کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی کراوە بۆ ئازیزانی کوردستانپۆست

Saturday, 29/03/2014, 12:00



یەک دوو رۆژی تر بانگەشەی سیناریۆی گاڵتەجاری، بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عیراق و ئەنجومەنی پاریزگاکانی هەریم دەست پیدەکات.
زۆرینەمان ئەو راستیە دەزانین، کە ماوەی بیست و سێ ساڵە سەرانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان بە هەموو بالەکانییەوە یاری بە کەرامەت و ئینسانی بوونمان دەکەن و هەرچی سوکایەتی هەبووە، بەخەلکی کوردستانیان کردووە، مەبەستم ئەوەیە مالپەری ئازیزی کوردستانپۆست، کە ئاڵاهەلگری رەخنەی شۆرشگیرانە و واقعیانە بووە، لە سەرانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و بوێرترین دەنگی ئازاد و سەربەخۆ بووە، لە شکاندنی هەموو تەلیسمەکانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان. کوردستانپۆست ببیتەوە بە ئاڵاهەڵگری بایکوتکردنی سەرجەم بانگەشەی گالتەجاری هەلبژاردن و هیچ بابەتیک بڵاونەکاتەوە، کە هانی خەلکی کوردستان بدرێت بۆ بەشداریکردن لەو سیناریۆ گالتەجاریە، کە رەنگە سەرانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان بە پارتی و یەکێتیی و ئۆپۆزیسیۆنەکانەوە، تا خەلکی کوردستان فریوو بدەن، بەناوی هەستی نەتەوەیی وا لە خەلکی کوردستان بگەیەنن ئەمە دژی عەرەبە و دەبیت بەشداربن.

هاوڕێیانی کوردستانپۆست...!
ئەرکی هەموومانە ئەفسونی درۆزنانەی سەرانی ئەم حیزبانە کە بەناوی کوردایەتی هەستی مرۆڤی کورد دەرژێنن، بەتال بکەینەوە، خەلکی کوردستان وشیاربکەینەوە، کە بەشداریکردنیان، لەو گالتەجارییە نەکوردایەتییە و نەگێڕانەوەی ناوچە وازلێهێنراوەکانە، بەڵکو خزمەتکردنە بە سەرانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەگشتی و هەردوو بنەمالەی مافیای کوردی بارزانی و تالەبانی و بەردەوام بوونە بە دزینی نەوت و تیرۆری رۆژنامەنووسان و ژنان و دەستدریژی سیکسی بۆ سەر ژنان و نەبوونی مووچە و سوکایەتی پیکردنمان. بۆیە کاتی خۆیەتی کوردستانپۆست دریژە بدات بەو مەشخەڵەی دایگرساندوە و تا کۆتایی بە سیناریۆ گالتەجاڕییەکانی ئەم حیزبە دەسەڵاتدارانە، بە ئۆپۆزیسیۆنیشەوە بهێنرێت.

هۆلەندا
29/3/2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە