کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزووتنەوەی کوردایەتی و سیناریۆی پەڕلەمان..!

Thursday, 02/06/2016, 7:59


هەرکاتێک کێشە ئابوری و سیاسیەکان قوڵدەبنەوەو،سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی رێگاچارەی دەربازبوونیان لەئەزمەکان پێی نی یە پەنابۆسیناریۆیی جۆراوجۆردەبەن تاخەڵکی کوردستانی پێ فریوبدەن.
دوای بیست و پێنج ساڵ حاکمیەتی سەرانی  هەردووبنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی و وێرانکردنی ژیانی خەڵکی کوردستان و دەرگیرکردنیان بەهەزارویەک کێشەی جۆراوجۆرو دروستکراو،لەپێناوی مانەوەی خۆیان و بنەماڵەکانیان دزینی سەرخان وژێرخانی کوردستان و بڵاوکردنەوەی فەسادی مادی و مۆراڵی و هەوڵدان بۆلەیەکترازانی تەواوی ژیانی کۆمەڵگاو دروستکردنی بێ باووەڕی لەلای خەڵکی کوردستان ،بەگۆڕانکاری لەژیان و گوزەرانیان ،وایکردوە خەڵکی کوردستان بەشوێن هیچ ئاسۆوئایندەیەکەوەنەبێت و ڕۆژەکانی بەنائومێدی بەڕێ بکات .
نامۆبوونی مرۆڤ ،بەئایندەوگۆڕانکاری دووچاری ملکەچ بوون و بێ ئیرادەی دەکات ،ئەوەی سەرانی مافیای هەردووبنەماڵە ماوەی بیست وپێنج ساڵە کاری لەسەردەکەن و دەیان سیناریۆی جۆراوجۆریان بەکارهێناوە ، تاخەڵکی کوردستان بێ ئیرادەو ملکەچ بکەن.
هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆو ڕاگواستن و داگیرکردنی ماڵ و مڵک و زیندانی کردن و تیرۆرکردنی ،هەردەنگێک لەدەرەوەی ویست و ئیرادەی ئەو دوو بنەماڵەمافیایەکار یکردبێ و بەحیزبی کردن و ڕەنگ کردنی کۆمەڵگا ،لەنیوان دووڕەنگ و دابەش بوون بەسەر دوو زۆنی ڕەنگاوی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن ،بەشێکی گرنگی سیناریۆی سەرانی هەردووبنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی بوە ،تاخەلکی کوردستان نەیانپەرژێت بیر لەژیان وئایندەو مافەکانیان بکەنەوە ،هەرکاتێکیش بۆیان دەرکەوتبێت ترس و تۆقاندن و ڕاونان و تیرۆرکردن ناتوانێت خەونی بەمێگەل کردنی کۆمەڵگایان بۆ بەرێتە سەر،هەستاون بەسیناریۆی گاڵتەجاری هەڵبژاردن فریوی خەڵکی کوردستانیان داوە.
سەیری هەموو خولەگاڵتەجاریەکانی هەڵبژاردن بکەیت ،بەقەدەر نوکەدەرزیەک سودی بۆخەڵکی کوردستان و مافەکانی نەبووە،بەڵکو بۆداپۆشین و شەرعیەت دان بووە بەهەمووتاوانەکانی سەرانی مافیای کوردو مسۆگەرکردنی بێدەنگ کردنی خەڵک بەناوی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن .
سەرانی مافیای کورد هەموو خولەکانی هەڵبژاردنی گاڵتەجاری پەڕلەمانی کردوە بەدەرفەتی دەربازبوون ،لەکێشەئابوری وسیاسی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانی خۆیی و جاردوای جار خەڵکی کوردستانی خۆشباوەڕکردوە ،بەگۆڕانکاری و چاکسازی و شەرعیەتیان بەخۆیان و هەموو فەسادەماڵی و مۆڕاڵیەکانیان داوەو خەڵکیان ملکەچی ئەو گاڵتەجاریەکردوە.
ئەگەر پەڕلەمان شوێنی داکۆکی کردنە ،لەماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان ،بۆچی ئەو دیوەخانە نەیتوانی وە یەک گەندەڵ و دزوداوێن پیس وتیرۆرکەرانی ڕۆژنامەنوسان و چالاکانی سیاسی و خۆپیشاندەران بگەیەنێت بەسزا،یان بۆنەیتوانی سەرانی مافیای کورد ،کە هۆکاری هەموو مەینەتیەکانی خەڵکی کوردستانن بەسزای یاسایی بگەیەنێت .
دوای ئەوەی خەڵکی کوردستان زۆرباش ئاشنابوو ،بەسیناریۆی گاڵتەجاری هەڵبژاردن و دیوەخانەکەی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی .باڵەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی بۆ گەوجاندنی خەڵکی کوردستان و درێژەدان بەدزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانیان ،هەستان بەداڕشتنی سیناریۆی لابردنی گەورەمافیاو ،بۆئەو مەبەستەش دیوەخانەکەیان خستەکارو بەناوی گۆڕینی سیستمی حوکم ،لەسەرۆکایەتی یەوە بۆپەڕلەمانی ،ماوەیەکی زۆر خەڵکی کوردستانیان خەریک کردوە خۆشیان خەریکی دزینی قوتی خەڵکی کوردستان بوون ،ئەم کارەشیان بەناوی سازان بەڕێوە دەبرد مێشکی خەڵکی کوردستانیان بردبوو ،تاخەڵکی کوردستان نەبوونی کارەباو موچەو داوێن پیسی و گەةدەڵیەکانی لەبیربچێتەوە ،ببێتە بینەرێکی باشی سیناریۆی سازانی سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی و ئەوانیش خەریکی دزینی نەوتی کوردستان بن .کاتێک ئەو دەستەشیان ئاشکرابوو ،کە حیزبەکانی کوردایەتی  هیچیان کێشەیان نی یە گەورەمافیا مەسعود بەرزانی سەرۆکیان بێت ،بەڵام بالەناو دیوەخانەکەوە هەڵبژێردرێ .
بۆئەوەی سیناریۆکەیان کۆتایی نەیەت و مەسعودی مافیا بمێنێتەوە ،لەسەردەسەڵاتی ناشەرعی و بیکەنە بیانوی نەدانی مووچەو بەردەوام بوونی دزینی قوتی خەڵک ،هەستان بەداخستنی دیوەخانەکەیان ،ئەو هەنگاوەش بۆ ئەوە نرا ،تابەخەڵکی کوردستان بڵێن نەبوونی دیوەخانە کەیە ،کەناتوانرێت لێپرسینەوە لەگەندەڵیەکان بکرێت و کێشەکان چارەسەربێت و خەڵکی هانبدەن بۆ کاراکردنەوەی دیوەخانە بێدەسەڵاتەکەیان ،وەک ئەوەی دیوەخانەکەی سەرانی مافیای کورد ،کەکاری کردوە هەررۆژەی مافیایەکی هێناوە لێپرسینەوەی لەگەڵکردووە.
سپاردنی ماف وئازادیەکانی خەڵکی کوردستان ،بەسیناریۆی کاراکردنەوەی دیوەخانەکەیان ،جگە لەگاڵتەجاری وبەمێگەلکردنی خەڵکی کوردستان و بەردەوام بوونی مافیاگەری و دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەی مافیای کوردو شەریکەکانیان هیچی ترنی یە،بۆیەدەبێت خەلکی کوردستان بەرلەهەموشتێک شەقێک لەسیناریۆی کاراکردنەوەی دیوەخانەکەی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی هەڵبدەن و شەقام بکەنە شوێنی سەپاندنی ماف و ئازادیەکانیان و بۆیان گرنگ نەبێت شەڕی  مافیاکان چۆن دەگوزەرێت و کامیان  لەسەر کورسی و دەسەڵات بێت.
ئەوەی گۆڕانکاری دەکات لەژیان و گوزەران و گەڕاندنەوەی مافەکانتان ،هیچ پەیوەندی بەشەڕی سەرانی مافیای کوردو شەریکەکانیەوەنی یە ،لەسەر کورسی دەسەڵات و دزینی داهاتی کوردستان ،ئەوان هەموو سیناریۆکانیان ،بە شەڕی  سەرۆکی بەناو هەرێم و دیوەخانەکەیان ،تەنها بۆ گەوجاندنی خەڵکی کوردستان و بەردەوام بوونی خۆیانە ،لەدزی وگەندەڵی و داوێن پیسیەکانیان ،دەبێت خەڵکی کوردستان خۆیان جیابکەنەوە لەو سیناریۆیانەو مافەکانیان بەدەست بهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە