستەقینەیە دژی سەرانی مافیای کوردو کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیاگەریە ،بەچونیان بۆ بەغدادو دژایەتی و نەچون هیچ لەکێشەی خەڵکی کوردستان ناگۆڕێ و بەڵکو درێژەدانە بە سیناریۆی گەوجاندنی خەڵکی کوردستان ،دەبێت خەڵکی کوردستان بێتە دەرەوە لەو سیناریۆیانەی باڵەکانی مافیای کوردی بۆ مانەوەی خۆیان و بەردەوام بوونی دزی و گەندەڵی  دەیسازێنن .
خەڵکی کوردستان دەبێت چیتر چاوەڕوانی سەرانی مافیای کوردی نەکەن و نەچنە ژێر هیچ سیناریۆیەکی گاڵتەجاڕانەو دەست بۆ کۆتایی هێنانی مافیاگەری بەرن ،لەڕێگەی خەباتی ڕێکخراو هۆشیارانەوە ،مەیدانی خەباتی خەڵکی کوردستان ،لەکوردستانەو داخوازی و داواکاریەکانیش دەبێت بەسەر سەرانی مافیای کوردی دا بسەپێنرێت ،مارکس واتەنی خەباتی خەڵکی کوردستان ،لەکوردستانەو دەبێت لەکوردستانیش مافەکان بەدەست بهێنرێت و بسەپێنرێت ،تاکۆتایی هێنان بە هەموو دەسەڵاتی مافیای کورد .
هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە