لڤین پرێس درۆزنە ؟ یان قەرسیلخۆرانی مەڵبەندی 25ی دەربەندیخان سەریان کردوە بە ژێر لمدا ؟
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
لڤین پرێس درۆزنە ؟ یان قەرسیلخۆرانی مەڵبەندی 25ی دەربەندیخان سەریان کردوە بە ژێر لمدا ؟
ئێمە کۆمەڵێک کادر لە 30 نیساندا بانگەوازێکمان لەکولەکەی تەڕ دەرکردوو ، بیلال ئاسا لە ماڵپەڕە پڕ خوێنەرەکانی (لڤین پرێس و کوردستان پۆست و ستاندار) ی ئازیز دا بڵاو کردەوە،،، کە لە 2 ی ئایار‌و ڕۆژانی تردا بڵاو کرانەوەو.....،لێرەوە سوپاسی ئەوسێ ماڵپەڕە بەڕێزە دەکەین و جێگەی خۆشیەتی گلەیی دۆستانە لە ئاوێنەو هاوڵاتی بکەین کە ئەو بابەتەمان بۆ ناردن و نەک بڵاویان نەکردەوە بەڵکو لە هۆکاری بڵاو نەکردنەوەش ئاگاداریان نەکردینەوە ! ....
ماڵیان ئاوا و چاوی ئومێدمان لە وانیش نەنیشاندوەو کورد ووتەنی :- دار کە ساڵێک بەری نەگرت نایبڕین .....
چەند ڕۆژێکە ئەو بانگەوازه مان بڵاوکردۆتەوە و قەرسیلخۆران لەبەر کارایی و لەترسی قەبارەی ئێمە لە مەڵبەندو کۆمیـتەکاندا بێدەنگیان هەڵبژارد و تاکه کارێک که په‌نایان بۆ برد هه‌ڕه‌شه‌و ئیهانه‌و چاو سوورکردنه‌وه بوو له هه‌ڤاڵه‌کانمان و سوێندان وجنێودان و ته‌هدیدی تڕۆکردنی ئێمه‌شی له سه‌ر بێت !
ئێمه لێره‌وه ،دووباره سوپاسی ئه‌و سێ سایته به‌ڕێزه ده‌که‌ین و چاوی ئومێدیشمان گه‌شتر بوو به‌وه‌ی له‌و ڕۆژانه‌دا، نووسینه‌که‌مان،، پڕ خوێنه‌ر ترین کێرڤی تۆمارکرد و له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی لڤین و دوو ده‌سته خوشکه ئازاد‌و بوێره‌که‌یدا بوو !
دیاره ئێمه بانگه‌وازو داوایه‌کمان خستبوه به‌رچاوی به‌ڕێزان کاک کۆسره‌ت و کاک دکتۆر به‌رهه‌م.....هه‌موو لایه‌کیش شایه‌تی ئه‌وه ئه‌ده‌ن ئه‌دای ئه‌م دوو به‌ڕێزه چه‌ند یه‌کێتیانه‌یه‌و چه‌ندیش بێ ڕیا یه‌کێتی یان له هه‌موو که‌س و له خۆشیان خۆشتر ده‌وێت ...
ئێمه له به‌ر چاوی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بڕیاری ئه‌وه‌ماندا ،، که ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو به‌ڕێزه ڕایان له‌سه‌ربێت و پشتگیرمان بن ، خۆمان ئاشکرا ده‌که‌ین وئاماده‌ی هه‌موو باج و قوربانی یه‌کین ، ئه‌گه‌ر به گیانیشمان ته‌واو ببێت !!!! بۆ به‌ڵگه ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن :- http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=008ab1e4
به داخه‌وه هه‌ردوو به‌ڕێز کاره‌که‌ی ئێمه‌یان (به‌خراپ و سه‌رچڵانه) لێک دایه‌وه !!!!!
قه‌رسیلخۆرانیش له‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و باره ئاڵۆزه ، له ئاستی ماڵپه‌ڕه‌کاندا خۆیان بێده‌نگ کردوو نۆ ڕۆژ قڕوقپیان هه‌ڵبژاردو وه‌کو نه‌عامه‌ی تۆقیوو سه‌ری خۆیان له ژێر لمدا نوقم کردبوو !
له مه‌ڵبه‌ندیشا له ئێمه ببون به‌گورگی لمۆز به‌خوێن و ئیهانه‌یان ده‌کردین و ته‌حقیقێکی تۆقێنه‌ریان خستبوه ئارا و یه‌که یه‌که و دوو دوو لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کردین و ده‌یانه‌ویست (ئه‌رزاق و ئه‌ئناق) مان پێکه‌وه ببڕن !
ئه‌رێ گه‌لۆ ،، چ سڕێکه له‌پاش یانزه ڕۆژ له نووسینی یاداشته‌که‌ی ئێمه‌و نۆ ڕۆژ به‌سه‌ر بڵاو بونوه‌یه‌یدا ،، له یه‌ک زه‌مه‌ن وله‌دوو زه‌مینی جمکدا ---- له رۆژی 11-5-2010 دا له ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی به ئاشکرا هێرش ده‌کرێته سه‌ر لڤین پرێس و له چاودێره‌که‌ی مه‌لا به‌ختیاریشدا هێرش بۆئێمه دێنن و نا ڕاسته‌و خۆ ده‌مان تۆقێنن ؟؟؟
ته‌ماشای ئه‌م دوو لینکه بکه‌ن:-
http://pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=6370:-25--------&catid=29:2009-10-08-14-11-55&Itemid=361
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=16248
ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین ، بۆ وا دره نگ هاتنه وه‌ڵام ،،ئه‌وان ویستتان کۆنفرانس به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تێپه‌ڕێنن و تێشیان په‌ڕاند !!!
وه‌کو له دوا نامه‌ماندا ئه‌نجام و پێشهاته‌که‌نمان ڕاگه‌یاندوه و ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b69bbbc2
ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌گه‌ر لڤین درۆی بڵاو کردۆته‌وه ، یان ڕۆشنتر،، ئه‌گه‌ر ئێمه درۆزن بوین ! چ نهێنی یه‌کی له پشته پاش نۆ ڕۆژ له‌ودرۆ دێنه وه‌ڵام ؟؟؟؟؟ یان ده‌زانن که له کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌کاندا تیری خۆتان هاویشتوه‌و له کۆنگره ماڵ له‌خۆکه‌تاندا ئامانجی خۆتان پێکاوه !!!
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ،،، خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ،،، کادره دڵسۆز‌و خۆ نه‌ویسته‌کانی یه‌کێتی .
ئێمه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان بوو،،،، بۆ ئه‌و کاتی پێش کۆنفرانس ئه‌نجاممان دا و ڕای خۆمانمان ڕاگه‌یاند !
لێتان ناشارینه‌وه ، ئه‌و دوو به‌ڕێزه له ئاستی چاوه‌ڕونی ئێمه‌دا نه‌بوون و به‌ڕێزیان خۆش خه‌یاڵانه ئێمه‌یان هیوادارکرد !!!
بۆیه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین :- ئێمه تا ده‌رئه‌نجامه‌کانی کۆنگره ده‌چینه سوڕی مت بوونه‌وه (به‌تایبه‌ت-له‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه) تا بزانین ئه‌نجامه‌کان(به قازانجی یه‌کێتی یه ؟!! یان یه‌کێتی ته‌سلیمی بنه ماڵه ده‌کرێت و قه‌رسیلخۆرانیش له پایدا ده‌له‌وه‌ڕن)؟
ئێمه‌خۆزگه ده‌خوازین، به قازانجی یه‌کێتی بشکێته‌وه‌و ئێمه‌ش ببین به خزمه‌تکارێکی ماندوو نه‌ناسی ...
له ئه‌گه‌ری دووهه‌میشدا ، ئێمه هیچ چاره‌یه‌کمان له به‌ده‌مدا نی یه ، جگه له به‌رز ڕاگرتنی ئاڵا و ناو و ئامانجی یه‌کێتی و ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵه ئاواکه‌ی - که خه‌ریکه ده‌بێت به سه‌ر به‌شی ماڵان !
ئه‌وکاته‌ش بۆ پاراستنی گیانی هه‌ڤاڵه‌کانمان ،،تاکه په‌نامان رێکخستنی نهێنی و ده‌رکردنی بڵاوکراوه‌ی نهێنی و‌دروشمی شه‌وانه‌ی سه‌ر دیواره‌کان ده‌بێت !
لێشمان ڕونه توشی گرتن و کوشتن و ڕاوه‌دونان و تۆمه‌تی دوژمنکارانه ده‌بینه‌وه !
دوا وته‌شمان :-
ئه‌م ڕێ پیرۆزه هه‌رگیز به‌ر ناده‌ین .... ئێمه‌ین بۆ مردنیش ئاماده‌ین
بژی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.... وه‌فادارین به‌خوێنی شه‌هیدان
12-ئایار-2010
کادرانی ڕیفۆرمخوازی - مه‌ڵبه‌ندی 25 ی ده‌ربه‌ندیخان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست