کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەتەری داعش و خەتەری سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیای کورد

Wednesday, 01/04/2015, 22:17


خەتەری داعش و خەتەری سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیای کورد
داعش بەناوی لادان لەئیسلام و بەتۆمەتی کافربوون دەتکوژێت وماڵ ومڵک و ژن و کچ و دایک و خوشکت داگیر دەکات و دەستدرێژی دەکاتە سەریان ،مێژووی ئیسلام پڕیەتی لەو جۆرە کارانەو ،هەموو مێژووی داگیرکاریەکانی ئیسلام تۆمارکراوە پێویست بە گێڕانەوە ناکات .
سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ،بەشیوەی داعش لەکاتی شەری ناوخۆ ماڵ و موڵکی خەڵیان داگیر دەکرد وەک عەنیمەی جەنگ و دەستدرێژیان دەکردە سەرژنان و کچان و زۆر جاریش لەبارەی ئەو تاوانانەوە بڵاو کراوەتەوە ،کوشتنی دیل و بێسەر وشوێن کردن .تیرۆری نەیارانی سیاسی و رۆژنامەنووس و خۆپیشانەدەر .
جیاوازی چیە داعش ژنەکەت داگیر بکات ،یاخود سەرکردەیەکی مافیای دەسەڵاتداری سەر بەو دووبنەماڵەیە ،دەی خۆ داگیرکردن هەر داگیر کردنە ،ئەویان بەزمانی کافرو ئەم یان بەزمانی نەیاری سیاسی و ڕەخنەگر ،
داعش ژنان دیل دەکات و دەستدرێژی دەکاتە سەرو لەبازاڕدا وەک کەنیزەک دەیفرۆشێت .
سەرانی مافیای کورد ،ژنان و کچان ،لەڕیگەی پۆست وپارەوە ئیستغلال دەکەن بۆ تێر کردنی ناوگەڵی برسیان ،هەردوکیان داگیر کردن و ئیستغلال کردن و کڕین و فۆشتنە .
بۆیە هەرکەسێک جیاوازی بکات لەتاوانەکانی سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیای کورد و داعش ،دژ بەماف وئازادیەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و ژنان بەتایبەتی ،یان شەرکی داعشە ،یان شەریکی سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵەیە.
ئیتر بەکەیفی خۆم کێش پێ ناخۆشە بلوکم بکات .
٣١/٣/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە