کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بشفڕێت هەربزنە ..؟

Wednesday, 09/11/2016, 20:49


چەند ڕۆژێکە چەند ڕاگەیاندن و سیاسی و میاسی و چاوێرو ماودێرو ئیتر چەندین ناوی تر .کەهەریەکەیان کۆمەڵێک پاشگیریان بەخۆیانەوە نووساندوە ،تابەخەڵک بڵێن ئەم برادەرانە زۆر پڕۆفیشناڵن لەبواری خۆیاندا و ڕاستیەکان شیدەکەنەوە و پێشنیار بۆ دەرچون ،لەدۆخی خراپی ئابوری ونەبوونی مووچەو کۆتایی هێنان بەگەندەڵی و دزی نەوت دەکەن ،لەلایەن هەردوو بنەماڵەی مافیای بارزانی و تاڵەبانی و شەریکەکانی یەوە .
کاتی خۆی دوو برادەر دەچن بۆڕاوکردن ،لەدوورەوە لەنزیك بەردێکەوە شتێکی ڕەش دەبینن ،یەکێکان دەلێت ئەوە قەلەڕەشە ،ئەوی تریان دەلێت بزنە ،دەبێتە مناقەشەیان ،ئەو برادەرەی کەباوەڕی بە حەقیقت و ڕاستی نی یە و جیاوازی لەنێوان قەلەڕەش و بزن دا ناکات ،هەردەڵێت بزنە ،دوای ئەوەی نزیک دەبنەوە و قەلەڕەشەکە دەفڕێت ،کەچی برادەرەکە دەلێت بشفڕێت هەر بزنە .
ئەم نموونەیەم بۆیە هێنایەوە ،خەڵکی کوردستان نەگەوجێنن بەناوی بڵاوکردنەوەی بەڵگە لەسەر ئەوەی کە نەوتی خەڵکی کوردستان ئەو دووبنەماڵەیە دەیدزن ،زۆر ڕوون و ئاشکرایە سەرانی ئەو دوو بنەماڵەیە ،لەشاخ خەریکی حەپەلوش کردنی ئەو هاوکاریانەبوون بەناوی شؤڕشەوە وەریان دەگرت و پێشمەرگەی داماویش ئیشی خۆ بەکوشت دان بوو ،لەپێناوی ئەو دزوومافیایانە دا ،لەشاخیش هەرخەریکی سەرانە سەندبوون ،لە خەڵکی دێهاتەکان ،جگە لەداوێن پیسیەکانیان ،کەسەدان بەلگەی ئاشکراو ڕوونی ئەو داوێن پیسانە هەیە ،لەوکاتەی لەشاخ بوون بەناوی شؤڕش.
 خەڵکی کوردستان ئەوەشیان باش لەبیرە ،ئەوان هەرچی کارگەو کارخانەو مەکائینی بەسود هەبوو شۆفڵ وگرێدەرو تەنانەت ئۆتۆمبێلی خۆڵ ڕشتنیش ،تائەوکاتەی سەدی بێخمەشیان  ئاودیوکردو فرۆشتیان و ،بەمامۆستایانیان دەووت سەری بەرزتان بۆمووچە نەوی مەکەن و ئەوانیش خەریکی دزی و تاڵانی بوون .ئەمانە هەوو ژیانیان ،لەدزی و پیسخۆری و داوێن پیسی بەسەربردوە و شاهانە ژیاون لەسەرحسابی خەڵکی کوردستان. کاتێکیش کەوتنە دانانی گومرک و باج شەڕکەوتە نێوان ئەو دووبنەماڵە دزوو مافیایەو هەزاران کوری گەنجیان کردە قوربانی ،لەپێناو دزیەکانی خۆیان و بە شەڕی مافەکانیان ،بەخەڵکی کوردستان دەفرۆشتەوە .
ئەو دوو بنەماڵە مافیایە لەماوی شاخ و شاریان دا ،هیچ شتێک نەماوە بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان مافەکانیان نەیگرنەبەرو هەر هەولێکیش درابێت بۆ دەربڕێنی ناڕەزایی جدی ،ئەوا بەوپەڕی دڕندانە ڕووبەڕووی بوونەتەوەو بەهێزی بەڵتەچی ،کەکاریان پاراستنی ئەو دووبنەماڵە مافیایەو کەسوکارەکانیانە سەرکوتیان کردوون .ڕۆژنامە نوسیان تیرۆرکرد و چالاکی سیاسیان تیرۆرکردوە ،سەدان ئازادی خوازیان ڕاوناوە و زیندانی کردووە .
کەچی تازەبەتازە هەندێک ڕاگەیاندن دێن قسەلەسەر ئەوە دەکەن گەورەمافیا مەسعود بارزانی ئاگای لە فرۆشتن و پارەی نەوتە ،یان ئەو بەشەی پەیوەستە بە بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی ئاگایان لێ یەتی .
خودی ووروژاندنی ئەو پرسیارە جگە لەگەمژەیی و گەمژاندنی خەڵک نەبێت هیچ شتێکی ترو ئامانجێکی تری نی یە .یەک بەرمیل نەوت نافرۆشرێت بەبێ موافەقەتی مەسعودی مافیاو ،لەملاش بنەماڵەی تاڵەبانی .هەموو پارەکەشی دەچێتە قاسەی ئەو دووبنەماڵە دزەوە .
ئاخر ئەوە گەمژەیی نییە بڵێت پارەی نەوت چی لێدێت ،لەکاتێک دا ماڵپەڕە جیهانی یەکان باسی سامانی ئەو دوو بنەماڵەمافیایە دەکەن ،بەوەی مەسعودی مافیا خاوەنی ٤٨ملیار دۆلاری نەقدیەو تاڵەبانی ١٦ و هێرۆ٩ ،ئەو هەموو ملیار دۆلارەیان ،لەدزی نەوت نەبێت لەکویان بوو .
لەوەش گەمژەتر ئەوەیە داوابکەیت ئەوانە چاکسازی بکەن ،لێپرسینەوە لەدیار نەمانی پارەی نەوت بکەن .قەت بووە دز بێت لێپێچینەوە لەخۆی بکات .
جارێک برادەرێک ووتی ئەوانەی داوای گەڕاندنەوەی پارەی دزراوی قوتی خەڵک لەو مافیایانە دەکەن ،دەبێت هەتاماون بەبرسێتی سەربنێنێنەوە ،بنەماڵەی مەلا هەموو پارەی بەناو شؤڕشی ئەیلولیان دزی دوای ئاشبەتاڵەکەیان شاهانە پێ دەژیان دوای شکشتە ئابوڕووبەرەکەیان ،هەرچی بنەماڵەی تاڵەبانیشە هەر لەدروست بوونی بەناو شؤڕشی نوێی وە ،تاڵەبانی خۆی و هاوسەرەکەی خەریکی پارەکۆکردنەوەن و تائەم ساتەش بەردەوام لەدزینی قوتی خەڵکی کوردستان .
بۆیە هەموو قسەکردنێک ،لەبارەی چاکسازی و ئەو شتانە ،خۆگەوجکردنەو خزمەتکردنە بەمانەوەیان ،دڵنیاش بن ،هەتا ئەو دووبنەمالەیە مابن ،یەک دینار ،پارەی دزراوتان بۆناگەڕێننەوە ،ئەگەر بەدەردی قەزافی و بن عەلی و سەدام و هاوشێوەی دیکتاتۆرەکانی تر نەبرێن ،دەست بەسەرمڵک و ماڵیان بگیرێت بەسەرخەڵکی کوردستان دا دابەشبکرێت و هەموو ئەوانەشی هاوبەش و شەریکیان بوون سزای خۆیان وەربگرن .دەبێت هەربڵێن ئەو نانە بەم ڕۆنە .
ئێوەش هەرخەریک بن و بڵێن پارەی نەوت دیارنی یە و ئەوەندە بەرمیل دەفرۆشرێ و پارەکەی ئەوەندەیە ،لەولاوە خۆیان بێزیان نایە هەر وەڵامیش بدەنەوە ،لەڕێگەی کۆیلەیەکی ،وەک ئاشتی هەورامی یەوە دەڵێت ئەوانەی ئێوە هەمووی درۆیە و بشفڕن هەر ئەوەیە کەمن دەیڵێم و تەواو .
ئەگەر خەلکی کوردستان دەیانەوێت ،قوتی خۆیان بۆبگەڕێتەوە دەبێت ،کۆتایی بەدەسەڵاتیان بهێنن و کۆتایی بەبشفڕهەرئەوەی سەرانی بنەماڵەکانی مافیای کوردو هاوکارەکانیان بهێنن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە