کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی و ئابرویه‌کی تری چوو .... ؟

Monday, 11/04/2011, 12:00





ئه‌مرۆ تاڵه‌بانی پشتیوانی خۆی بۆ دکتاتۆری سورێا به‌ شار ئه‌سه‌د ده‌ربڕی.
له‌ سالی 1970 حافز ئه‌سه‌د هوکمی خۆی له‌ سوریا گرته‌ده‌ست. دوابه‌دوای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆریه‌ی خۆی هه‌لبژاردنێکی له‌سورێا ئه‌نجام دا .هافز ئه‌سه‌د له‌ 99% ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا .ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌کوسه‌دامی دیکتاتۆر له‌ 99% هێنا به‌بێ کاندیدی به‌رامبه‌ر. له‌ دوای مردنی دیکتاتۆر حافز ئه‌سه‌د له‌ ساڵ 10.06.2000 وه‌ ئیتر به‌شار ئه‌سه‌د حوکمی سورێای گرته‌ ده‌ست.
له‌ ڕۆژی 12.3.2004 له‌ شاری قامیشلوی کوردستان خۆپێشاندان بۆ داخوازی مافی گه‌لی کورد دژی سیاسه‌تی رژێمی سورێا ئه‌نجام درا. سوپاو ئه‌من و ئاسایشی سورێا جوار گه‌نجی کوردێان به‌گوله‌ شه‌هید کرد. ئه‌مه‌نه‌کان ماڵ به‌مال به‌دوای خه‌ڵکیدا راێان ده‌کرد وده‌ێان گرتن وزیندانێان ده‌کرد.
کورده‌کانی ئه‌ورپا هه‌موو ساڵێک له‌ مانگی چواردا له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی سورێا خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن قۆنده‌ره‌و گو فڕی ده‌ده‌نه‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی سورێا بانگی ماف په‌روه‌رانی جیهانی ده‌که‌ن بۆ ناساندنی ره‌فتاری دیکتاتۆری ڕژێمی سورێا به‌رامبه‌ر به‌میله‌تی کورد.‌
.که‌ چۆن کورده‌کانی سورێا له‌ ژیر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی سورێا به‌وپه‌ڕی زه‌برو زه‌نگ مامه‌ڵه‌ێان ده‌کرێت ..کورده‌کانی ئه‌و به‌شه‌ بۆێان هیچ ناسنامه‌یه‌کی خۆێان هه‌بێت و ‌ به‌زمانی دایکی خۆێان بخوێنن .‌
که‌چی جه‌ڵال تاڵه‌بانی پشتێوانی رژێمی به‌عسی سوری ده‌کات و پشتیوانی خۆی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رده‌بڕێت.. ئه‌مه‌ش ئابروچوونێکی تری ناو لاپه‌ره‌کانی ژێانی تاڵه‌بانیه‌.مێژوو بۆ کورده‌کانی به‌شی (سوریا) بانگی ئه‌وه‌ده‌دات ، که‌ کورده‌کانی باشوری کوردستان له‌م ئابرو چوونه‌ بێبه‌رین. ئه‌م ئابڕوچوونه‌ ته‌نها له‌سه‌ر په‌یکه‌ری مێژووی ئه‌م سه‌ررکرده‌ کورده‌ بنووسرێته‌وه‌.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە