کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆتایی دەسەڵاتی ناشەرعی بەرزانی لەمانگی ئابدا..!

Saturday, 13/06/2015, 0:45


بەشێکی زۆر لە چاودێروماودێری سیاسی و میاسی خۆیان دڵخۆش کردوەبەوەی ،لەمانگی ئابدا دەسەڵاتی ناشەرعی و دیکتاتۆری گەورەمافیاکۆتایی دێت ،ئەوەش دەبەستنەوە بەوەی یەکێتی و کۆنە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەلین دەبێت دەستوری هەرێم پەڕلەمانی بێت و سەرۆکیش ،لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت .
ئەگەر سیاسەت کردن ئەوەبێت تەنهاقسەبکەیت ،هەمووکەسێک دەتوانێت قسەبکات وگرنگیش نیە چی دەڵێت .گرنگ ئەوەیە قسەدەکات و هەندێک ووشەڕیزدەکات و پێوایە شکردنەوە دەکات بەبێ بەدەستەوە دانی هیچ ئەنجامێک لەقسەکردنەکانی .
بەڕاست لەمانگی ئاب دەسەڵاتی گەورەمافیاکۆتایی دێت ،یاخود فریودانی خەڵکی کوردستانە بەم قسانەو هەرگز گەورەمافیا مەسعود بەرزانی دەست لەوکورسیە بەرنادات و کوردستان خەڵتانی خوێن دەکات.
بەیەکێتی و کۆنەئۆپۆزیسیۆنەکان نەیانتوانیوە بچوکترین شت بگۆڕن ،ڕەنگە ئێستا بکەونە حاڵەتی هەیەجان و توڕەبوون و بڵێن تەشیردەکات،بەڵام نەتەشهیر دەکەم نە سوکایەتی .ئێوە بەهەمووتان زیاتر لەنیوەی دیوەخانەکەی کوردستانن نەتانتوانیوە سیمای بنەمالەی مافیای بەرزانی لەنە ناو دیوەخانەکەی کوردستان بسڕنەوەو دیوەخانەکەتان وەک تاپۆی بنەماڵەی مافیای بەرزانی وایەو ،شوێنێکی ئەو دیوەخانە نەماوە رەسمی مەلای دارجگەرەی بە هێزی ئەوبنەماڵەیە بەسەردا نەسەپێنرابێت و هیچ هێزێک جورئەتی ئەوەی نیە ئەووێنانە لابەرێت ،کەتەنهاگوزارشتە لەبنەمالەی مافیای بەرزانی و کەسی کاریزمای خەڵکی کوردستان نییە .
کاتێک ناتوانن ووێنەیەک لابەن چۆن دەتوان دژی دانانەوەی گەورەمافیا مەسعود بەرزانی بن ،بیریشتان نەچێت ،مانگی ئاب یەعنی مانگی بنەمالەی مافیای بەرزانی و خیانەت و هێنانی دەبابەکانی سەدامی گۆڕبەگۆڕ،بۆیە هەرهێزێک دژی دانانەوەی بێت و بیەوێت ئەوپۆستە ناشەرعیەی لێ بستێنێت ،ئەوا ئاساییە داعش ،یان جەندرمەی تورک بهێنێت و دیوەخانەکەی بەووێنەی باوکیەوە بڕوخێنێت .
سیناریۆیەکی تری ئەم مافیایە ئەوەیە لەئێستادا دەستی کردوەتەوە بەقسەکردن لەسەر ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ،من تێناگەم لەکوی دنیادا کەسێک داگیرکەری هێنابێت و ووڵاتەکەی خۆی داگیرکردبێت دەوڵەت دادەمەزرێنێت ،یان فریودانی خەڵکی کوردستانە ،بەوەی لەم قوناغەدا کەسی تر نییە جگە لەگەورەمافیا بتوانێت یەو پۆستە بەرێوەبەرێت و کاتێکیش لەسیناریۆیەکی فێڵاوی دا ،هەم دیسان بەناشەرعی سەپانیانەوە ،تاخەڵک گلەییان لێ نەکات .
بەبڕوای من هەرهێزولایەنێک دەنگ بدات بەمانەوەی دەسەڵات ناشەرعی گەورەمافیا مەسعود بەرزانی ،تاوان وخیانەتەکانی بەقەدەر بنەماڵەی بەرزانیە دژبەخەڵکی کوردستان ،لەباشورو هەرچوار پاچەکەی کوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە