ئەتککردنی ئینسان بەناوی نیشتیمانپەروەری..!
Wednesday, 20/07/2016, 21:17
پیاوەبچوک و بوودەڵەکان ،هەرکاتێک دەسەلات و پارەکانیان دەکەوێتە مەترسیەوە بایدەدەنەوە بەلای قەوانی بەتاڵی نیشتیمان پەروەری و جوڵاندنی سۆزی کۆیلەکانی نیشتیمان بۆ مانەوەی خۆی و بەردەوام بوونی دزینی داهاتی وقوتی خەڵک .
ئەگەر بەشێوەیەکی خێرا،لەماوەی حوکمڕانی سەرانی بنەماڵەمافیاکانی کورد بڕوانیت زۆر بەئاسانی ئەو ڕاستیەت ،بۆدەردەکەوێت کەچۆن هەردووبنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی زیاتر لە نیو سەدەیە بەناوی نیشتیمانەوە خەڵکی کوردستان ئەتک دەکەن و کەرامەت وئینسانیەتیان دەشکێنن و دەیانکەن بەکۆیلەو دەرباری خۆیان و لەولاشەوە خەریکی بازرگانی کردن و فرۆشتنی خەڵکی کوردستانن ،لەپێناو خۆیان و بنەماڵەکانیان .
ئەودوو بنەماڵەمافیایە توانیویانە ،خەڵکی دەبەنگ و کۆیلە و مەسینەهەڵگر بۆ بەرگری کردن ،لەخۆیان بەناوی نیشتیمان پەروەری بەکاربهێنن و بەئارەزووی خۆیان لێیان بخوڕن ،بەبێ ئەوەی ئەم کۆیلانە ڕۆژێک ،لەڕۆژنان بیریان لەوەکردبێتەوە ،بۆ دەبێت نەبنەخاوەنی خودی خۆیان و دەست بەرداری کۆیلەتی و مەسینەهەڵگری ببن و نەخێرێت بەڕووی ئەو دوو بنەماڵەمافیایەدا بکەن ،پێیان بڵێن کام نیشتیمان ئەو نیشتیمانە کردوتانە بە سۆزانیەک و بازرگانی پێوە دەکەن و هەڕۆژەی دەیخەنە باوەشی داگیرکەرێکەوە،بۆمانەوەی خۆتان و بەردەوام بوونی دزی و گەندەڵیەکانتان .
کاتێک تۆ بویتەتە کۆیلەی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی و کاتێک پێت دەڵێم گەمژەو نەزان ،کام نیشتیمان ؟ئەونیشتیمانەی تۆ نانت نی یە ..ئاوت نی یە..کارەبات نی یە..موچەت نی یە دەستدرێژی و تیرۆرو ڕاونان بوونی هەیە ،ئائەوەیە نیشتیمانەکەن و دەمەوێت لەو ترس و فۆبیایەی سەرانی مافیا ڕزگاربیت و ببیت بەخۆت ،دەست دەکەیت بەقیژە قیژو هاوارو تەخوینم دەکەیت بەوەی سوکایەتیم بە نیشتیمان کردوە ،لەکاتێک دا باش دەزانیت ،سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی بەناوی نیشتیمان و سۆزی نیشتیمانەوە تۆی گەوجاندوە،ئەگەر نا ئەوان دەمێکە نیشتیمانیان هەڕاجکردوەو لەسەرقوماری داگیرکەران دۆڕاندویانە.
پياوى بچوك ،خوت مه شاره وه ،له پشتى ووشه سواوه كانى نيشتيمات په روه رى و شه ره ف و ئه خلاقه وه .برۆچاره ى گه مژه يى و كويله يه تى خۆت بكه ...ئه وشتانه هيچ به تۆنابه خشيت ،كه تۆگاڵتە جاڕى كۆيله یە خۆتى و خاوه نى خۆت نيت ...خۆش به ختيت ،له نيشتيمان په روه ريه وه ده ست ناكه وێت ،سه ركرده كانى تۆ نيشتمان هه راج ده كه ن و ژنان ئيغتساب ده كه ن و ئينسانى بوونيان لئ زه وه ت ده كه ن و به دبه ختيان ده كه ن .تۆش له و ديو ده رگايانه وه وه ستاوى و شاگه شكه ده بيت به هاوار و پارانه وه ى ئه و ژنانه ى ،كه به زور ده ستدرێژى ده كرێته سه ريان و تۆش شانازى به پياوه تى سه ركرده داوين پيسه كانه وه ده كه يت و سه رى ره زامە ندى و كۆيله يه تى خۆتيان بۆ نه وى ده كه يت.ئاى چه ند بوو ده له و هيچ له بارانه بوويت گەمژەو نەزان ،هەرخەریکی تەخوین کردنی ئەوکەسانەبە ،کەدەیانەێت ڕزگارت بکەن لەبچوکی و کۆیلەیەتی و ببیتەخاوەنی خودی خۆت ،بەپەلە ڕاکە بۆلای خاوەنەکەن و سکاڵابکە ،تائەویش زیاتر زنجیری کۆیلەیەتی ملت توندبکاتەوە وزیاتر بوخەسێنی و ملکەچت بکات دەبەنگ و گەمژە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست