کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەڵەی سەرانی مافیای کورد بەناوی نیوموچە.!

Sunday, 28/02/2016, 17:03


بزووتنەوەی کوردایەتی ئەوکاتەی لەشاخ بوون خەڵکی هۆشیاری لادێکان هەرزوو هەستیان بەچەتەیی و مافیای سەرانی بزووتنەوەی کوردیەتی کرد ،کەئەوان ناویان لەخۆیان نابوو حیزب و رێکخراو چی و چی و خەڵکی کوردستانیان بەناوی شۆڕش و ئازادیەوە فریودەدا ،لەپێناوی خۆ دەوڵەمەندکردن و ژنی  جوان خۆیان ناونابوو شۆڕشگێڕ .
ئەم مافیایانە کوڕی هەژاریان دەکردە قوربانی و خۆشیان لە باوەشی شاخە دورەکان دا خەریکی قەل و مریشک خواردنی لادێکان بوون ،ئەگەر گیانبازێک سەرپێچی لە قسەو فەرمانە توڕەهاتەکانی ئەو مافیایانە بکردایە ،تاوانباریان دەکرد بەپیاوی بەعس و خائین ،بەلام دەرکەوت ئەوە خۆیان بوون ژێربەژێر پیاوی بەعس بوون فایلەکانیان ئاشکرابوو،ئەم بەناو شۆڕشگێرانە چی لەپشت سەریانەوەکاری کردوە .
میژووی شاخیان تەژیە بەتاوان و دسدرێژی بۆسەرخەڵکی گوندەکان ،بەئیستغلالی ژنان و تیرکردنی ناوگەڵیان و ناردنی ئەو پێشمەرگانەی ژنەکانیان جوان بوە،تاخۆیان بچنە لای ژنەکانیان ،کەدەیان نموونەی لەو چەشنەی ئەم مافیا داوێن پیسانە لای خەڵکی کوندەکان بوونی هەیە.بەزۆر سەرانە سەندن لەخەڵکی دێهاتەکان ،بەناوی هاوکاری بۆ شۆڕش ،کە لەبارەگاکانیان دەیاندا بەقەل و مریش وخوانی شاهانەیان بۆ خۆیان و کەسوکارەکانیان دەڕازاندەو سەردانی ووڵاتانیان دەکرد،پێشمەرگەی هەژاریش دەبوایە خۆی بەکوشت بدایە بەسکی برسی ونانە ڕەقە.
ئەووێنە ناشەینەی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی لەشاخ .نەبوە ئەزموونێک بۆخەڵکی کوردستان ،دوای ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١(کەمن قسەی زۆرجیاوازم هەیە لەسەرهەڵچونی ساڵی ١٩٩١بەرووداوێکی کۆنەپەرستانەی دەزانم نەک ڕاپەڕین ،ڕاپەڕین بەمانای کۆتایی هێنان بەهەموو چەوسانەوەکان و گەندەڵی و سزادانی تاوانباران ،کەهیچ لەوانەی لەگەڵ خۆیدا هەڵنەگرتبوو ،کۆمەڵێک چەتەومافیا لەناوچوون و کۆمەڵێک چەتەومافیای ترشوێنی گرتنەوە تەنها زمانیان جیاواز بوو ،چەتەکانی بەعس بەعەرەبی و سەرانی مافیای کورد بوکوردی خەڵکی کوردستانیان دەچەوسانەو،هەرلەسەرتای هەڵچونی ١٩٩١ چەپەکان خەڵکی کوردستانیان لەمەترسیەکانی سەرانی مافیای کورد ئاگادار کردوە ،بەلام خەڵك بە عاتیفەی نەزاناناە ئەم مافیایانەیان هەڵبژارد ،ئەو بابەتە قسەو لێکۆڵینەوەی زۆر هەڵدەگرێت و شوینی ئەم نووسینە نی یە).
ئەزموونی مافیاگەری و چەتەیی سەرانی بزووتنەوەی کوردیەتی هەر لە یەکەمین ساڵی دوای ١٩٩١ ئاشکرابوو ،کەئەمانە کۆمەڵێک چەتەن و هیچ پەیوەندیان بەماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستانەوە نەبوە لەشاخ و لەشاریش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی کەنداوەوە شانسی وەرگرتنی دەسەڵاتیان بەرکەوت ،کەوتنە تاڵانکردنی ژێرخانی کوردستان و فرۆشتنی بەوولاتانی ئیران و تورکیاو گیرفان پڕکردنی خۆیان ،خەڵکی کوردستان لەم هەنگاوەش تێنەگەیشت ،کەئەمانە کۆمەڵێک دزن و هاتوون ژیرخانی وولات تاڵان بکەن لەپێناو دەوڵەمەند بوونی خۆیان.مامۆستاو فەرمانبەرانیان دەگەوجان بەوەی سەری بەرزیان بۆمووچە نەوی ناکەن و ،ئەوانیش ڕۆژانە لە گومرکەکان خەریکی تاڵانکردنی داهاتی خاڵە سنوریەکان بوون ،سەرئەنجامی داهاتی زۆری خاڵەسنوریەکان و ڕێک نەکەوتن لەسەر دابەش کردنی شەڕێکی نەگریسیان هەڵگیرسان ،لەسەر داهاتەکان و هەزاران کوڕی هەژاریان کردە قوربانی دزی و گەندەڵیەکانیان و ئێستاش چارەنوسی سەدان دیلی شەڕی نەگریسیان نادیارە.
تێنەگەیشتنی خەڵکی کوردستان ،لەهەنگاوە کانی سەرانی مافیای نزووتنەوەی کوردایەتی و بێدەنگ بوونیان بۆ هەمووکردارەکانیان زیاتر دەستی ووڵاکردن دەست بگرن بەسەر تەواوی قوتی ژیانی خەڵک و هەموو جومگەکانی ژیان و بەکارهێنانی لەپێناوی خۆیان و بنەمالەکانیان ،جیالەوەش هەوڵی پاوانکردنی تەواوی کوردستان و بێدەنگ کردنیان ،لەڕێگەی دامەزراندن و کۆیلە دروست کردن ،ئەم هەنگاوەیان زۆرترسناک بوو ،چونکە هیچ کەسێک مافی ژیانی نەبوو ئەگەر تەسکیەی سەر بەم دووبنەمالەیەی لەگیرفاندا نەبیت .
ڕەنگاندنی خەلکی کوردستان بەسەر دووبنەماڵەدا هێندەی تر کۆمەلگای کوردی بەرەو بێدەنگ کردن برد هێدی ..هێدی هێرش بۆسەر هەموو دەنگ و ڕەنگە ناڕەزایەتیەکان دەستی پێکرد ،بەوەی هەرکەسێک ستایشی ئەو دووبنەماڵە مافیایە نەکات تاوانبارە و دژی ئاسایشی نیشتیمانی و تابوری پێنج و پیاوی بەعسە .دروست ئەوەشیان بەرامبەر بە هەرخۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەک بەکار دەهێناو خەڵکی کوردستانیان پێ دەگەوجان .
کاتێک ڕێکخراوی بێکاران ڕایگەیاند ،بەرامبەر بێ کاری و هەژاری و بێ مافی ،لەڕۆژی ١٩/٦/١٩٩٣خۆپیشاندان دەکات .ڕاگەیاندنە روو زەردەکانی ئەردوو بنەمالەی مافیاکەوتنە هەڵڕشتنی تۆمەت و پەلاماردانی ڕابەرانی بێکاران و دەستگیرکردنیان و فڕاندنیان و هەوڵی ناشرین کردنیان لەلای خەڵکی کوردستان بە تۆمەتی پیاوی بەعس و تابوری پێنج ،کەمەعلوم بوو ئەو هەنگاوی هەردوو بنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی لەچوارچیوەی بێدەنگ کردنی خەڵکی کوردستان و شەرعیەت دان بەکوشتن و ڕاودوونان و گرتنی تەواوی ئەوانەی دژی گەندەڵی ودزی وداوێن پیسیەکانیان بوو.
ئەوفریودانەی هەردوو بنەمالە هێندەی نەبرد ،لەسەر دزی و تاڵانی داهات و قوتی خەلکی کوردستان شەڕێکیان هەڵگیرسان و ناویان لێنا شەڕی دزینی قوتی خەڵک .ئەم دوو بنەمالە بێ ئابڕوە ئەوەیان بەخەڵکی کوردستان دەووت ،کەئەوشەڕە لەپێناوی قوتی دزاروی خەڵکەو هەر بنەماڵەیەکیان ئەوی تری تاوانبار دەکرد.
خوڵقاندنی ئەو هەمووکارەسات و ماڵوێرانی یە بەسەرخەڵکی کوردستان دا،لەلایەن هەردووبنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی و هاوکارو شەریکەکانیان ،دیسان خەڵکی کوردستانی بەئاگا نەهێنایەوە ،تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکی سیاسی سەربەخۆ دەستدرێژی بۆسەرژنان و تاڵانکردنی قوتی خەڵک و داگیرکردنی زەویی و زاری جوتیاران.نەبوە هۆکاری بەئاگاهاتنەوەی خەلکی کوردستان و جاردوای جار ،لەگاڵتەجاری هەڵبژاردن دا پەیمانیان بۆ ئەم دووبنەماڵەمافیایە نوێ دەکردەوەو ،ئەوانیش ساڵ دوای ساڵ باشتر سواری کۆڵی خەڵکی کوردستان بون و ،ئەوەی نەیانکردبوو دەستیان بۆ دەبرد و شکاندنی هەموو پیروزی و کەرامەتی خەڵکی کوردستان و داگیرکردنی ژنی بەمێرد و بەخشینەوەی پۆست و زەوی بەمێینەکان ،لەپیناو تیرکردنی ناوگەڵی بۆگەن و برسیان .
بەردەوام بوونی ڕەوشی نالەباری ژیانی خەڵکی کوردستان و فریودانیان ،بەدروست کردنی دەوڵەتی کوردی  هێندەی تر خەڵکی کوردستانی بێ دەنگ کردو ،هەرکەسێک گاڵتەی بەسیناریۆی دەوڵەتی کوردی بکردایە ،تاوانباریان دەکرد بە دەستی دەرەکی و خیانەتکار .مەهزەلەی ئەم دووبنەماڵە مافیایەو هاوکارەکانیان لەوەدایە ،ئەوەی خیانەتی لەخەلکی کوردستان کردوە پیاوی ووڵاتانی بێگانەیە و دەوڵەتانی داگیرکەری هێناوەتە سەرخەلکی کوردستان ،ئەوە خودی سەرانی ئەودووبنەماڵەمافیایە .ئەوەی دژایەتی تەواوی خواستی خەڵکی کورد دەکات .لەهەر چوارپارچەی کوردستان و بوەتە سورەی بەرلەشکری داگیرکەران و هێنانی ئیران و تورکیاو عیراق و ڕێکەوتن لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەئەنفالدانی یەزیدیەکان ،ئەوە سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردیەتی یە نەک خەڵکی کوردستان ،ئەوانەی بوونەتەجاشی ئەردوغان و قاسم سلێمانی ،دیسان سەرانی ئەو دووبنەمالەمافیایەن .ئەوەی سامانی ژێرزەوی کوردستانی بەهەڕاج داوەتە دەوڵەتی فاشی تورک و ئەویش دەیداتە چەک و تەقەمەنی و خەڵکی باکوری کوردستانی پێ قەتڵ و عام دەکات ،دیسان سەرانی مافیای هەردوو بنەمالەن .
ئیتر نازانین گاڵتەجاری دەوڵەتی کوردی چی ،کێ بیستویەتی بەدرێژایی مێژوو ،خیانەتکارو نوکەری داگیرکەر دەوڵەت دروست بکات ،یان ئەمە ئەوسیناریۆ نوێ یەیە ،کەدوای ئاشکرابوونی تەواوی دزی و گەندەڵی و تاوانەکانیان و بەهێزبوونی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان ،بەرامبەر بێ مووچەیی و بێ کارەبایی و بێ ئاوی و بەئاشکرا دزینی قوتیان ،خەڵکی کوردستانیان هێناوەتە سەرئەو گاڵتەجاڕیەی ،ئەم مافیایانە خەریکی دروست کردنی دەوڵەت و دەبێت خەڵکی کوردستان تەحەمولی بێ مووچەیی و هەمووشتەکانی تربکەن ،چونکە دەوڵەت دروست دەکرێت .
ئەم مافیایانە خەڵک بەگەمژە دەزانن ،وایان لەخەڵک گەیاندوە ،دەوڵەت لەمووچەو ئاو و کارەبا پێداویستی یەکانی ژیان گرنگ ترەو دەبێت خەڵک هەر لەئێستاوە باج بدەن بەژیان و گوزەرانیان .لەپێناوی دەوڵەت ،کێ دەوڵەت دروست بکات سەرانی دزو مافیا،لەماوەی بیست وچوارساڵەی دەسەڵاتیان دا ،سەدان ملیار دۆلاری کاشیان لەقوتی خەڵک دزیوە ،دەوڵەت بەخەڵکی لێبوردو دروست دەکرێت ،کەهەموو خەمی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیەکانی بێت ،نەک دزی قوتیان بێت.
ئێستا کێشەکان رۆژ دوای رۆژ بەرەو چڕبوونەوە دەچێت ،خەڵکی کوردستان لەتوانیان دا نەماوە ،دوای ئەوەی پێنج مانگە مووچەیان پێ نەدراوە ،بازاڕو کارو کاسبی هاوڵاتیان وەستاوە ،ئەم دووبنەماڵە مافیایە ،بۆگەوجاندنی خەڵکی کوردستان و فریودانیان کێشەی نەدانی مووچەو نیوموچەو چارەکەموچەیان هێناوەتە ناوخەڵکی کوردستانەوە ،دەیانەوێت لەم ڕێگایەوە ،کەدەستیان بەسەر قوتی خەڵکی کوردستان دا گرتوە بێدەنگیان بکەن ،هەرنەبێت دزینی سەدان ملیار دۆلاری دزراویان لەبیر بەرنەوە ،بەناوی شەڕی داعش و ئەزمەی ئابوری و دابەزینی نرخی نەوت ،کۆتایی بەناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بهێنن و درێژە بەمانەوە ملهوڕیەکانیان بدەن .کاتیک ئەمەشیان بۆناچیتە سەر و خەڵک بەردەوامە لەناڕەزایەتیەکان ،دێن پەکەکە تاوانبار دەکەن بەتاقاندنەوەی بۆریە نەوتەکان و لێرەشە پەردەلەسەر ماهیەتی خۆیان هەڵدەدەنەوە ،کەئەمانە مانگانە تەنها لەڕێگەی بۆریەوە بایی ٦٥٠ هەزار دۆلار نەوتیان فرۆشتوە ،هەرچەند ئەوەش گومان هەڵدەگرێت ،کەلەو بڕە پارەیە زیاتریان هەناردە کردبێت ،ئەوە جگەلەوەی کەبەتەنکەر هەناردەی دەکەن ،کەبەدڵنیایی ئەویش بایی ٢٠٠هەزار دۆلار دەبێت .جگە لەگومرک و باج و پارەی فرۆکەخانەو کارەباو ئاو ..هتد ،کەبەدڵنیایی مانگانە دەکاتە یەک ملیار دۆلار ،کە بەزیادەوە بەشی مووچەی تەواوی فەرمانبەران دەکات ،بەلام ئەوان دەیانەوێت لەسەر برسی کردنی خەڵک درێژە بەمانەوەی دەسەڵاتی هۆڤیانەیان بدەن و خەڵک ملکەچ بکەن ،بۆیە سیناریۆی تەقەشوف و چاکسازیان هێناوەتە ناو ڕاگەیاندنەکان و خەڵکیان سەرقالکردوە بەوەی مووچەکەیان چەندی لێ دەبڕیت و چەند وەردەگرێت و بەشی قەرزەکانی دەکات و ،لەولاشەوە لەڕێگەی کۆیلەو مەسینە هەڵگرەکانیانەوە ،دەیانەوەێت کۆتایی بەناڕەزایەتیەکان بهێنن کەلێن بخەنە نێوان ئەوانەی بایکۆتیان کردوە ،وەک ئەوەی لەڕێگەی یەکێتی مامۆستایان ،بەڕێوەی دەبات و دەیانەوێت ،لەڕێگەی کۆیلەو مەسینە هەڵگرەکانیان و بە هەڵڕشتنی فرمێسکی تیمساحیان بۆ منداڵانی پێشمەر گەو ،شارچێتی کۆتایی بەبایکۆت بهێنرێت و ،بۆماوەیەکی تریش دەسەڵاتی فاشی و دژی ئینسانیان درێژ بکرێتەوە.
دەبێت خەڵکی کوردستان چێ تر خۆش خەیاڵ نەبن و دەست بخەنە سەر ئەسڵی کێشەو برینەکان ،ئەویش کۆتایی هێنانە بەسەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی و ئەوە تەنها ڕێگاچارەی ڕزگاربوونەە ،لەنەهامەتیەکان .خۆڕێکخستن و دروست کردنی شوراکان ،لەشاروشارۆچکەکان و بەرزکردنەوەی داخوازیەکان ،لەپێدانی مووچەوە بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی سەرانی مافیاو دادگایی کردنیان ،بەبێ خۆڕێکخستن و هۆشیاری بەماف و ئاییندە ،هیچ مانگرتن و ناڕەزایەتی یەک بەرئەنجامی نابێت و بەدەسکەوتی نیوەناچڵ کۆتایی دێت و ،دەسەڵاتی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتیش درێژەی دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە