کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەتککردنی کەرامەتی ئینسان لەنێوان ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و هەردوو بنەماڵەی مافیای کوردا

Saturday, 21/05/2016, 22:12


ئەگەربمانەوێت شیکاریەکی دروست بۆ هەلومەرجی کوردستان بکەین ،ئەودۆخەی لەسایەی سەرانی مافیای هەدووبنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی دا بەسەریان هاتوە،ناکرێت ئەو سوپا ڕاگەیاندنە لەبەرچاونەگرین ،بەناوی ڕاگەیاندنی سەربەخۆوە کارلەسەر گەوجانی خەڵکی کوردستان دەکەن بەقازانجی ئەو دووبنەماڵە مافیاو ستەمگەرە.
دوودەیەو نیو لەحاکمیەتی بێ ڕکەبەری هەردووبنەماڵەی مافیا،بەبوونی سەدان تاوانی دزی و دەستدرێژی و بڕینی قوتی خەڵک تیرۆری رۆژنامەنوسان و نەیارانی سیاسی و ڕەخنەگران و دەست خستەناوژیانی تەواوی و تاکەکان و بەکارهێنانی ،لەپێناو مانەوەی خۆیان و بنەماڵەکانیان کارێکی ساناو ئاسان نی یە ،ئەگەر لەو فەزایە تێنەگەین و هۆکارەکانی مانەوەی ئەو دووبنەماڵە تاوانبارە بەماف و ئازادیەکان نەناسین.
کۆمەڵگای ئێمە ئایا گەێشتوە بەوئاستەلەهۆشیاری و خۆناسی ،بەرامبەر بەدیاردەو رووداوەکانی ناو کۆمەلگای کوردی ،یاخۆد هێشتا کۆمەڵگای کوردی نەگەیشتوە ،بەئاستی ناسینی خودی خۆی و لەوێشەوە ناسینی کۆمەڵگاو هۆکارەکانی چەوساندنەوەی ،لەسەر دەستی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و دژە ئینسانی؟
وەڵامی ئەوپرسیارە زۆر ئاسان نی یەو ناکرێت بەسەرپێی لێ بڕوانین ،دەسەڵاتێکی مافیاگەری لەساتی یەکەمیەوە ،بۆ پەردەپۆش کردن و کوشتنی ناموسی چەندژنێک تیرۆربکات و پاساوی بەعسی بوون و جاسوسی بوون بداتەپاڵیان ،کەدروست نەک بەعسی نەبوون و جاسوس نەبوون ،بەڵکو بەتاوانی ناموس پەرستی و بەدڕندانەترین شیوە ،کەتیایان دا بوو لەبەرچاوی خەلک گولە نرا بەجەستەیەوە.
کۆمەلگایەک بەبەرچاویەوە ئەوتاوانە ئەنجام دەدرێت و بەشێک لەقەڵەم بەدەستەکانی پاساو بۆ تیرۆری ئینسان دەهێننەوە ،ئەوکۆمەلگایە ،لەکۆمەلگایەکی زیندوی ڕاپەڕیوەوە،بەرەو دوادەگەڕێتەوەو هەناگاو بۆلەگۆڕنانی ئازادی دەنێت .
ئەوسەرەتاترسناکەو بیدەنگ بوونی رۆشنبیران و ڕەخنەگرانی ڕاستەقیە لەناو دوو کەوانەدا جگە لەڕۆشنبیرە مارکسی و کۆمۆمۆنیستەکان ،کۆمەلگای بەرەو پایزی ڕاپەڕین و داخران و سەرکوتگەری ئاراستەکرد .
بێدەنگ بوون لەتاوان ،سەرەتای خوڵقاندنی کەشی ترس و تۆقاندن و دیکتاتۆریەتە،پاساو هێنانەوە بۆ ئەوەی سەرەتای ڕاپەڕین بوو (هەڵبەت ئەوەش قسە زۆر هەڵدەگرێت ،ئایا ٧/٣/١٩٩١ڕاپەڕین بوو ،یان ڕووداوێکی کۆنەپەرستانە بوو ،کەسەرانی ناسیونالیزمی کوردی گەیاند بەدەسەڵات )،هەر ئەوسەرەتا ترسناکە بوە دەستمایەی سەرانی مافیای کوردو هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ ئەتککردنی کەسێتی تاکی کورد ،لەناو شەڕی ئەو دوو بنەماڵەمافیایەدا ،تادەستدرێژی بۆسەر ژن و کچی لایەنگرانی یەکتری و داگیرکردنی مالی لایەنگرانی یەکتری ،هەر ئەوەی ڕژێمی بەعس کردنی سەرانی ئەم دوو بنەمالەمافیایە کردیان .
ئەوسایکۆلۆژیەتی ئەتککردنە،لەلای سەرانی مافیای نبوتنەوەی کوردایەتی بۆکەسێتی ئینسانەکان نوێ نی یە ،ئەوان بەدرێژایی بوونیان هەمیشەکاریان لەسەر ئەوەکردوە خەڵکی کوردستان بچوک بکەنەوەو ،بەئەتککردن کاری دڕندانە ملکەچیان بکەن .
نموونەی کاری هۆڤیانەیان لەمێژوودا زۆروزەبەندە ،ئەگەر لەسەردەمی مەلای دارجگەرەدا،لەزیندانەکانی ڕایات بەوپەڕی دڕندانە ئەشکەنجەی ئەوکەسانەیاندابێت ،کەدژی مەلای دارجگەرەو کارەمافیاکانی بووبێت ،ئەدیسان لەسەردەمی مافیا تاڵەبانی و زیندانی بەکرەجۆ هەمان ڕەفتاروکرداری هۆڤیانەیان بەرامبەر بەخەلکی کوردستان و نەیارانیان ئەنجام داوە.
کەلتوری ئەتکردن و دەستدرێژی لەلایەن هەردووبنەمالەی مافیای کوردوە،هەرگیز هیچ سنورێکی مۆڕاڵی و سیاسی نەناسیوە،نەک لەباشۆری کوردستان ،بەڵکو بۆهەرچوارپارچەی کوردستان هەمان کارو ڕەفتاری دڕندانەیان ئەنجام داوەو بەڕێوەبردوە.
پەنابردن بۆ تاوانبارکردنی نەیارانیان ،هەستاون بە دەستبردن بۆ ژن و کچی نەیارانیان و هەڕەشەی ئەتککردن ،لەبەرچاوی نەیارەکەیان ،کاری نامرۆڤانەیان بووە،خەڵکی کوردستان ئەو دڕندەییەی هەردووبنەماڵەی مافیای جەلالی و مەلاییان ،بەدرێژایی بوونیان هەتا ئێستا بینوەو بەردەوامی هەیە.
خیابی هۆشیاری خەلکی کوردستان بەوحەقیقەتەی ،کەئەم دووبنەماڵەمافیایە کاریان لەسەر شکاندن و ئەتککردنی کەسێتی و ملکەچ پێکردنیان کردوە،هۆکاری درێژەدان و مانەوە بەردەوامبوونیانە ،تابەساتی ئێستا دەگات.هەست نەکردن بەچەوساندنەوە ئەتککردن ،مرۆڤ دووچاری مکەچکردنی بەردەوام دەکات ،ئەوەی خەلکی کوردستانی ملکەچی ئەو دووبنەماڵە مفیایەکردوە ،هەست نەکردنیانە بەئازارو چەوساندنەوە ئەتککردن.
ئەوکاتەی مرۆڤ هەست بەئازاروچەوساندنەوەو ئەتککردنی کەسێتی دەکات ،هۆشیاردەبێتەوە بەیاخی بوون و بەرەنگاربوونەوەی ئازارو مەینەتیەکان ،هەموو شۆڕش و یاخی بوونەکان ،لەئەنجامی هەست کردن بەئازارو چەوساندوە لەدایک بوون .
خاڵی لاوازی خەلکی کوردستان ئەوەیە ،کەنەیتوانی وە ئازارو ئەتککردنی بناسی و بیکاتە هۆشیاری بۆیاخی بوون و گەڕاندنەوەی کەسێتی ئەتککراوە ،بەلکو سیزیف ئاسا هەموو ئازارو مەینەتیەکانی خۆی داوە بەکۆڵی دا.ئەوش هۆکاری شکستی سایکۆلۆژیەتی یاخی بوون و شؤڕشە لەلای تاکی کوردی .
نەناسینی هۆکاری ئازارو چەوساندنەوەکان ،هۆکارن بۆ بەردەوامی ملکەچ کردن و کۆیلەبوون ،کاتێک لەدەرەوەی کۆیلەبوون و بچوکی و تەسلیم بوون ،بەئەتککردنت هیچ نابینیت ،ئەوا بەدڵنیایی کۆیلەیەکی و هەرچۆن خاوەنەکەت بێەوێت لێت دەخوڕێت و زنجیری کۆیلەیەتیت توند دەکاتەوەو هەموو کەسێتی و کەرامەتت تێک دەشکێنی و دەتکاتە پاسەوانی تاوانەکانی و تۆش بەردەوام سەری ڕەزامەندی دەلەقێنی بۆ خاوەنەکەت.
ئەوەی بەدرێژایی بوونی هەردوو بنەماڵەی مافیای مەلایی و جەلالی خاڵی مانەوە سەرکەوتنیان بووە ،بەسەر ئیرادەی خەڵکی کوردستان وتێکشکاندنی ،بێهیرادەیی و هۆشیاری بوە بە هۆکاری کویلەبوون.وەک کامۆدەڵێت :کۆیلە تائەوکاتەی بەڵی بکات بۆ سیستمەکان کۆیلەیە ،بەلام لەهەموو نەخێریکەوە یاخی بوون دەست پێ دەکات .ئەوەی وای لەتاکی کورد کردوە ملکەچی هەردووبنەمالەی مافیا بێت ،بەدرێژایی نیوسەدە زیاتر هۆکاری نەناسی خۆی و نەبوون بوە بەخاوەنی کەسێتی خۆیی و هەمیشە پێناسەو بوونی خۆی بەپیروزڕاگرتنی سەرانی مافیای کورد کردوەو،مانەوەی خۆی بەستوەتەوە بەپیرۆز ڕاگرتنی خاوەنەکەی ،نەک بەپێچەوانەوە ،مانەوەی خۆی و ڕزگاربوونی بە ئازادبوون لەکۆیلەیەتی بۆ مافیاکان بزانێت.
دروست بوونی هەستی یاخی بوون ،بەهۆشیاری بەناسینی خۆت و هۆکاری چەوسانەوە کۆیلەبوونت دەست پێدەکات،ئەگەر نەتوانیت لەو دەسەڵاتی فکری کۆیلەبوونت ،لەیانەخاوەنەکانت یاخی بیت،هەمیشە خوڵقاوێکی بەچۆکداهاتویت ،بەرامبەر فکری خوڵقێنەرە چەوسێنەرەکانت.
مارکس دەلێت دەبێت خوڵقێنەرەکان ،لەبەردەم خوڵقاوەکاندا بەچۆکدابێت ،دەبێت لەم دەسەڵاتی فکرە یاخی بین،فکری خوڵقیەرانی چەوسانەوە ،کەهەمیشە دەسەلات داران و تیئۆریسۆنانی بۆ مانەوەی چەوسانەوە بەرهەمی دەهێن ،بەناوی پیرۆزی ئایین و سەرکردوە مەلا،هیچ نەبووە ،جگە لە بەکۆیلە هێشتنەوە ملکەچ پێکردنی ئینسانەکان و شکاندن و ئەتککردنی کەسێتیان ،بەناوی پیرۆزیەوە بەتاکەکانی کۆمەڵگایان فرۆشتوە ،لەپیناو بەپیرۆز ڕاگرتن و مانەوەی خۆیان .هەربۆیە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ ئینسان شکاندنی پیرۆزیەکان ،مارکس واتەنی دەبێت لەم دەسەلاتی فیکری خوڵقێنەرانە یاخی بین.
هەڵبەت سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی ،لەهەر قۆناغێکدا جۆرێک لە سیناریۆ بەرهەم دەهێنێت بۆ بە مووقەدەس کردنی خۆیی و ڕەوایەتی دان ،بەمانەوەی دەسەلاتی هۆڤیانەی و گەوجاندنی خەڵکی کوردستان و مانەوەی باڵادەست بوونی .هەرکاتێک خەڵکی کوردستان هەنگاوێك لەهۆشیاربوونەوە ،بەهۆکاری چەوساندنەوە خۆناسین نزیک دەبنەوە ،سەرانی مافیای کوردایەتی ،لەڕێگەی خوڵقاندنی سیناریۆیەکی عاتفیانە و خوڵقاندنی کەشێکی گەمژاندن بەردەوامی دەدەن بەباڵادەست بوونی هەژموونی هۆڤیانەیان .
دوای ڕاپەڕینی ئازارو ئاشنابوونی خەڵکی کوردستان ،بەبەتاڵی موقەدەس بوونی سەرانی مافیای کوردو ،گەیشتن بە جوڵانی هەستی ڕەخنە لەلای بەشێکی تاکەکانی کۆمەڵگا بۆشکاندنی موقەدەسی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی ،لەڕێگەی کۆیلەو زوڕناژەن و بەناو ڕؤشنبیرەکانیەوە ،هەستان بەشکاندن و ئەتککردنی ئەوکەسانەی هەوڵی شکاندنی موقەدەسی سەرانی مافیای کوردایەتیان داوە ،بەوەی ئێستا کاتی ڕەخنەگرتن نی یە ،بەڵکو کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان ڕزگاریان بێت ،لە بەعس و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دروست بکەن ،ئەو سیناریۆیە بەشێکی هەرەزۆری کۆمەڵگای فریودا و هەتا ساڵی ٣٠٠٣ و ڕووخانی بەعس بڕی کردوە ،ئەوانیش بەردەوام بوون ،لەشکاندنی کەسێتی تاکی کوردو ملکەچ پێکردنیان ،لەڕیگەی پارەو دامەزارندن و بە کۆیلەکردنیان ،بۆهەردوو بنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی .
ڕووخانی بەعس و ئاشکرابوونی سیناریۆی دەوڵەی کوردیەکەی سەرانی مافیای کوردو،پاساوهێنانەوەی گەرانەوە بۆ عێراقی دوای بەعس و،دیسان گەمژاندنی خەڵک بە سیناریۆی عێراقی دیموکراسی و سەرەتا مادەی ٥٧و دواتر مادەی ١٤٠و بەخشینەوەی پارە بەسەر هاوڵاتیان و بێدەنگ کردنیان ،بەوسیناریۆیە،تائاستێک جاریکی تر ،لەڕیگەی کەمێک پارەوە کۆمەڵگایان بێدەنگ کرد،بەڵام نەیتوانی کۆتایی بەڕەخنەگرتن لە موقەدەس و ئاشکرا کردنی تاوانەکانی سەرانی مافیای کورد،لەلایەن چەپ ومارکسی و ڕەخنەگرە ئازادو ڕاستگۆکان،ئەوەش سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی و زوڕناژەنەکانی تەنگەتاوکردبوو،بەڵام خەڵکی کوردستان رۆژداوی رۆژ سیناریۆکانی سەرانی هۆڤی کوردی باشتر دەناسی ،بەلام نەبوو بوە هۆکاری هۆشیاری گشتی بە یاخی بوون و شکاندنی موقەدەسی هەردوو بنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ،ئەویش لەبەر بەکارهێنانی پارەو ،لەشکرێک لە رۆشنبیری زۆڕناژەن و کۆیلە .
سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتیەکان و کاڵبوونەوەی سیناریۆی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆیی کوردستان و براوان بوونی ڕەخنەو ناڕەزایەتیەکان ،هۆکارێک بوون بۆدروست بوونی خۆپیشاندانەکان و دابەزینی دەنگی ڕەهایی بەموقەدەس زانین ،لەناو خەڵکی کوردستان .دەست پێکردنی خۆپیشاندان ،لە ئاکرێ و هەڵەبجەو سڵیمانی لەنێوان ساڵی ٢٠٠٥-٢٠٠٦و ڕووبەڕوو بوونەوەی سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵە بەکوشتن و چەک بۆ خۆپیشاندەران ،هەنگاوی دەنگی نەخێربوو بۆ بازرگانی و ئەتککردنی خەڵکی کوردستان ،بۆسەرانی مافیای کوردوبازرگانی کردنیان بەناوی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی و دەرکەوتنی زیاتری ڕووی ڕاستەقینەیان ،کەئەو دووبنەمالەمافیایەو شەریکەکانیان ،لەبەغدان بۆ بازرگانی خۆدەوڵەمەندکردنیان بەناوی کوردایەتی و دەوڵەتی کوردی .
ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان ،هۆکارێک بوو بۆدابەزینی کێرفی هەردووبنەماڵەی مافیای کورد ،لەدەسەڵاتی ڕەهایان و کۆنترۆڵ کردنی هەموو جومگەکانی ژیان و دابەشکردنی لەنێوان خۆیاندا،بەوەی سیستمی ٥٠-٥٠کۆتایی هات و قەبارەیان بچوک بۆوە ،لە ١٠٠وە بۆ ٥٩،ئەمەش بۆ سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵە قبوڵ نەکراوە ،هێرشیان دەست بێکرد بۆ سەر خەڵکانی ناڕازی و خۆپێشاندەران و نووسەران و رؤژنامەنووسان ،جگە لەماکینەی ڕاگەیاندنە ڕوو زەردو روو سەوزەکانیان ،هەربەوەش نەوەستان و دەستیان بۆ هەموو ئەوتاکانەبرد ،کە هەوڵی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگای کوردیان دا ،بەوەی زنجیری کۆیلەیەتی بپچڕێنن و ببن بەخاوەنی خۆتان و کۆتایی بە موقەدەسی سەرانی مافیای لە سایکۆلۆژیەتی خۆتاندابهێنن.
هەردووبنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی هەستیان بەوەکرد ،خەریکە ناڕەزایەتیان فراوان دەبێت و سیناریۆی دەوڵەتی کوردی و موقەدەستبوونیان دەکەوێتە مەترسیەوە ،پەنایان بۆ تەسفیەی جەسەدی رۆژنامەنوسان و ڕەخنەگران برد ،بەتایبەت ئەوانەی جەسورانەو چاونەترسانە ،هەوڵی دروست کردنی هەستی بەخودبوون و ڕزگارکردنی ئینسانە کان ،لەکۆیلەیەتی دەدەن ،سەرەتایی کاریان ترساندن بوو ،لەڕێگەی تیرۆر کردنی سۆرانی مامە حەمەو بەدوای ئەویش دا ستار تاهیرو سەردەشت عوسمان و دواتر خەڵتان خوێن کردنی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ،هەرنەیتوانی کۆتایی بە ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان و هەوڵی شکاندنی بەموقەدەست بوونیان و گەرانەوە بۆ دەسەڵاتی ڕەهایان بهێنێت ،ئەوە بوو بەدوایی ئەویش دا تیرۆری رۆژنامەنووس کاوەگەرمیانی بەدواداهات ،ئەوە جگەلەوەی پێشتریش دەستیان لە تیرۆری ناڕازیان نەپاراستوە ،وەک ڕەوف ئاکرێ و نەزیرعومەرو ڕیناس و حەمەی حەلاق و کوشتنی لایەنگرانی پەکەکە ،هەڵبەت لەپێشتر ئەوتاوانانەیان ئاسانتر بۆ دەچوەسەر ،دەیانتوانی خەڵکی کوردستان بەسیناریۆی کوردایەتی و نەیاران بە دەستی دەرەکی و بەعس فریوبدەن ،بەلام دوایی ڕوخانی بەعس کۆتایی بەو سیناریۆیەشیان هات.
ئێستا کە ئاستی گەیشتنی خەڵکی کوردستان بەهۆشیاری ،بەخودناسی و شکاندنی موقەدەس بوونی سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی زدی کردوە ،و خەڵکانێكی زۆر بەسیناریۆکانی دەوڵەتی کوردی فریوناخۆن ،سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵە دەستیان بۆبڕینی قوتی خەڵکی کوردستان وسیناریۆی هێنانی شەری داعش و بەجینوسایدانی شەنگال و دەیان شێوەکاری تری ئەم مافیایانە ،بەدەردیان ناخوات ،لەگێڕانەوەی بەموقەدەس بوونیان ،لەلای خەڵکی کوردستان .
هەرچەند ئەوهۆشیاری و خودناسیەی خەڵکی کوردستان ،نەبوەتە هۆکاری لەدایک بوونی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگیرانەوە وخاوەن ئیرادەو کەسێتی ،بۆ ڕاپەڕین و کۆتایی هێنان بە سەرانی هەردووبنەماڵەی مافیاو کۆتایی هێنان بەموقەدەست بوونیان ،بەلام هەنگاوەکان بەردەوامن و سەرانی مافیای کوردیش سودی لەو هەلومەرجەی ئێستای شەڕی داعش و کۆتایی هاتنی سایکس بیکۆ وەرگرتوەو ،دەیانەوێت جارێکی تر لەڕێگەی سیناریۆی ڕیفراندۆم سەربەخۆیی و کۆتایی هاتنی رێکەوتنی سایکس بیکو ،فریوی خەڵکی کوردستان بدەن و هۆشیاری خەڵکی کوردستان ،بۆگەیشتن بەخودبوون و یاخی بوون سفربکەنەوە ،بەلام ئەم مانۆڕەش ناتوانێت خەڵکی کوردستان و ناڕەزایەتیەکانی بۆ گەیشتن بەخودناسی و کۆتایی هێنان بەکۆیلەیەتی و ملکەچیان بهێنێت و موقەدەس بوونی ڕەهایان بۆبگێڕنەوە ،بەناوی سیناریۆی ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە