پەیامێك بۆ غەفوورمەخموورى و دارودەستەكەى....!؟
Wednesday, 21/10/2009, 12:00
بەردەوام لەهۆیەكانى راگەیاندن و لەقسەكانى خۆى دا غەفوورمەخموورى كۆنە بەعسى زۆربەى قسەكانیان لەسەر مەخموورە، ئەوەش بە قەولى خۆى گوایە داكۆكى لە خەڵكى ستەم دیدەى سنورەكە دەكات بەلاًم ئەوانە هەمووى بلقەى سەرئاون و هیچى تر نا. لەلایەكى تر ئەو خەڵكى دەڤەرەكە ئەوەندە بەگێل و نەفا دەزانێت پێى وایە بەم قسە بریقەدارنەى دەتوانێت خەڵك بۆ ناو حزبە شكست خواردوەكەى رابكێشێت؟!، بێ ئاگا لەوەى لەزوەوە خەڵك لە بەعسس و مخابەراتیەتى ئەو گەیشتون و باوەریان لەسەر نەماوە.
غەفوورمەخموورى سكرتێرى گشتى یەكێتى نەتەوەى دیموكراتى كوردستانyndk كە لە خولى پێشو ئەندامى پەرلەمانى كوردستان بوو بەڵام نەیتوانى تاك شت بۆ سنورەكەى بكات ئەویش ناوهێنانى بوو لە دەستوورى هەرێم. هەربۆیە ئێستا لە دەستو ناوى مەخموور بە كوردستانى تۆمار نەكراوە كا غەفووریش بێ دەنگى نواند! كە دەبوایەئەگەر راست دەكات داواى رێپێوانى لەخەڵك بكردابایە بۆ پشتیوانى تاكو ناوى مەخموورى بچەسپاندابوایە.
كەچى ئەو رۆژانەى دانیشتنەكان راستەوخۆ بونایە ئەوە هەڵدەستاوە و باسى ناوچەكەى دەكرد بۆئەوەى بەخڵك بلێـت ئەوە من لە خەمى ئێوەدام، ئێوەش فەرمون وەرنە بۆ ناو حزبەكەم. بەڵام لێرەش هۆشیارى خەڵكى ستەم لێكراوى دەڤەرەكە ئەوەندە ژیر بوون وەڵامیشیان نەدەدەایەوە. هەربۆیە لە هەڵبژارنى ئەمجارەى كوردستان نەیتوانى كورسیەكەى خۆى بێنێتەوە و حزبەكەى لە قەیرانى هەڵوەشاندنەوە دەرباز بكات، وەك ئەوەى ئێستا خۆى داواى دەكات چۆن پارتى بۆى دامەزراند ئاواش هەموویان بچنەوە ناو پارتى بەڵام ئەندامە بەشەرەفەكانى قبولیى ئەو ئەتكەشیان نیە.
ئێستاكە غەفوور و دارودەستەكەى و هەردوورۆژنامە دۆراوەكەى (میدیا و دەنگى مەخموور) كەوتینەتە ژەنینى ئاوازێكى ناشاز لەسەر مەخموور بەوەى كە خەڵك هەمووى سنورەكەى جێهێشت و كەس خەم لەمەخموور ناخوات وەك ئەوەى ئەوان خەمیان لێخوار ناویان لە دەستور نەنوسى. وە جیا لەوەى كە بەردەوایش لە مالپەرەكان شتى نابەجێ دەنوسن. كە سەرجەمیان ناراستن چونكە تاكوئێستا نەیان توانیوە یەك بەلگەى تەواو بدەنە دادگا.
من لێرە تەنها بە خودى غەفوور مەخمورى و دارودەستەكەى دەلێم باشە ئێوە ئەوە شەرەتان لەسەر مەخمور دەكەن بۆئێوەیە كە مەخوور ئاوەدان بێتوە یان ئیدارەى ناوچەكە لكەداربكەن كە خۆتان بەشێكى سەرەكین لە پێكهێنانى؟
باشە مادەم ئەوەندە دڵسۆزم بۆچى بێ دەنگیتان لەو هەموو گەندەلى و نا یەكسانە دەكرد تاكو لە هەلبژارند نەتان دۆراند؟
دیسان دەپرسم باشە كەوایە ئەوەندە لەخەمى مەخمووردان بۆ مالتان ناهێنەوە بۆ سنورەكە؟ تاكوخەڵكیش ئێوە بینێـت و بارنەكات!
یان بۆچى دژایەتى خەڵكى خەمخۆرى سنورەكە دەكەنوەك ئەوەى كە لەمێژودا تاكە نوێنەرمانهەیە لە موسل بەڵامتۆ دژى ئەوەى؟
خۆزكە غەفوور مەخموورى و دارو دەستەكەى بەخۆیان دادەچونەوە چیتر قسەى بلقەى سەرئاویان نەدەكردە دهۆل؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست