کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێدادییەکانی خەڵکی کوردستان و ئاسۆی ڕزگاری ..!

Sunday, 21/06/2015, 20:05


بیرمەندێکی ئیسپانی دەڵێت: شۆڕشگێرەکان وایان لێکردین بەناچاری بیرۆکەی شۆڕش ڕەتبکەینەوە ،ئەوەی ٢٤سالە لەسایەی سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەی بەرزانی وتاڵەبانی دا دەگوزەرێت بوەتەهۆکاری بێزاربوونی خەڵک لەهەمووشتێک و هیچ ئاسۆیەک نابینێت بۆڕزگاربوون ،لەومافیایانەو خەریکە بەڕاستی ملکەچی ئەوەدەبن ،کەبیرۆکەی شۆڕش بۆهەتاهەتایە ڕەتبکەنەوەو ملکەچی کۆیلەیەتی خۆیان بن.
ئایاخەڵکی کوردستان خۆیان باوەڕیان بەملکەچی هەبووەو،یاخود بەناوشۆڕشگێرەکانی دوێنی وایکردوە خەڵکی کوردستان بێئومێدببێت بەشۆڕش و ڕاپەرێن وگۆڕانکای و کۆتایی هێنان بەو مۆتەکەیەی بەربینی گرتوون؟
سەرەتای بێدەنگ کردنی خەڵکی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆسەرەتاکانی ڕاپەڕین و خۆسەپاندنی ئەوچەتەومافیایانەی لەشاخ خۆیان ناونابوو شۆڕشگێڕ،کەخەڵکی دێهاتەکان باشی دەناسین و دەیانزانی ئەم مافیایانە لەشاخ خەریکی رووتانەوەی خەڵکی کوردستان بوون ،جگەلەوەی خواردن و گواستنەوە حەوانەوەیان لەسەر جوتیارو خەڵکی لادێکان بوو،زۆرجاریش ژنانیان ئیستغلادەکرد،کەخەڵکی دێهاتەکان شایەتی داوێن پیسی ئەم بەناو شۆڕشگێرانەن .دوای ئەنفالەبەدناوەکان و دروستکردنی ئۆردوگازۆرەملێکان ،ئەوکات کرێکاری خەباتەومەسعەد بووم لەئۆردوگای پیرەمەگەون ئیشمان دەکرد ،پیاوێک بەداخەوە بەهۆی ئەوکارەساتەی بەسەری هاتبوو شێت بوو بوو،لەبەردەم خۆیەوە دەیووت دەهاتنە ناوماڵ و بن گوێسوانەکانمان شۆڕش شۆڕش ،هەتاماڵیان بەروخان داین کچیان ..... ژنیان ....،هەڵبەت لەبەر کەسێتی ئەو ئینسانە ناوەکەی ناهێنم ،بەلام خەڵکی ئۆردوگای پیرەمەگەرون ئەوڕاستیە باش دەزانن .
دوای ڕاپەڕینیش رووی ڕاستەقینەی ئەم مافیاو داوێن پیسانە هەربەزووی ئاشکرابوو ،کەئەمانە جگەلەکۆمەڵێک دزوجەردەو داوێن پیس هیچ نەبوون ،سەرەتادەستیان کرد بەئاودیوکردنی کارگەوکارخانەو شۆفڵ وگەڵابە وگرێدەرو حەفارەو هەموو ئەوشتانەی کە کەرەستەی خزمەتکردن بوون بەخەڵکی کوردستان هەموویان ئاودیوو کردوە ژێرخانیان وێران کرد.ئەمەسەرباری ئەوەی کەوتنە سەرکوتی هەموو ئەودەنگ و ڕەنگانەی دژی ئەم دزومافیاو داوێن پیسانەبوون ،کەداخستنی بزووتنەوەی شورایی دیارترینیان بوو ،ئینجاکەوتنەشەرعیەت دان بەکوشتنی ژنان ،بەناوی جاسوسی بەعس ،کەلەبنەڕەتدا ئەو ژنانەیان تیرۆرکرد کەپەیوەندی ناشەرعیان بەو بەرپرسە داوێن پیسانەوەهەبوو ،تاداوێن پیسیەکانیان ئاشکرانەبێت .هەموو ئەمانەش جگەلەچەپ ومارکسیەکان هەمووی بێدەنگ بوون و هەموو هەنگاوەکان بۆ ئەم مافیایانەی ژێرناوی شۆڕش بەئاسانی دەچوەسەرو تێدەپەڕین وبگەر گەمژەیی خەڵکی کوردستان لەوەدابوو پاساویان بۆئەم مافیاگەریە دەهێنایەوەو بەڕەوایان دەزانی و دەیانووت مافی خۆیانە ئەمانە لەشاخ بوون ،لەشاخ وەک ئەوەی شۆڕشگێڕبووبن .
تێپەڕینی رۆژەکان و بەردەوام بوونی دەسەڵاتی مافیاگەری سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی و بەحیزبی کردنی تەواوی جومگەکانی ژیان وگوزەرانی خەڵک ،تائەوە ئاستە کۆمەڵگیان گەوجاندبوو ،کاتێک خەڵک مووچەی وەرنەدەگرت ،بەخۆشحاڵیەوە دەیان ووت سەری بەرزمان بۆمووچە نەوی ناکەین ،ئەوە ئەوسەرەتاترسناکەی دروست بوونی مافیاگەری و دەسەڵاتی دیکتاتۆریانەی هەردوو بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی بوو،بەدیوێکی تریش دا بێدەنگ کردنی هەموودەنگێک بوو .
کاتێک مرۆڤەکان لەبەرامبەر قوتی رۆژانەیان بێدەنگ ببن ،ئەوەش بزانن سەرانی مافیای کورد خەریکی دزی وگەندەڵی وداوێن پیسی و خۆدەوڵەمەند کردنن .بێدەنگ بوونی خەڵکی کوردستان لەهەموو کارە دڕندەکانی سەرانی مافیای کورد چارەنووسی گەیاندوون بەمڕۆ ،کەساڵی ٢٠١٥دەبێت خەڵک چاوەروانی هاتنەوەی ئاوو کارەبابێت ،بەنزین بەسێ مانگ مووچەیەک وەرگرن ،بەناوی سەروەری یاساوە هەرچی خەڵکی شەریف و ئینساندۆستە دادگای دەکەن وجاش وئەنفاڵچیەکان ئازاد دەکەن ،نووسەرو رۆژنامەنووسی کاسەلێس و کۆیلەو مەسینەهەڵگرخەڵات دەکەن ،لەبەرئەوەی تاوان ودزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانی سەرانی مافیا دیزبەدەرخۆنەدەکەن و دەیان کەن بەپاڵەوان و ڕۆژنامەنووسە ئازاد وڕەخنەگرەکان تیرۆر دەکەن ،ژنان ئیستغلال دەکەن بەپۆست و پارە بۆشەوەسورەکانیان و دژایەتی میینە چالاکەڕاستەقینەکان دەکەن کەڕازینین ببن بەکۆیلەی ناوگەڵی برسیان و جەستەی خۆیان نافرۆشن بۆ پۆست وپارە ناویان دەزڕێنن .
شتێک نەماوە ئەم مافیایانەو هاوکارەکانیان دەستی بۆنەبەن و وێرانی نەکەن ،هەڵبەت لەداوی خۆپیشاندانی ١٧ی شوباتەوە هەرسێ لایەنی گۆڕان ویەکگرتو وکۆمەڵیش بەژادارن لەبەردەوام بوونی سەرانی مافیای کورد وهەردوو بنەمالەی بەرزانی و تاڵەبانی ،هەرئەوان بوون داخوازی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوباتی کەخوێنیان بۆبەخشی ،لەکۆتایی هێنان بە مافیاگەریە گۆڕی بۆچاکسازی و دەسەڵاتی هۆڤیانە لەترسی خۆپیشاندەران برسکیان لێ بڕابوو ،تائەو ئاستەی گەورەمافیا مەسعود بەرزانی ڕایگەیان ئەگەر ٥٠هەزار کەس بڵێن تۆمان قبووڵ نیە دەست لەکار دەکێشمەوە ،بەڵام ئۆپۆزیسیۆن هەموو ترسەکانی سەرانی مافیای کوردیان ڕەواندوەو پێیان ڕاگەیاندن داوای چاکسازی دەکەین نەک ڕوخان و گۆڕینی دەسەڵات .ئەوە ئەو سەرەتاترسناکە بوو ،کەسەرانی مافیای کوردی دڵنیاکردەوە ،کەدەسەڵات و دزی و گەندەڵی و داوێن پیسی و شەوەسورەکانیان ،لەسەر قوتی میلەت بەردەوام دەبێت .بۆیە درێژەکێشانی دەسەڵاتی هۆڤیانەی بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی چەند تاوانبارن ،لەخراپتر بوونی ژیانی خەڵکی کوردستان و قەیرانەکان .گۆڕان وکۆمەڵ ویەگرتوش بەشێکی ئەوتاوانەیان لەئەستۆدایەو ،هۆکاری سەرکوتکردن وخامۆشکردنی دەنگی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بوون بۆکۆتایی ‌هێنان بەو دەسەڵاتە چەتەگەریە .کاری ئەولایەنانە لەپێناوی بەدەست هێنانی چەند پۆستێک بوو بەدەستیان هێنا لەڕیگەی فریودانی خەڵکی کوردستان بەناوی چاکسازی ،نەک چاکسازیان نەکرد بەڵکو ژیان وگوزەرانی خەڵک بەرەو خراپتر چوو.
ئێستا هێج ڕیگریەک لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا نەماوە ،کەڕێگریان لێبکات و ڕانەپەڕن و ئەم دەسەڵاتە مافیاگەریە لەڕەگەوە هەڵنەتەکێنن .شەرمە مرڤ لەساڵی ٢٠١٥ بەسێ مانگ مووچەیەک وەربگرێت و ئاوی نەبێت کارەبای نەبێت بەنزینی نەبێت و هەموو ئەو سوکایەتیە قبوڵبکات و بەبەچاویشیەوە ڕۆژانە مەیتی ئەو پێشمەرگە گیانبەختکردوانە بێتەوە بۆناوشارەکان و کەسوکارەکانیشیان پارەی پرسەکەی نەبێت ،بەڵام سەرانی دزومافیاو کورو براو خزمەکانیان رۆژانە دەیان هەزار دۆلار بۆڕابواردنی خۆیان سەرفکەن و شەوانەش خەریکی ڕابوردو شەوە سورەکانیان بن و قاقابەخەڵکی کوردستان و کەسوکاری ئەوگیانبەختکردوانە پێبکەنن ،کەلەسەنگەرەکانی دژی چەتەکانی داعش گیانبازی دەکەن و پارێزگاری لەمانەوەی ئەو دەسەڵات دزو گەندەڵ و داوێن پیسەدەکەن .
یان دەبێت خەڵکی کوردستان هەموو ئەو سوکایەتیەی پێ دەکرێت قبوڵی بکات ،یان دەبێت ڕاپەڕێت و کۆتایی بەهەموو نەهامەتی و سوکایەتیەکان بهێنێت و خەڵکی کوردستان ببنەوە بەخاوەنی ماف وئازادیەکانی خۆیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە