بەشیک لەو مێینانەی کەهۆکاری دەستدرێژین بۆسەرژنان..!
Friday, 06/03/2015, 12:00
توندوتیژی دژی ژنان ودەستدرێژی بۆسەریان ،دروست لەدوای ئاوابوونی قۆناغی دایک سالاریەوە دەست پێدەکات ولەهەر قۆناغیک ،لەقۆناغەکانی ئەومێژووەبەداوە،جۆروشیوازی چەوسانەوەکان ،لەلایەن دەسەڵاتی پیاوسالاری وئایینیەوە رەنگ رێژکراوەو ،چوارجیوەیەکی دەستوری پێدراوەوداوتر بەسەرژناندا سەپێنراوە .
بەومانایەی توندوتیژی دژی ژنان ،هەم چوارچیوەیەکی ئایینی هەبوو،هەم چوارچێوەیەکی دەستوری وژنان بەناوی پیرۆزی ئایین ودەستور چەوساندوەتەوەو کۆیلەکردوەوبێبەش کراون لەسەرەتایی ترین ماف،کەمافی خوێندن وئازادی خۆشەویستی وهاوسەرگیریە.
بەتێپەڕبوونی قۆناغەکان وهۆشیاربوونەوەی ژنان بەماف وئازادیەکانیان ،بەشیک لەمافەکانیان بەدەست هێناوە،بەڵام نەگەیشتون بەتەواوی مافەکانیان ولەبەشێکی زۆری ووڵاتانداژنان پلەدوون وئازادن نین لەهەڵبژاردنی هاوسەرگیری ولەسەربوونی پەیوەندی خۆشەویستی دەکوژرێن بەتایبەت لەوڵاتە پاشکەوتوەکان وئەووڵاتانەی دەستوریان لەسەربنەمای ئایین داڕێژراوە .
ساڵانەلەژێرسایەی دەستوری ئایینی وپیاوسالاری داهەزاران ژن بەناوی ناموس پەرستی وشۆردنەوەی شەرەفەوەژیانیان لێ زەوتدەکرێت.پێشکەوتنی ژنان لەخۆرئاواوهاتنەمەیدانیان وبەدەست هێنانی بەشێک لەمافەکانیان ،نەیتوانیوەکاریگەری گرنگ لەسەرژنان ومافەکانیان دابنێت وهۆشیارببنەوەو بێنەمەیدان وبەشێک لەمافەکانیان بەدەست بهێنن ،فشاری هەمەلایەنە دروست بکەن ،بۆگۆڕینی یەویاسایانەی پلەدووی ژنان دەسەلمێنن.
بەردەوام بوونی چەوساندنەوەی هەمەڕۆژە بەرامبەربەژنان لەوڵاتانی پاشکەوتوی خێڵەکی وئایینی دا ،دەروازەیەکی کردوەتەوە ،بۆئەوەی کەژنان هەندێک جارخۆشیان ڕازیبن بەدۆخەی بەسەریان داسەپێنراوە،پێیان وابێت پیاویان پیاوووتوەوژنیان ژن ووتوە.
هەڵبەت بەشێک لەوڵاتانی پاشکەوتوو ،دوای ماندووبونێکی زۆروخەباتێکی زۆری بزوتنەوەی یەکسانی خوازی وژنان دانیان بەهەندێک مافی سەرەتاییداناوەوبواریان بەژنان داوەبخوێنن وبەژداری هەڵبژاردن بکەن .بەڵام لەرووی مافەوە پلەیەک لەخوارپیاوەوەن ،وەک میرات وشایەتی وچوارژن بۆپیاوک .
ئەوگۆڕانکاریەبچوکەش نەیتوانیوە بەربەتوندوتیژی دژی ژنان بگرێت ،یاخودببێتە هۆکاری ئەوەی ژنان بەتەواوەتی هۆشیاربکاتەوەبەماف وئازادیەکانی و خەباتی هەمەڕۆژەبکات بۆبەدەست هێنانی یەکسانی هەمەلایەنەی ژن وپیاو،بەڵکو هەندێک بەشێک لەژنان ئەوگۆڕانە بچوکەیان قۆستوەتەوە بۆبەرژەوەندی خۆیان ،نەک بەقازانجی ژنان ومافەکانیان .
لەوڕوانگەیەوە قسەلەسەرژنانی کۆمەڵگای کوردی دەکەین وتیشک دەخەینەسەر ئەولایەنەی ،کەبۆچی لەماوەی ٢٤ساڵ لەحاکمیەتی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی نزیکەی ٣٠هەزارمیینە بەناوی ناموس پەرستی وشەرف پارێزیەوە کوژراون ،لەکاتێکدا ،سەدان ڕێکخراوی ژنان بوونیان هەیەو ،سەدان چالاکوانی میینە بوونی هەیەو خۆیان بەداکۆکی کاری مافەکانی ژنان دەزانن ،دەیان میینە گەیشتون بەپلەوپۆستی باڵای ،وەک پەرلەمانتاربەرێوەبەری گشتی و..هتد.کەچی رۆژانەگوێ بیستی کوشتنی میینەدەبین وهەواڵی دەسدرێژی بۆسەرژنان وئیستغلاکردنیان دەبیستین لەلایەن بەرپرس ودەسەلاتدارەمافیاکان وکوروبراوخزمەکانیانەوە .ئایاهەموو ئەوانە بەتەنهاپیاوان لێ بەرپرسیان ،یاخود بەشیک لەمیینەکانیش خۆیان بەرپرس ،بەدرێژەدان بەدۆخەوە بەردەوام بوونی ؟
بۆوەڵامی ئەوپرسیارگەلە پێویستمان بەلێوردبونەوەی زیاترە،لەبارەی کاری بەشیک لەومێینانەی ،کەخۆیان بەچالاکی مافەکانی ژنان دەزانن و،لەسەرحسابی مافەکانی ژنان گەیشتون بەپوست .بەدیوێکی تردا ،ئەوپۆستانەیان پێ بەخشراوە ،نەک بەتێکۆشانی خۆیان بەدەستیان هێنابێت .
بەشی یەکەم
چاوەڕوانی بەشی دووم بن هاوڕیان بەم زوانە .لەبەشی دووەمی ئەم ووتارە داقسە لەسەر هەنێک میینە دەکەین ،چۆن میینەیەتی خۆیان بەکارهێناوە بۆپلەو پۆست ،لەسەرحسابی مافەکانی ژنان بێ دەنگ بوون لەبەرامبەر تاوانەکانی سەرانی مافیای کورد بەرامبەر بەژنان ومافەکانیان و پەردەپۆش کردنی دەسدرێژیەکانیان بۆسەرژنان ،لەبەرمبەر ئەوپوست وئمتیازانەی پێیان بەخشراوە.
هۆڵەندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست