کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قسەیەکی تر لەسەر ١٧ی شوبات و مزایدەچیەکان..!

Monday, 22/02/2016, 11:33


ئێستا زۆر کەس و لایەن خۆیان کردوەتەپاڵەوانی خۆپیشاندانی ١٧ی شوبات و بەشان وباڵی خۆیاندا هەڵدەدەن ،وەک ئەوەی ئەوان بەدرێژایی مێژووی بیست ساڵەی دەسەڵاتی سەرانی بنەماڵەی مافیای بەرزانی خەریکی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بوب بێتن و داکۆکی کاری داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان بووبن و هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتیەکان بووبن و ڕابەرایەتی خۆپیشاندانەکانیان کردبێت .لەکاتێکدا میژووی ئەم لەیبوکانە بەرلە ١٧ی شوبات ،هەرکاتێک خۆپیشاندان کرابێت ،ئەوان نەک دژی بوون ،بەلکو لەسەنگەری سەرانی هەردووبنمەماڵەی مافیاوە دژی دەنگە ناڕەزایەتیەکان بوون و خۆپیشاندەرانیان بەگێرەشێوین لەقەڵەم داوە ،لەمیدیا روو زەردەکانی هەردوو بنەماڵەی تاوانبارەوە خۆپیشاندەرانیان ناشرین کردوە،لەپێناوی مشتێک پارەو پێدانی پۆستێک ،یان بەرنامەیەک لەکەناڵەروو زەردەکانی دەسەڵات.
زۆرن ئەو بەناو نوسەر ورۆژنامەنوس و چالاکانەی بەناو ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی ،کەجگە خۆژیاندنیان لەسەر پارەی دزاروی قوتی خەڵک بەشێکیان کاریان بەلاڕێدابردنی ژنان و فریودانیان بوە ،بۆ پارەو دامەزارندن و پۆست .روونە کاری ئەو ڕێکخراوانە چی مێژوەیەکیان هەبوەو ،چۆنیش لەکاتی ١٧ی شوبات دا ،بەناوی پشتیوانی خۆپیشاندەران پشتێنی بەناو ئاشتیان پێک هێناو پەرۆیەکی سپیان بەخۆیانەوە کردبوو ،لەنێوان خۆپیشاندەران و دەزگا سەرکوتکەرەکانی دەسەڵات دا ،ئەمکارەشیان ئەوەندەی خزمەتی بە مانەوەی دەسەڵاتی مافیاگەری کرد هیچ ئەنجامێكی تری نەبوو .
بەشطکی تریشیان کاریان ووێنەگرتن بوو لەمەیدانی ئازادی و بڵاو کردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ئەرشیف کردنی بۆ کاتی گاڵتەجاری هەڵبژرادن و بەکار هێنانی بۆ پۆست و خۆکاندیدکردن ،لەکاتی هەڵبژاردنی ٢٠١٣ زۆرمان لەوانە بینی کەچۆن دەستەکەیان بۆ بەژداری لە خۆپیشاندانە کان ئاشکرابوو ،ئەوان لەبەرەی داخوازی ومافەکانی خەلکی کوردستان نەبوو،بەلک خۆکاندیدکردن و پۆست بوو،پێویست ناکات ناویان بهێنرێت و خەلکی کوردستان ئاشنان بە کەس ولایەنانە .
لەتیڤیەکان زۆر کەسمان بینی کەباسی ١٧ی شوبات دەکەن خۆیان بەدروسکەری مونەسەکەی مەیدانی ئازادی دەزانن ،لەکاتێک دا بۆمیژوو ئەوەی منەسەکەی بەدروست کردن دا کاک حاجی ئەنوەر بوو ،ئەورۆژەی کەچۆین منەسەکەمان لای دارتاشەکە لە مەزادخانەی خوارەوە بۆ مەیدانی ئازادی هێنا من و کاک حاجی بووین و ،ئەوانەی ئیستا قسەدەکەن هیچیان نەک لەوێ نەبوون بەلو دوایی هاتن .
هەرباشە ئەمانە ناوێرن باسی رۆژنامەی ڕۆژانەی خۆپیشاندان بکەن و بڵێن ئێمە بووین ،بۆئەوەی بەرلەوەی کۆمەڵیک درۆ رێک بخەن و ئەو رۆژنامەیەش بکەن بە کاری خۆیان بۆمێژوو ،ئەوەی سەرپەرشتی ڕۆژنامەکەی دەکرد و تائاستی دابەشکردنیش لەمەیدانی ئازادی بەپلەی یەکەم کاک سەلام مارف و کاک عومەر محەمەد ،کەئەویش لە نەرویج دەژی لەگەڵ سەروەرکەریم .هەرکەسێکی تر بڵیت سەرپەرشتی رۆژنامەکەیان کردوە جگە لەدرۆیەک هیچی ترنی یە .
ئیستا گۆڕەپان تەختەو مزایدەچیەکان کاریان ماوە بەوەی بەئارەزووی خۆیان میژووی ١٧ی شوبات چەواشەبکەن و خۆیان بکەنە پاڵەوان و تالە گاڵتەجاری هەڵبژاردنی داهاتودا بەکاری بهێنن بۆ پۆست وپارە ،بەلام هیچ یەکێک لەو لەیبوکانە جورئەتی ئەوەیان نەبوە نی یە بڵێن کاوا خوێنی گیانبەختکردوانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ،کوا سزای تاوانبارانی ١٧ی شوبات .ئەوان کەبەشێکیان لەناو حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆندان و هەندێکیان بوون بەئەندامی دیوەخانەکەی سەرانی مافیای کورد ،لەسەر خوێنی گیانبەختکردوانی ١٧ی شوبات و ئەو بەژداریکردنەبچوکەیان بۆخزمەتکردن بەخۆیان و کورسی بەکار هێناو ئێستاش کەقسە دەکەن هەرخۆیان پاڵەوانی ١٧ی شوبات بوون ،بەلام قسەیەکیان نی لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانی ١٧ی شوبات و کەمۆڵەتی ئەو خۆپیشاندانەش بەناوی ئەوانەوە بوو ،هاوڕێان ئارام قەراغی و خالید عومەر و کاک جەمیل و ئاکۆی خەلیل زاد و چەند کەسێکی تر ،کەتۆڕی بەرگری لەماف و ئازادیەکانیان هەبوو.
ئەوە جگە لەڕۆڵی کۆمۆنیستەکان بەگشتی کەدەری کاریان هەبوو لە ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ،جگەلەوەی داینەمۆی تەواوی خۆپیشاندانەکانی خەلکی کوردستان بوون بەدرێژایی هاتنە سەرحوکمی سەرانی هەردوو بنەمالەی مافیای کورد ،تابەئێستا دەگات .
بێ بایەخ کردن و سڕینەوەی رۆڵی بەرچاوی بەحەق ڕابەران وڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان لەسالی ١٩٩١ تابە١٧ی شوبات و ئیستا دەگات ،لەلایەن ئۆپۆزیسیۆن و کۆمەڵێک لەیبوک بەناوی ڕۆشنبیرو چالاکی مەدەنی و رۆژنامە نووس و رۆشنبیروە ،تەنها خزمەت کردنە بەسەرانی مافیای کوردو هەردووبنەمالە هاوکارەکانیان ،لەکێکی فراوان و بنکەفراوان کۆمەڵیک شتی تر ،کەدورە لە خزمەتی خەڵکی کوردستان و داخوازیەکانیان .
ئێستا داخوازی و داواکاریەکانی خۆپیشاندانی ١٧ی شوبات بەردەوامە و ڕەوشی خەڵکی کوردستان زۆر خراپترە ،ئەوەی وونە ڕێبەرایەتی کردنی دەنگە ناڕازیەکانە ،بەئاراستەی کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی سەرانی مافیای کورد بەهەموو باڵەکانی یەوە ،ئەوەش بەوە دەکرێت ئەو دەنگەناشازو ماستاو چی و کورسی پەرستانە دوربخرێنەوە لە ناڕەزایەتیەکان و نەهێڵن مزایدەبکەن بەماف و داخوازیەکانی خەڵکی کوردستانەوە ،کەکۆتایی هێنانە بەدەسەڵاتی سەرانی مافیای کورد ،بیفرۆشن بە گەڕانەوە بۆ ناو حکومەتی کێکی فراوان و بێ ئومێد کردنی خەڵکی کوردستان بە هەمووشتێک ،دەبێت خەلکی کوردستان لەدەرەوەی ئەمانە هەنگاو بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیاگەری سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی بهێنن بەهەموو ڕەنگەکان و شەراکەتەکانیان ،کەلەسەر خوێنی ئێوەیە.
هۆڵەندا
ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە