ڕێكخستنەوە و نوێبونەوە لەسەردەستى كێ؟
Friday, 22/06/2012, 12:00
هەموحیزبێك لەژیانى ڕێكخراوەیى دا بەردەوام پێویستى بەڕێكخستنەوە و نوێبونەوە هەیە.بەڵام ئەم كەسانەى پڕۆژەى ڕێكخستنەوە و نوێبونەوەدادەنێن دەبێت كێبن؟ماوەى چەندڕۆژێكەلەسەرجەم مەڵبەندوكۆمیتەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان كۆنفرانسێك دەستى پێكردوەلەژێردروشمى ڕێكخستنەوەونوێبونەوەبەڵام لەناوزۆرینەى كادیرانى مەڵبەندەكان ئەم پرسیارەدەكرێت ئایاڕێكخستنەوەونوێبونەوەچۆن لەسەردەستى (ڕەفعەت عبداللە) دەكرێت؟ ئەوەى كادیرانى یەكێتى نیگەران كردوە ئەمەیە چونكە ڕێكخستنەوە و نوێبونەوە لەسەر دەستى كەسانى شارەزا لە بوارى ڕێكخستن دەكرێت بێگومان (ڕەفعەت عبداللە) كە ئێستا بۆتە بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستن لە تەمەنیدا لە ئۆرگانێكى ڕێكخستن كارى نەكردوە ناوبراوزۆرینەى تەمەنى لەبەشى عەسكەى بەسەربردوەنازانین لەكەیەوەبۆتەپڕۆفیشناڵ لەبوارى ڕێكخستن. لەیەكەم بڕیارى ناوبراوبڕینى نەسریەى كادیران بولەسەرجەم ئۆرگانەكانى ڕێكخستن كەئەمەش نیگەرانییەكى زۆرى لێكەوتەوەناوبراودەیەوێت لەم ڕێگایەدڵسۆزى خۆى بۆسەروپیشان بدات وادەزانێت كادیرانى یەكێتى هێندەنەفام و نەزانن و نازانن جەنابى (رەفعەت عبداللە)كێیە.لەساڵانى 1994و1995ئەم پڕۆفیشناڵە لەشارى هەولێرلەبەشى عەسكەرى بولەسەردەمى شەڕى براكوژى بەرپرسى فەرماندەى كركوك بولەكۆمەڵگاى(بنەسڵاوە)ى هەولێر.ناوبراولەگەڵ(غازى كوێر)ى خزمى كاروپیشەیان دزى و ڕاو و ڕووت بو .هەرلەدەرچونى بڕیارى ناوبراوبۆبەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستن زۆرینەى كادیرانى یەكێتى نیگەران بون.وەئێستاش دەنگۆى ئەوە هەیەبەشێكى زۆرى كادیران لەهەموئاستەكان دەست لەكاركێشانەوەى خۆیان لەڕیزەكانى یەكێتى ڕابگەیەنن.چونكەئەم كادیرانەى لەڕۆژانى سەخت كاریان كردووە قبوڵیان نیەكەسانێكى وەك (ڕەفعەت عبداللە)ى یاری بەچارەنوسیان بكات .
ئێستاواخەریكەلەسەرجەم مەڵبەندەكان گروپ گروپ ڕێككەوتن تاكودواى كۆنفرانس بەكۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەى خۆیان ڕابگەیەنن.زۆرینەى كادیران دەڵێن زانیومانە(رەفعەت عبداللە)پڕۆفیشناڵە لەبوارى دزى و
جەردەیى و هەتیوبازى بەڵام نەمانزانیوە بەقەدمسقاڵێكیش شارەزایى لەبوارى ڕێكخستن دا هەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست