کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێکچونەکانی بنەماڵەی مافیای بەرزانی و ئەردۆگان..!

Friday, 18/12/2015, 8:25


دنیای سەرمایەداری بەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردوتاک جەمسەری بوونەوەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەرابەرایەتی ئەمریکا،تەواوی هاوکێشەکانی دنیای سەرمایەداری گۆرانی بەسەرداهات و ئەمریکا وەک براوەی جەنگی سارد کەوتەنمایشکردنی سیاسەتە دڕندەکانی بەسەر تەواوی ئەو ووڵاتانەی لەجەنگی سارددا دژی ئەمریکا بوون و هاوکاری بلۆکی خۆرهەڵات بوون بەڕابەرایەتی سۆڤیەتی سەرمایەداری دەوڵەتی ژێرناوی سۆسیالیزم.
ئەمریکابەرلەوەی بەشێوەیەکی ئاشکراو سەربازی دەست بخاتەناوکێشەکانی دنیاوە ،لەڕێگەی تیئۆریسیۆنەکانیەوە کەوتە بڵاوکردنەوەی پیرۆزکردنی ئەمریکای بێ ڕکەبەروبەبڵاو کردنەوەی فکری لیبراڵ دیموکراتی و کۆتایی مێژوو شەڕی شارستانیەتەکان و شەپۆلی سێ یەم ،کەتەواوی ئەو هەولە تیئۆریانەی بیرمەندانی سەرمایەداری ئەمریکا هەڵگری یەک خوێندنەوەبوو بۆ جیهانی دوای جەنگی ساردو ڕابەرایەتی ئەمریکاو ڕێگاخۆشکردن بۆ دەست خستنەناو تەوای کێشەکانی دنیاو گۆڕینی بەخواستی ئەمریکا.
دوای بڵاو بوونەوەی ئەوهەوڵەتیئۆریانە ئەمریکا دەستی بردبۆداگیرکردنی ووڵاتانی ئەوروپای خۆرهەڵات و دروستکردنی چەندین کێشەی ئایینی و قومی وهەڵگیرسان جەنگ دژی عێراق و هەوڵدان بۆ نزیک بوونەوە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و تۆڵەکردنەوە لەتەوای ئەو ووڵاتانەی لایەنگری سیاسەتەکانی ئەمریکابوون ،لەوەش بترازێ کەوتەیارمەتی دانی چەندین گروپ و تاقمی ئیسلامی و تیرۆرستی لەشێوەی حیکمەتیار و بورهانەدین ڕەبانی بۆ رووخانی حکومەتەکی نەجیبڵا .هەڵگیرسانی چەنگ لەکۆمارەکانی پێشوی سۆڤیەت و یوگوسلافیاوزیندوکردنەوەی چەندین شەرێ کۆنەپەرستانەو لەپشت هەموو ئەوجەنگانەوە سیاسەتی دڕندانەی ئەمریکا بەرێوەی دەبرد ،تاشوێن و پێگەی نوێی جیهان شوێنك نەمێنێتەوە بۆ بەجەمسەری بوونەوەی جیهان و ڕکەبەرێکی بەهێزبێتەمەیدان بەربەسیاسەتە دڕندانەکانی ئەمریکا بگرێت.
لەساڵی یەکەمی کۆتایی جەنگی ساردەوە ،تابەئێستادەگات ئەمریکا بەئارەزووی خۆی کێشەکانی جیهان بەڕیوەدەبات و ئاراستەی دەکات و چەندین گروپی ئیسلامی تیرۆرستی لەشێوەی قاعیدوە داعش دروست کردوە ،تاکۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە کێشەی تیرۆرەوە خەریکبکان و جیهان دەوری تیرۆرستانەی ئەمریکا لەبیربباتەوە.
دروستکردنی کێشە لەووڵاتانی ئەوروپای خۆرهەڵات جەنگی کۆمارەکانی پێشوی یەکێتی سۆڤیەت ،شەری ناوخۆیی یوگوسلافیاو بەڵقان و کازاخستان و تورکمانستان و کۆی بەڵقان بەگشتی و هێنانەوەی بزوتنەوە توندڕەوەکانی ئەفغنستان بەسەرکردایەتی بورهانەدین ڕەبانی و حیکمەتیار و ئەوانی ترو کاولکردنی یەکجاری ئەفغانستان و پەلاماردانی عێراق و شەڕی بۆسنەو هەرسک ،کەهەموو ئەم شەڕە قەومی و ئایینیانە ئەمریکا لەبشت هەڵگیرسانی یەوە بوو ،تابتوانێت تەواوی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بگەیەنێت بەو باوەڕەی ئەمریکا و لیبڕاڵ دیموکرات دەتوانێت کۆتایی بەجەنگ و نائارامی لەجیهاندا بهێنێت .
دەرکەوتنی رووی ڕاستەقینەی سەرمایەداری ئەمریکا ،لەجەنگی کۆمەڵ کوژی بۆسنەو بەڵقان و عێراق و ئەفغانستان بەئاشکارا دەرکەوت ،کەئەم نیزامە دڕندەیە بەشووێن کاولکردنی جیهانەوەیە لەپێناو بەرژەوەندیەئابوریەکانی خۆی دەستی خستوەتەناو تەواوی کێشەکانی دنیاوە .
بەردەوام بوونی دڕندەیی سیاسەتی لیبراڵ دیموکراتی ئەمریکا بواری بۆ چەندین هیزی کۆنەبەرست و ئیسلام گەرا کردەوە ،کەخۆیان بەهێز بکەن و گەشەبکەن ،هەڵبەت خودی ئەمریکا دروسکەر و یارمەتی دەری ئەو گروپە کۆنەپەرستانەبوون ،کەدیارترین نموونەی تاڵیبان و قاعیدە یە.نوێی ترینیشیان گروپی تیرۆرستی داعشە .کەئەمریکا خۆی نای شارێتەوە دەست هەبوە لەدروسکردن و یارمەتی دانیدا بۆئەوەی گەمە ترسناکەکانی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بێت و خەریکی بردنی سامانی ژێر زەوی ووڵاتانی خاوەن نەوت بێت ،بەڕێگەی بازرگانی لەگەڵ داعش و ترساندنی ووڵاتی خاوەن نەوت ،بەوەی چەک وجبەخانی زۆر زەوەندیان بەسەردا ساغ بکاتەوە .
جیهانی ئێستا بەبونی ملهوڕیەکانی ئەمریکاوە بەردەوامی هەیە ،ئەمریکا هەربەوەشەوە نەوەستاوە خۆی ڕاستەوخۆهاوکاری تیرۆریزم بکات بەڵکو لەڕێگەی دەوڵەت و حیزبە ئەڵقەلەگوێی کانیەوە هاوکاری تیرۆریزم دەکات .ئەوەتا دەوڵەتی فاشستی تورک بەهەمووشێوەیەک هاوکاری گروپی تیرۆرستی داعش دەکات ،تابازرگانی نەوەت بەژداربێت و ،لەڕێگەی سیناریۆیەکەوە ،کە ئەمریکا داڕێژەریەتی و بەهاوکاری کۆیلەو ئەڵقەلەگوێی کانی لەناوچەکەدا ،کەتورکیا و سعودیەو قەتەرە ،بەهاوکاوری گەورەمافیا بەسعود بەرزانی موسڵ و شەنگالیان دایەدەست تیرۆرستانی داعش و هەزارانیان گولەبارانکردو سەربڕێ و هەزاران ژن وکچی یەزیدیان بەدیل گرتو دواتر لەبازاڕەکانی ئینسان فرۆشی ئیسلام دا بازرگانیان پێوەکراو دەستدرێژی سێکسی کرایە سەریان ،بەلام نەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەئەمریکای دڕندە قسەیەکی جدیان نەبوو ،بەڵکو خەریکی بازرگانی نەوت بوون لەڕێگەی بنەماڵەی مافیای بەرزانی .
هەڵبەت بنەمالەی مافیای بەرزانی و ئەردۆغان ،لەبەرامبەر کۆیلەیەتیان بۆ ئەمریکاو هاوکاریان بۆتیرۆرستانی داعش یەک شتەوە تەواو لێکچون و بەموو جیاوازیان نی یە .
ئەردۆغان دژی شۆڕشی رۆژئاواو شەڕڤانەکان بوو بەئاواتەوە بووکۆبانی بکەوێتە دەست تیرۆرستانی داعش و گەورەمافیاش مەسعود بەرزانی سنوری بەرویاندا داخست و گەماری خستنەسەرو ،لەکەنالە روو زەردەکانی یەوە هێشکیان دەگرت تابزانن کەی کۆبانی دەکەوێت و دەکەوێتە دەستی داعش ،ئەوشەوە هەردوو فاشیست و مافیا ئەردۆغان و مەسعود تابەیانی چاوەڕوانی هەواڵی کەوتنی کۆبانیان دەکردو ،ئەمریکاو خۆرئاواش هیچ قسەیەکیان نەبوو لەبەرامبەر دڕندەییەکانی داعش.کاتێکیش شەڕڤانان خەنی ئەمریکاو هەردوو فاشست و مافیای ئەردۆگان و مەسعودیان فەشەل پێهێناو توانیان کۆبانی بپارێزن ،ئەمریکاو نۆکەرەکانی سیناریۆی دووەمیان دەست پێکرد ،بەوەی چەند پێشمەرگەیەک ،لەڕێگەی دەوڵەتی فاشێ تورکیاوە بچنە کۆبانی و هاوکاری شەڕڤانەکان بکەن ،کەمەستی سەرکیان ئەوە بوو ،لەگەڵ پێشمەرگە بەرەی نەسرەی تیرۆرستی پێ بەرنەناوچەی کۆبانی و لەهەر ئەگەرێکدا پەلاماری شەڕڤانەکان بدەن و کۆبانی ئەوەی داعش نەیتوانی لەڕێگەی بەرەی نەسرەوە خەونی ئەردۆغان و مەسعودی مافیا بهێننەدی و کۆبانی لەژێر دەستی شەڕڤانان دەربهێنن ،بەڵام دیسان ئەو جەونەشیان پوچەڵ بوو ،ئینجا کەوتنەگەوجاندنی خەڵکی ئازادی خوازی تورکیا و کوردستان بەوەی گوایە بەحیکمەتی گەورەمافیا مەسعود بەرزانی و هاوکاری تورکیا کۆبانی سەرکەوت ،لەکاتێکدا زۆر روون و ئاشکرایە پیلانەکانی ئەردۆغان و مەسعودی مافیا شکستی هێنا و ئابروی خۆیان پێ نەکڕایەوە .
هەرچەندە سیناریۆگەمەکانی تورکیای فاشی و مەسعودی مافیا بەردەوامە  دژی خۆرئاواو باکورو باشوری کوردستان ولەتازەترین سیناریوی ئەردۆغانی فاشێ و مەسعودی مافیاهێنانی سوپای داگیرکەری تورکیایە بۆناوخاکی باشوری کوردستان وئامانج لێی لێدانەلە پەکەکەو پەیەدە لەشنگال و دەورەبەی موسڵ ،بەپاساوی ڕاهێنان بەجاشمەرگەکانی بنەمالەی مافیای بەرزانی .
هەمووسێناریۆکانی تۆرکیای فاشێ و مەسعودی مافیائاشکراوە ڕوونە دەیانەوێت چی بکەن لەباشورو رۆژئاوا،ئەگەربنەمالەی مافیای بەرزانی گەندەڵ و دزی قوتی خەڵکی شەریکی ئەردۆگانی فاشی نی یە ،کامەیەهەڵوێستی بەرامبەر بەهەموودڕندەییەی دەولەتی فاشی تورک لەشارەکانی باکوری کوردستان بەرامبەر بەخەڵکی سیڤڵ ئەنجامی دەدات ،لەکوشتن و تیرۆرو ڕاگواستن و گەمارۆی سەرشارەکان .ئەم مافیایەی کۆیلەی ئەردۆغان نەک نقەی لێوەنایەت بەڵکو دەچێت سەردانی ئاغاکەی دەکات و بەڕزگارکەری خەڵکی کوردستانی دەزانێت .
ئەوەی لەو سیناریۆهاوبەشەی فاشیست و مافیای لێکچوتێ نەگات ،بەدڵنیایی بەرژەوەندی لەگەڵ فاشیزم و مافیاگەری ئەردۆغان و مەسعود دایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە