١٧ی شوبات ئەزمونێک و شکستێک بەناڕەزایەتیەکان.؟
Sunday, 21/02/2016, 21:44
خۆپیشاندانی ١٧ی شوبات دەرئەنجامی پەنگ خواردنەوەی ناڕەزایەتی چەندساڵەی خەلکی کوردستان بوو دژی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی بەهەموو باڵەکانیانەوە بەیەکگرتویی و پەرت بوونیانەوە ،مەبەست لەپەرتبوونیان ،جیابوونەوەی ئەو باڵانەبوو بەناوی جۆراوجۆرەوە ،لەهەردوو بنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی جیابوونەو،یاخود ئاوکاری ئەو دووبنەماڵەمافیایە بوون لەتاوان و دزیو گەندەڵیەکانیان .بەدیوێکی تردا هەمیشە بەرامبەر بەداخوازی و ناڕەزایەتیەکانی خەلک هەمان قسەی ئەو دووبنەمالەمافیایە یان هەبوو ،ئیدانەی خۆپێشاندەرانیان دەکرد ئاوایان دەکرد ئاشی ئەو دووبنەمالە مافیاو تاوانبارە بەماف و ئازادیەکانی خەڵک.
بۆچی ١٧ی شوبات بەبەهێزی دەستی پێکرد ،شتێکی خۆکردو و کوتوپڕبوو،یاخود بەرئەنجامی خۆپیشان دان و ناڕەزایەتیە کانی پێش خۆی بوو،کەلەزۆربەی زۆری شاروشارۆچکەکانی کوردستان بەپچڕپچڕی ئەنجام دەدراو هەموو چارەکانیش بەپاساوی دەستی دەرەکی و ئەزموونەکەمان لەمترسی دایەو ئاسایشی نیشتیمانی دەکەوێتە مەترسیەوە ،چەتەکانی هەدووبنەمالەی مافیا پەلاماری خۆپیشاندەرانیان دەداو ،چەند خۆپێشاندەرێکیان دەکردە قوربانی دەسەلاتە مافیاکەیان و بەزەبری هیز خۆپێشاندانەکان کۆتایی پێدەهێنرا.
توڕەیی خەڵک و نەبوونی هیچ دادگەریەک بۆخوێنی گیان بەختکردوانی خۆپیشاندانەکان و گرتن و ڕاونان و دروستکردنی دەیان تۆمەتی ناڕەوا بۆ هەڵسوڕێنەرانی خۆپیشاندانەکان و ڕاونان و گرتن ،ڕۆژداوی ڕۆژ ڕقی خەلکی کوردستانی بەرامبەر بەم دەسەڵاتە ئەستورتر دەکردو لەدەرفەتێک دەگەڕان تاڕقی پیرۆزیان بەسەر ئەم دەسەڵاتە مافیاگەرو دزو داوێن پیسەدا ببارێنن .
سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی و لێژبوونی گڵۆڵەی دیکتاتۆرەکان و کۆتایی هاتنیان و بەرگەنەگرتنیان بەرامبە بەڕق و توڕەیی جەماوەر ،ئاسۆیەکی روونی خستە بەردەم خەڵکی کوردستان و چالاکە ڕاستەقینەکانی خۆپیشاندانەکان ،کە کاتی ئەوە هاتوە بەشێوەیەکی تر خوپیشاندانەکان ببوژێنرێتەوە بەهیزو ئاسۆی جیاواز تر بێنەوە مەیدا.
بەشێکی زۆری خۆپیشاندانەکان بەر لە١٧ی شوبات ،داواکاریبژێوی ژیان بوو ،هیچ کات تاک و تەرانەبێت هەلگری دروشمی سیاسی و داواکردنی گۆڕینی دەسەڵات نەبوو ،بەلام ١٧ی شوبات ئاسۆیەکی نوێی هێنایە ناو خۆپیشاندانەکان و داوای گۆڕینی دەسەلات و کۆتایی هێنان بەمافیاگەری و گەندەڵی دزی و داوێن پیسی دەکرد .ئەوە هەنگاوی جدی بوو کەبەشێکی زۆری خەلکی کوردستانی لەدەوری خۆی کۆکردبوەو ،ئاسۆیەکی گەشتری دەبەخشی بەخەلکی کوردستان و چاوەڕوانی کۆتایی هاتن بوون بەسەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی .
ئەوەی ١٧ی شوباتی بەلاڕێدابردو سەرئەنجامی بەشکست گەیاند ،بەشێک زۆر لەبەناو ریکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و بەناو ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیر بوو ،کەخۆیان خزاندبوە مەیدانی ئازادی و بەهیوای دوای گۆڕانکاری دەسکەوتێکیان دەست بکەوین و ىڵێن ئێمەش بەژداربووین ،بەشیکی تریشیان ،کەدەنگی ناڕەزایەتیان قۆستەوە بۆ پۆست وپارە ،وەک گۆڕان و یەکگرتو و کۆمەڵ ،کەئەم سێ لایەنە خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن ناودێرکردبوو .هەرلەیەکەمین رۆژی خۆپیشاندانی ١٧ی شوبات دا ،بەهەمان ئاوازو ریتمی هەردوو بنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ئیدانەی خۆپیشاندانیان کردو ،خۆپیشاندەرانیان بەئاژاوە چی و گێرەشێوێن لەقەڵەم دا ،چونکە پێیان وابوو هەر ئەوڕۆژەیەو کۆتایی دێت ،بەلام کە بۆچونەکەیان بەهەڵە دەرچوو ،خۆپیشاندانەکان درێژەی کێشا خۆیان کێشایە ناو خۆپیشاندانەکان و بە ئاراستەی بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان هێناو بەشێکی زۆر لەوانەی کەتابەرلە١٧ی شوبات ،کاریان سەرکوتکردنی خۆپیشاندان و گرتنی ڕابەرانی خۆپیشاندانەکانی بەرلە١٧ی شوبات بوو ،هەندێکیان پلەی بالایان هەبوو لەدەزگا سەرکوتکەرەکانی ئاسایش ،خۆیان لەحەوزەکەی مەیدانی ئازادی هەڵکێشا و بوون بەئازادی خواز و دژی گەندەڵی ،لەکوێی دنیا بەڕێوەبەر و ئەفسەری دەزگایەکی سەرکوتکەر دەبێتە ئازادی خواز ،مەگەر لەلای جەماعەتی گۆران و یەکگرتو و کومەڵ نەبێت .
هاتنە ناوەوەی ئەو سێ لایەنە سەرەتای شکستی ١٧ ی شوبات دەستی پێکردو لەئامانجی ڕاستەقینەی خوی لای دا و بوە سەکۆیەک بۆ بەرژەوەندی ئەوان و بەکارهێنانی خۆپیشاندانەکە وە کارتێکی فشار بۆ بەدەست هێنانی کورسی و پارەو ،دەرئەنجامی ئەو مامەلەیەشیان هەموو خەڵکی کوردستان بینیان کە دادگایی کردنی بکوژانی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات نەبوو ،بەڵک حکومەتی کێکی فراوان و بەدەست هێنانی پۆست و کورسی بوو .
بۆیە ئەگەر بەشێکی شکستی ١٧ی شوبات هۆکاری هێرشی دڕندانەی سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی بێت ،ئەوبەشەکی تری گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوبوو ،کەخەونی بیست سال لەناڕەزایەتی خەڵکیان بەچەند کورسیەک و پۆستێک بە سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیا بەخشی و بەڵێنی شەقامی ئارامیان پێدان .
ئەوەی کەتئێستا ئەو دەسەلاتە مافیایە لەسەر کورسی دەسەلات ماوەتەوەو بێ باکە بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان ،ئەو شەراکەتەبوو کە ئەوسێ لایەنە پێیان بەخشی و روحیان بەبەرداکردنەوە،بەردەومیش ژیان و گوزەرانی خەلکی کوردستانیان ،لەخراپەوە بۆ خراپ تر بردوە .بۆیە لە بەرەو رووی یادی ١٧ی شوبات دا دەبێت خەلکی کوردستان نەهێڵن ئەو سێ لایەنە خۆیان بکەن بەخاوەنی ناڕەزایەتیەکانیان ،کەلەئێستا ناڕەزایەتیەکانی خەلکی کوردستان بەرەو لوتکە هەڵدەکشێت و بەرو ئاسوئامانجی کۆتایی هێنان بە دەسەلاتی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی هەنگاو دەنێت ،لەگەل ئەوەی بۆ ئەو ئاڵوگۆڕە ڕیشەییە ،دەبێت خەلکی کوردستان خۆیان ڕێکبخەن هوشیاری شۆڕش و ڕاپەڕینیان بەرزبێت و ئاسۆی دوای شۆڕشیان لا روون بێت و نەهێڵێن بە دەردی ١٧ی شوبات گورگان خواردوو بکرێت ،لەپێناو پارەو کورسی و کێکی دەسەلات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست