کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیارمەتی هەموو هاوڕیان..!

Friday, 17/04/2015, 2:32


سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم دوای لێبوردن لەهەموو ئەوهاوڕیانەدەکەم ،کەپێیان وایەم ئەم نووسینە زبرە. بەگشتی بەشێک لە نووسەرو رۆشنبیران ،بەتایبەت چەپ ومارکسیەکان ڕەخنەی زۆر تووندیان ،لەکارەقێزوونەکانی سەرانی بزووتنەوەی کوردیەتی و هەردوو بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی وبەرزانی گرتوەو هەرگیز بێدەنگ نەبوون لەکارە قیزەون ودزی وگەندەڵی وبەدڕەوشتیەکانیان و سڵیشیان لەوەنەکردوەتەوەو بەناوی خۆیانەوە ووتاریان نووسیوەو رابەرایەتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستانیان کردوەو ،بەدرێژای ئەو چەندساڵەی دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردایەتی دووچاری گرتن وڕاونان و شکاندنی کەسێتی بوونەتەوە ،لەلایەن ئەم دەسەڵاتە هۆڤیەوە .هاوکاتی چەپ ومارکسیەکان ،بەشێک لەنووسەران و رۆشنبیران ،لەباتی ببنەپشتیوانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دژی کارە دڕندەکانی سەرانی مافیا ،کاریان بوو بەسەوداو ماڵەکردن و پارەپەیداکردن ،بەناوی نووسین کاری رۆژنامەگەریەوە ،کەوتنە گیانی کەسە ناڕازی و ڕەخنەگرەجدیەکان ،تائەوئاستەی پاساویان بۆهەموو کارە دڕندەکانی سەرانی مافیای کورد دەهێنایەوەو ،بەناوی نووسینەوە کۆمەڵگایان فریوو دەدا بەوەی ئەم دەسەڵاتە مافیایە حەقی خۆیەتی ڕۆژنامەنووس بکوژێت تەقەلەخۆپیشاندەر بکات ،چونکە هێڵی سوری پیرۆزیەکانی سەرانی مافیایان بەزاندوە .بێشەرمی ئەم کۆیلەو مەسینە هەڵگرانە بەناوی رۆشنبیرو رۆژنامەنووس هەربەوەشەوە نەدەوەستان ،دەستیان بۆ بوختان وشکاندنی کەسەڕەخنەگرە جدیەکان دەبردو هەوڵی ناوزڕاندنیان دەدات ،لەلەبەرچاوی خەڵکی کوردستان بێزراویان بکەن و ،ئەم بەناو رۆشنبرانە خەریکی پارەپەیداکردن بن لەسەر قوتی خەڵکی کوردستان و پەردەپۆش کردنی تاوانەکانی سەرانی مافیای کورد.

ئێستاهیچ سەیر نیە ،بەرامبەر بەو هەمووسوکایەتیەی سەرانی مافیای کورد بەخەڵکی کوردستانی دەکەن ،بەهۆی ئەم توێژە کۆیلەومەسینە هەڵگرەوە ،ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بەرەوپاش گەرابێتەوە و جۆرێک لەبێ ئومێدبوون باڵیان بەسەردابکێشێت .

سەرەتای هێرشی سەرانی مافیای کورد بۆسەرکوتی چەپەکان و هێرشی کۆیلەکان بەناوی نووسەر ورؤشنبیر بۆ پەردەپشکردنی تاوانەکانی هەردووبنەماڵەی مافیای بەرزانی وتاڵەبانی .

یەکەمین هیڕش بۆسەر چەپ ومارکسیەکان تاڵەبانی دەستی پێکردو ،بڕیاری داخستنی بزووتنەوەی شورایی دەرکر،ترسی ئەم مافیایە لەوە بوو ،کەچەپەکان خەڵک هۆشیار دەکەنەوە بێدەنگ نابن لەو پیلان و بەکۆیلەکردنەی خەڵکی کوردستان و خەڵک هۆشیار دەکەنەوە ،کەدەبێت ئێوەخۆتان بڕیار لەسەر خۆتان وچارەنووس وجۆری حوکمڕانی بدەن ونابێت کەس لەبری ئێوە بڕیار بدات ،گەورەمافیا ئەوەی لەبیرنەچوبۆوە ،کەچەپەکان چۆن لەکاتی ڕاپەڕین و دامەزرانی شوراکاندا ،خەڵکی کوردستان ئومێدی گەورەیان ثیان هەبوو ،ئەوەش هۆکاری کردنەوەی بنەکەی شوراکان بوو لەشاروشارۆچکەو گەڕەکەکانداو خەڵک ڕاستەوخۆنوێنەری خۆی هەڵدەبژارد .بۆیە هەرزوو تاڵەبانی لەڕێگەی هێزی چەکدارو ئەو دەزگا سەربازیە سەرکوتکەرانەی هەیبوو هەڵیان کوتایە سەربنەکەی شوراکان و بەزەبری هێز دایخستن و دوای ماوەیەک بانگەوازێکی باڵاوکردوە ،بەناوی یەکگرتنەوەی چەپەکان و هەندێک بەناوچەپ لەپێناوی پارەوکورسی خۆیان کرد بەدیوەخانەکەی تاڵەبانی سەرکوتی ئازادی و ناویانا یەگرتنەوە ،کەلەبنەڕەتدا تەسلیم بوون بوو بەدەسەڵاتەمافیاکەی تاڵەبانی .

هەنگاوی دووم لەلایەن گەورەمافیا بەرزانیەوە دەستی پێکرد بۆ سەرکوتی چەپەکان ،لەبادینان و سەرەتای تیرۆری کەسەناسراو رۆشنبیرەچەپەکانی دەست ثیکردو ،لەیەکەمین کاری ئەم حیزبەمافیایە تیرۆرکردنی رەوف کامل ،کەبەڕەف ئاکری ناسراوبوو سەرنووسەری ڕێگای ڕەنجدەران بوو ،بەداوی ئەو دا نەزیرعومەریان تیرۆر کرد ،کادری چالاکی ڕەوتی کۆمونیست بوو،دواتر ڕێناس کادری باڵایی حیزبی زەحمەتكیشان و دواتر شاپور وقابیل دوای چەندانی تریش کەڕەنگە لەئێستادا ناوەکانیانم لەبیر نەبێت ،جگەلەوەی بەدەبابەکانی بەعس لە٣١ئابدا هەولێریان داگیر کردو چەندین کەسیان بێسەروشوێن کرد ،سەرباری گولە بارانکردنی چەندین گەریلای پەکەکە دەستگیرکردنی سەدان کەس بەهۆی ئەوەی دژی سیاسەتی ئەم بنەمالەمافیایە بوون و خەڵک هەیە تائێستاش چارەنووسی نادیارە ،جگەلەدیلەکانی شەری ناوخۆی نێوان ئەم دووبنەماڵەمافیایە ،تادەگات بەتیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان و دواتر تاوانبار کردنی بە تیرۆریست .بەلام خەكی بادینان هەولێر نەک بێدەگ بوون ،بەڵکو ستایشی ئەو کردوە قیزەونەی سەرانی مافیای بنەماڵەی بەرزانیان دەکرد.هەڵبەت بەدیوی سەرانی مافیای بنەمالەی تاڵەبانیش دا ،لەبنەماڵەی مافیای بەرزانی کەمتریان نەکردوە ،هێنانی پاسدار بۆکویەو ،تیۆرکردنی حەمەی حەلاق وهاوڕێکانی ،قەتڵوعامی کۆمونیستەکان لەبەردەم ئەمنەسورەکە ،گرتن و ڕاوەدوونانی خۆپیشاندەران و کوشتنی خۆپیشاندەران ،لەسلێمانی و هەڵەبجەو کەلاروچەمچەماڵ ،کەکوشتنی خۆپیشاندەران هەدووبنەماڵەی مافیای کورد شەریک و هاوبەشن دەستیان سورە بەخوێنی خۆپیشاندەران .کوشتنی کاوەگەرمیان ،هەندێک جاریش خۆبێبەریکردنیان لە تیرۆرو کوشتنی ڕەخنەگران ،وەک تیرۆری فەرهاد فەرج و سورانی مامەحەمە ،کەتائێستاش روون نییە کێ تیرۆری کردن وبۆتیرۆر کران ،بەڵام ئەگەر نووسەرێک ڕەخنەیەک لەم مافیانەبگرێت بەزووترین کات تیرۆری دەکەن ،لەوێنەی سەردەشت و کاوەگەرمیانی ،بەڵام دەزگا سەرکوتکەرەکانی ئەم دەسەلاتە مافیایانە ،نەک کاریان دۆزینەوەی تاوانبارانی بکوژان نییە ،بەڵکوکاریان سەرکوتی دەنگەنارەزایەتیەکان وکوشتنی خۆپیشاندەرانە.

گێرانەوەی ئەو کورتەیە لەکاری هۆڤیانە و دژەئینسانیانەی هەردووبنەماڵەی مافیای بەرزانی وتاڵەبانی بۆئەوەیە ،تاهاوڕیانێک نەڵێن ،تەشهیر دەکات یان زمانی زبرە .کەئەو مشتێکی بچوکە لەهەزاران تاوانی ترو ،کاکی بەناو نووسەرو ڕۆژنامەنووس دێتەسەر شاشەی تیڤی وستایشی ئەم دەسەڵاتە ئینسان کوژومافیایە دەکات و کاتێکیش ڕەخنە دەگریت ،دێت دەڵێت ئەوە تەشهیرە بەسەرکردەکان و هێڵی سورە.

ئەم دەسەڵاتە مافیایە ،جگەلە تیرۆرە کوشتن ،هەوڵی بێدەنگکردن ودەمداخستنی کۆمەڵگای کوردی داوە ،لەڕێگەی دامەزراندن و پارەبەخشینەوەو دروستکردنی تەسکیەی حیزبی وەک ناسنامەی بەرائەت و دامەزراندن و ،ئەوەی تەسکیەی ئەم دووبنەمالەمافیایەی نەبووبێت ،یاخود خزمێکی نەبووبێت ،لەناو ئەم دووبنەماڵەمافیایەدا،خاوەنی هەزار بڕوانامە بووبێت ،نەک دانەمەزراوە ،بەڵکو هیچ مافێکی نەبووە .

بەحزبی کردنی کۆمەڵكاو ئیستغلال کردنی ژنان ،بەناوی دامەزراند ،لەلایەن بەرپرسە گەندەڵ و داوێن پیسەکان و کەسوکاریان وخاوەن پۆسەتە حیزبیەکان ،لەبەڕێوەبەری فەرمانگەیەکەوە تاسەروە .بەشێکی تری تاوانەکانی سەرانی مافیای کوردە دژبەژنان ومافەکانیان ،سەدان نموونەی زیندوو لەبەردەستن ،کەچۆن میینەیەک وویستبێتی دابمەزرێت ،ئەگەر بەرپرسێک ،یاخود خزمی بەرپرسێک ،یان باڵادەستێکی حیزبی نەناسی بێت ،دانەمەزراوە ،ئەگەر خاوەنی بروانامەی دکتۆراش بووبێت ،جگەلەوەی جوانیش دەوری بینوەو لەدامەزاراندن وپێدانی ئیمتیاز .لەوەش بترازێت رایی نەکردنی کار لەفەرمانگەکان ،ئەوەش هۆکارێکی تری بەشێکی زۆر لە بەرپرسە داوێن پیسەکان بووە ،کەڕاوی میینەیان پێکردوە بۆتێرکردنی ناوگەڵی برسیان .

بەوهەموو تاوانەوە ،دەکرێت چاکسازی لەم دەسەڵاتی هەردووبنەمالەی مافیای کوردابکرێت ،یاخود چاکسازی تەنها ووشەیەو ،هیچ هیزێک ناتوانێت ئەم مانەبگۆڕێت ،یاخود باوەڕبەم دووبنەماڵەمافیایە بهێنێت دەست بەرداری گەندەڵی داوێن پیسی دزینی داهاتی خەڵکی کوردستان بن.

یان هەڵبژرادن دەتوانێت ،ئەم مافیایانە لەدەسەڵات بهێنێتەخواری ،وەک هەندێک لایەنی بزووتنەوەی کوردایەتی باسی دەکەن و وەک دیموکراسیەت دەی شوبهێنن ،جارێ ئەوڕاستیە سەلماوە ،شتێک نیە لەکوردستان پێ بڵێت دیموکراسی .تەنهائەوەی هەیە دیکتاتۆریەتێکە ،بەناوی دیموکراسیەوە ،خۆئەگەر مەبەستان هەڵبژرادن بێت لە دیموکراسیەت ،سەدامیش هەڵبژاردنی دەکردو،خەڵکیش لەترسا دەچوون دەنگیان دەداو ،ئەویش شانازی بە هەڵبژراندن و دیموکراسیەتەوە دەکرد و ،هەربەشەرعیەتی دیموکراسیەتەش سەرکوتی خەڵکی دەکرد .

کام دیموکراسیەت ،لەناو دیوەخانەکەی سەرانی مافیا پەرلەمانتار لەسەر قسەکردن لێدەدرێت .خەڵک دەگیرێت بەتۆمەت و دواتر ئازادی دەکەن بەبێ ئەوەی نەگرتنی یاسایی بێت و نەبەردانی .بەئارەزووی خۆیان شەرعیەت بەمانەوەی خۆیان دەدەن ،لەسەر کورسی دەسەڵات هەزار بەڵگەی ناشەرعی بۆدەکەن بەشەرعی ،ئەوەیە دیموکراسیەت .کەیسێک نیە لەو ووڵاتەو بەرپرسێک ،یاخود کوروبرای بەرپرسێک ،لەهەردووبنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ،لەسەر دزی گەندەڵی داگیرکردنی مڵک و ماڵ و زەوی خەڵک تاژنی بەمێردیش سزادرابێت .ئیتر ،نازانین کام دیموکراسی و کام سەروەری یاسا ،هەرکەسێک قسە لەسەر ئەو سەرکردەمافیایانەبکات ،کۆمەڵێک کاسەلێس و مەسینە هەڵگر هەڵدەستن بەناوی بەزاندنی ‌هێڵی سور خوێنی حەڵاڵ دەکەن .لەکاتێک دا بچوکترین ماف ئەوەیە خەڵک ئازادبێت ،ئایینی هەبێت ،یاخود نەیبێت ،فڵان بەسەرکۆک بزانێت ی،یاخود نەیزانێت ،کەئەوە مافێکی زۆربچوک وسەرەتاییە ،کاتێک ووڵاتێک ڕێز لەو مافە سەرەتاییە نەگرێت و ،قسەکردن لەسەر هەردوو گەورەمافیا بەرزانی و تاڵەبانی بەهێڵی سوربزانێت و کوشتنی لەسەر بێت ،کام دیموکراسی ،کاتێک مرۆڤ یازاد نەبێت ،لەوەی ئایینی هەیە یاخود نیەتی خوێنی حەڵاڵ بکرێت ،تەنها لەبەر ئەوەی بڵێت من باوەڕم بەئایین نیەو ،دەسەڵات و یاساش سزای ئەو کەسەبدات دژی ئایین دەنووسێت ،کام دیموکراسی .ناوهێنانی سەرکردە بەهێڵی سوربزانرێت کام دیموکراسی ؟

بۆیە گەمژەییە پێمان وابێت ،دەتونرێت گۆڕانکاری لەو دەسەڵاتەمافیایەدا بکەین ،هەرجۆرە پاساوهێنانەوەیەک بۆمانەوەی ئەو دووبنەماڵەمافیایە لەسەر کورسی دەسەڵات ،جگە لەگەوجاندنی جەڵکی کوردستان و درێژەدان بە گەندەڵی و دزی و دەستدرێژی بۆسەر ژیان و ئینسانی بوونمان هیچ شتێکی ترنیەو شەرک بوونە ،لەگەڵ بەردەوامی دان بەتاوانەکانی ئەو مافیانە .

دەبێت خەڵکی کوردستان باش ئەوڕاستیە لەمس بکەن ،ئەو دووبنەماڵەمافیایە ،هەرگیز لەسەر کورسی دەسەڵات نایەنەخوارەوەو ،هەڵبژاردنیش جگەلەگاڵتەجاری و شەرعیەت دانەوە بەمانەوەی ئەم مافیایانە هیچی ترنییە ،بۆیە ڕێگاچارەی دەربازبوون لەتەواوی سەرکوت وتیرور وبێمافیەکان شوڕش و ڕاپەڕینە ،ئەو دەسەڵاتەمافیایە ،هەروەک لەبەشێکی ئەم نووسینە ئاماژەم پێدا ،هەرلەسەرەتاوە بەبەرنامە نووسەر و رۆشنبیرو چەپەکانی دور خستوەتەوە تاڕێگری بکات لە هەموو دەنگەناڕازیەکان و بێدەنگ کردنی کۆمەڵگا ،بۆیە ئێستا کەدیوەخانەکەیان خەریکن بەناوی سازانەوە گەورەمافیا مەسعود بەرزانی لەسەر دەسەڵاتی ناشەرعی دابنێنەوە ،وەرنە مەیدان و ڕاپەڕن و بەهێچ شێوەیەک ئەم سوکایەتیە بەماف و ئازادیەکانتان قبوڵ مەکەن و چەند ساڵێکی تر دەسەڵاتی سەرکوتکەرانی سەرانی مافیای کورد بەسەر خۆتاندا درێژمەکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە