ریفۆرم یان شۆڕش.!
Tuesday, 20/10/2015, 12:47
ریفۆرم یان شۆڕش.!
هەرکۆمەڵگایەک بگریت ،کەدووچاری گەندەڵی وفەسادی ئابوری وسیاسی ومۆڕاڵی دەبێت لەهەناویدایاخی بوون وناڕەزایەتی سەرهەڵدەدات گروپ و ڕێکخراوی جۆراوجۆری مەتڵبەی لەقۆناغی سەرتاداسەر دەردەهێنن و داخوازیەکانیان بەرووی دەسەڵات داران دابەرزدەکەنەوەو داوای ریفۆرم دەکەن لەکایەکانی ژیان داو باشکردنی ژیانی ئینسانەکان ودابین کردنی پێداویستیەسەرەتایە وفراوانکردنی مەودای ئازادی .
مەیدانی ئەم گروپ وڕێکخراوانەهەرگیزئامانجیان شۆڕش وڕاپەڕین نەبوەو کاریان داخوازی بوە بۆباشکردنی ژیان ،ئەوەش لەبەشێکی زۆری ووڵاتان هۆکاری درێژکردنەوەی دەسەڵاتەدیکتاتۆرەکان بوەو سودیان لەوە جۆرڕێکخراوانەوەرگرتوەو هەندێک ریفۆرمی کەمیان ئەنجام داوە،جگەلەوەی هەوڵی کڕینی کەسەدیارکانی ناوئەوڕێکخراوانەیان داوەو بەریان بەنارەزایی زیاترگرتوە وهەموو داخوازیەکانیان ،لەچوارچیوەی ریفۆرم دا قەتیس کردوە،بۆهەر هەنگاوێکی زۆر بچوک وناچیز کە دەسەڵات دەستی بۆبردوە ،لەڕێگەی ئەوگروپ وڕێکخراوە ریفۆرمیستانەوە گەورەکراوەو بەدەسکەوت بەخەڵکیان فرۆشتوەتەوە .چەندین تیئۆریان بۆ ئەوکارەی دەسەڵات داتاشیوە،لەکاتێک دا دەسەڵات تەنها مەبەستی مانەوەی خۆیی و بەردەوام بوونی گەندەڵی دزیەکانی دەسەڵات و گەوجاندنی خەڵک بوە ،لەڕێگەی ئەو یەکانەوە.
دەسەڵاتەگشتگیرو تۆلیتارەکانە،جگەلەوەی دەست بەسەرداهاتی کۆمەڵگادادەگرن و بەکاری دەهێنن لەپێناومانەوەی خۆیان وبنەمالەکانیاندا،بۆئەوکارەشیان هەوڵی بەپیرۆزدانی سەرکردەوبنەمالەی سەرکردەدەن ،لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەی سەرکردەکان و دروسکردنی چەندین چیرۆکی ئەفسانەیی ،لەبارەی ئازایەتی وقارەمانێتی سەرکردەومیدیاو ئایین دەخەنەخزمەتی ئەو بەپیرۆزکردنەوە،بەردەوام نیشاندانی سەرکردە وەک تاکەفریادڕەسی خەڵکی و ،لەقەڵەم دانی بەوەی ئەگەر ئەونەبێت خەڵکی لەناودەچن وژیانیان لەمەترسی دایە،جگەلەوەی لەڕێگەی پیاوەکانی ئایینەوەزیاترپیرۆزی دەکەن بەوەی سەرکردەباوکی میللەتەونابێت خەڵک ڕەخنەی لێبگرێت و دەبێت هەموان بەپیرۆزیەوە سەیری بکەن و هەرکەسێک ڕەخنە لەسەرکردەبگرێت پیرۆزیەکانی ئایینی شکاندوە،لەلایەکی تریشەوە سەرکردەکان بەردەوام دەزگاسەرکوتکەرەکانیان فراوان دەکەن و سیخورونوکەردروست دەکەن لەناوخەڵک دا زیندانەکان فراوان تردەکەن ،تالەوڕێگەیەوە تەواوی دەنگەناڕازیەکان لەناوبەرێت و یان وەدەریان بنێت .
مێژووی مرۆڤایەتی لێوان لێوە لەوجۆرەسەرکردە دیکتاتۆرو هۆڤیانە،کەملیۆنان مرۆڤیان ،لەپێناوی مانەوەی خۆیان و بنەمالەکانیان کردوەتەقوربانی ،بەهەرئەندازەیەک دەنگی ناڕەزایەتی فراوان بێت دژی سەرکردە دیکتاتۆرانە،رێژەی سەرکوت و بەسەربازی کردنی کۆمەڵگازیاتر دەبێت و کوشتن و ڕاونان و زیندانی کردن فراوان تردەبێت .
هەوڵەکانی مانەوەی ئەم سەرکردە دیکتاتۆرانە هەموو سنورەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەبەزێنێت و،تائەندازەی کوشت و تیرۆری ئاشکراو هەوڵدان بۆشکاندن و ملکەچ پێکردنی دەنگەناڕازیەکان ،بەبەکارهێنانی هاوسەو دایکی زیندانە ناڕازیەکان و هێنانیان بۆبەرچاویان و هەڕەشەی دەستدرێژی کردنەسەریان ،یان ملکەچ بوون و پاکانەکردن .
هەروەک لەپێشترئاماژەم پێدا لەتەواوی دەسەڵات و سیستمە دیکتاتۆرو تۆلیتارەکاندا،پەنایان بۆئەو جۆرە دەستدرێژی و تۆقاندنەبردوە ،تاکۆتایی بە هەموو دەنگەناڕازیەکان بهێنێت ،بەلام نەیانتوانیوە بەربەشەپۆلێ ناڕەزایەتی و یاخی بوون و شۆڕش بگرن .
ئەوڕاستیەروون وئاشکرایە هیچ دەسەڵاتیکی دیکتاتۆرو سەرکوتگەربەڕیفۆرم دەست بەرداری گەندەڵی و دزی و دەستدرێژی نابێت بەرامبەربەماف وئازادیەکانی خەڵکی و ،بەڵکو ریفۆرم هۆکاری مانەوەبەردەوام بوونی دەسەڵات دیکتاتۆرومافیاگەرەکانە.کام دەسەڵاتی مافیاو دیکتاتۆر دەست بەرداری گەندەڵی و دزی و حوکمی بنەمالەیی بووە ،ئەگەر بەشۆڕش و ڕاپەڕین کۆتاییان پێ نەهێنرابێت .
نموونەکانی یەک دەیەیەی ڕابوردو،ئەگەرنەگەڕێنەوە بۆ مێژووی دوور دەگەین بەوڕاستیەی کە دیکتاتۆرومافیاکان ،هەرگیز بەریفورم و چاکسازی دەست بەرداری تاوان و گەندەڵیەکانیان نەبوون ،ئەوکاتەی خۆپیشاندان بۆچاکسازی و ڕیفۆرم کرابێت و کۆیلەکانی سەربەم دەسەڵاتانە ،کەوتونەتە بەشان وباڵی ریفۆرم وچاکسازی و گەوجاندنی خەڵک بەوەی دەسەڵات ملکەچەو داواکاریەکانی خەڵک هەمووی ڕەوایەو ،دەسەڵات بەپێی تواناهەوڵدەدات دخوازیەکانی خەڵک جێ بەجێ بکات.بەمەش گۆڕانکاری ڕاستەقینەپەک بخات و ئاراستەی داواکاریەڕاستەقینەکانی خەڵک بەلاڕێدابەرێت و دەرزیەکی بەنجیان لێ بدات و بۆماوەیەکی تر دەسەڵاتی دیکتاتۆرومافیاو گەندەڵەکان درێژبکاتەوە.
نموونەی ئەو دەسەڵاتانەی ،کاتێک توڕەیی ناڕازایەتی خەڵک دەگاتەلوتکە،کۆیلەکان و بەناوڕۆشنبیرورۆژنامەنووسەکانی سەربەو دەسەڵاتەمافیایە دەکەونە قسەکردن لەچاکسازی و لەگەڵ ئەوەش دا ترساندنی خەڵکی بەوەی نابێت ناڕەزایەتی دەربڕن ،چونکە دوژمنان سودمەند دەبن و ئاسایشی نیشتیمانی دەکەوێتەمەترسیەوە ،بەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆدەکەنە سەرناڕەزایەتیەکان و وبەلاڕیدابردنی و بەدیوێکی دریش دا،شەرعیەت دان بەسەرکوتی خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتیەکان ،تالەوڕێگەیەوە درێژەبەمانەوەی دیکتاتۆربدرێت .وەک سەدام وحەسنی موبارەک و قەزافی و بن عەلی و عەلی عەبدوڵاو بەشاری ئێستاوئەردۆگان و مەسعودبەرزانی مافیا.
هەموویان بەرامبەر بەداخوازی و ماف و ئازادیەکانی خەڵکی ،خاوەنی یەک بیرکردنەوەستراتیژبوون ،ئەویش مانەوەی خۆیان و بنەمالەکانیان ،لەدەسەڵات داو بەردەوام بوونی گەندەڵی دزی و داوێن پیسی و تیرۆر،کەبەشێکی زۆری ئەومافیاو دیکتاتۆرانە ریفورم فریایان نەکەوت و گەوجاندنی خەڵکیش بەناوی ئاسایشی نیشتیمانی و گاڵتەجاریەکانی تر نەیتوانی لەسەرکورسی بیانهێڵێتەوە،ئەوەی ماوەتەوە بەشارو ئەردۆگان و مافیا مەسعود بەرزانیە ،بۆیە هیچ کات ریفۆرم ناتوانێت دیکتاتۆریەت کۆتایی پێ بهێنێت ،ئەوەی دەتوانێت کۆتایی بەدیکتاتۆریەت بهێنی ،تەنها شؤرشە ،چونکە رێفۆرم بەمانای مانەوەی دیکتاتۆرە لەسەرکورسی دەسەڵات .
ئەوەی دەتوانێت خەڵکی کوردستان لەدەست دەسەڵاتی سەرانی مافیای کورد ڕزگاربکات ،تەنهاو تەنها شۆڕشە.هیچ ریفۆرم و چاکسازی دەرئەنجامێكی نابێت و خەڵکی کوردستان ناگەیەنێت بەماف و ئازادیەکانیان و کۆتایی هێنان بەگەندەڵی و دزی و داوێن پیسی و کۆشتنی ژنان وتیرۆری رۆژنامەنووسان ،زۆر گەمژەییەباوەڕبەوەبهێنین ،کەسەرانی مافیای بنەمالەی بەرزانی و تاڵەبانی دەست بەرداری گەندەڵی و دزی و داوێن پیسی و تیرۆربن و مل بە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان بدەن ،تاخاوەنی دەسەڵات و کورسی بن .هەرکاتێکیش ناڕەزایەتی بۆ ریفۆرم دەربڕابێت ،ئەم مافیایانە بەچەک وەڵامیان داوەتەوە ،سەرباری ئەوەی لەشکرێک لەکۆیلەو مەسینەهەڵگریان بەناوی رۆشنبیرو رۆژنامەنوس هانداوە بۆناشرین کردنی دەنگەناڕازیەکان و تۆمەتبارکردنیان بەدەستی دەرەکی ونانەوەی ئاژاوەو خستنەمەترسی ئاسایشی نیشتیمان و ،لەم ڕێگایەوە بەوپەڕی هۆڤیانە پەلاماری خۆپیشاندەران و دەنگەناڕەزایەتیەکانیان داوە خەڵتانی خۆێنی کردون و بۆماوەکی تریش مانەوەی کورسیەکانیان بەردەوام بووە ،بۆیە پەنابردن بۆ ریفۆرم لەبری شۆڕش و ڕاپەڕین ،بەخزمەتی مانەوەی سەرانی مافیای بنەمالەی بەرزانی و تاڵەبانی و هاوکارەکانیان دەشکێتەوە لەسەرانی بزووتنەوەی کوردایەدای ،خەڵکی کوردستان ٢٤ساڵە باجی خۆشخەیاڵی بەریفۆرم دەدات و ساڵ دوای ساڵ ژیان و کەرامەت و ئینسانیەتیان دەخرێتە ژێرپێ ئەم مافیایانەوە .دەبێت خەڵکی کوردستان هەڵوێستەبکەن و چیتر خۆیان فریونەدەن بەریفۆرم چاکسازی .دەبێت شۆڕش بکات و بەهێزی شۆڕش کۆتایی بەم مافیاگەریەبهێنێت .دیکتاتۆریەت ڕیفۆرم بۆمانەوەی خۆی بەکاردەهێنێت ،بۆیەدەبێت لەباتی ریفۆرم شۆڕش بکرێت و خۆیان ڕزگاربکەن لەزنجیرەکانی دەستیان و جێهانێک بەدەست بهێنن ،لەدادپەروەری وئازادی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست