بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی وهێرشی دڕندانەی بۆ سەرمامۆستایان..!
Saturday, 03/12/2016, 0:16
سەرانی مافیای دەسەڵاتی کوردی و هەڵگری فەلسەفەی سەرکوت و خوێنەو،دەستیان سەدان جار بەخوێنی خەڵکی کوردستان سوورکردوەو هیچ کات سڵیان ،لەتیرۆرو ڕاوەدوونان و شکاندنی کەسێتی و ڕاونانی دەنگە ناڕازی و ئازادی خوازەکان نەکردوەتەوە ،بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی بەرامبەر بە مامۆستایان ئەنجامی دا .لە سوکایەتی و دەستگیرکردن هیچ تازەنی یە.
هەموو خەڵکی کوردستان لەبیریانە ئەو بنەمالەمافیایە چۆن لەکاتی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی هەزاران بەڵتەچیان هێنان بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران ،ئەوە تا ئەمڕۆ هەمان هەزاران بەڵتەچیان هێناوە سەرکوتی مامۆستایان و فەرمان بەرانی پێدەکەن .ئەوەی تێناگات لەسەرانی مافیای هەدوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی خەڵکی ساویکەی کوردستانە ،کەباوەڕ بەو دووبنەماڵە تیرۆریستە دەکەن و دژیان ڕاناپەڕن و خۆیان مەژغوڵ کردوە بەخۆپیشاندانی ئاشتیانەو هەموو ڕۆژێک وەک مەڕ خۆیان دەدەنە بەر کەڵبەی گورگ و ئەوانیش هەڕۆژەی پەلاماری چەند کەسێکیان دەدەن .
ماوەی دوومانگە ڕۆژانە هاوار دەکەن بەئاشتی و لەوسەریشە دەڵێن بژی پێشمەرگە ئەوانەی ئەمڕۆ پەلاماریان دان ،هەرئەوانەبوون ئێوە بەسکی خاڵی دەچوون کۆمەکتان بۆ کۆدەکرنەوەو بۆتان دەناردن ،گوایە بەرگری لەشەرف و کەرامەتی خەڵکی کوردستان دەکەن ،ئەوە پارێزەرەکانی شەرف و کەرامەتی خەڵکی کوردستان هەرچی دەنگی ناڕەزایەتی هەیە دژی هەردوو بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی و بارزانی سەرکوتی دەکەن و زیندانی دەکەن ،یاخود تیرۆری دەکەن .ئەوانەی ئێوە بەپیرۆزی دەزانن کۆیلەو چەتەی سەرانی هەدوو بنەماڵەی مافیان و پارێزەری مانەوەی ئەو دووبنەماڵەیەن .
نەناسینی دۆخی کوردستان و تێنەگەیشن ،لەوەی گۆڕانکاری بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بەووجود نایە ،ئەو مافیایانە بەخوێن هاتون و لەسەر فەلسەفەی خوێن ڕشتن دەژین و مانەوەی خۆیان دابین دەکەن و بەخوێنیش نەبێت ناڕۆن .
کۆتایی هێنان بەسەرانی مافیای کورد بەخۆڕێکخستن و هۆشیاری بەئامانج و داخوازیەکان دەبێت ،تائەو کاتەی خەڵکی کوردستان خۆیان رێک نەخەن و نەبنە خاوەنی هێزو ڕیکخستنی هۆشیارانەوە خاوەن ئامانجی کۆتایی هێنان بە سەرانی مافیای دەسەڵاتی کوردی بەهەموو باڵەکانییەوە ،لەڕێگەی ڕاپەڕین ،ئەوا هەموو خۆپیشاندانێنکی ئاشتیانە سەرئەنجامی شکست و کۆتایی هێنانە ،ئەزموونەکانی ڕابوردووی ٢٥ساڵە ئەو ڕاستییەی سەلماندوە .
ئیتر کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان شوازی ناڕەزایەتی پەرش و بڵاو ناڕیکخراو بگۆڕن ،بۆهێزی ڕیکخراو هۆشیارو داخوازی کاتی بگۆڕن بۆ داخوازی هەمیشەیی ،کە کۆتایی هێنانە بەسەرانی مافیای خێڵەکی بەگشتی و هەردوو بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی و بارزانی ،ئەوە ڕێگاچارەی گۆڕانکاری و گەشتنە بەماف و ئازادیەکان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست