کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست هه‌میشه‌ مینبه‌رێك بۆ ڕاست بێژی

Saturday, 22/06/2013, 12:00


وێڕای ده‌ست خۆشی به‌رده‌واممان بۆ ئێوه‌ی خه‌مخۆر و ئازیز و زۆر سوپاس گوزارتانین كه‌ به‌رده‌وام داكۆكیكاری ڕیزی پێشه‌وه‌ن بۆ به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنی خه‌ڵقی تێكۆشه‌ری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین و له‌م لایه‌نه‌دا هه‌رده‌م مایه‌ی شانازیمانن ..
ئازیزان زۆر به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێك جار له‌ ڕووپه‌ڕی كوردستان پۆست چه‌ند كه‌سێك كه‌ ژماره‌یان زۆر كه‌مه‌ و له‌ پشت ده‌یان ناوی خواستراو شه‌لم كوێرم به‌ ڕاست و چه‌پ ده‌كه‌ونه‌ وێزه‌ی كه‌سانێكی ئه‌كادیمی و خزمه‌تگوزار و پاك و خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌مان و كردویانه‌ به‌ هات و هاوارێك وه‌ك ئه‌وه‌ی سنوره‌كه‌مان له‌سه‌ره‌مه‌رگدابێت و هیچ فریاد ڕه‌سێكیش نه‌بێت بچێت به‌ هانایانه‌وه‌ بێجگه‌ له‌م چه‌ند ده‌نگه‌ گرگنه‌ كه‌ خه‌ڵقی جوامێری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ زۆر باش ده‌یان ناسن و زۆر باش ده‌شزانن، كه‌ له‌و ماوه‌ی كه‌ ئه‌وان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بوون چۆن ئه‌م سنوره‌ی ئێمه‌یان كردبوو به‌ مۆڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی و كاری زۆر خراپ . به‌ڕێزان دیاره‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم بواری ته‌ندروستییه‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا له‌ لوتكه‌ی زێڕینی خۆیدا ده‌ژی به‌ هۆی ستافی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كه‌ییه‌وه‌.
ئازیزانم بڕوا بكه‌ن نووسه‌رانی هات و هاوارچی مه‌به‌ست لێیان دڵسۆزییان نییه‌ بۆ بواره‌كه‌ و خه‌ڵقی سنوره‌كه‌ به‌ڵكو شینه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆیانه‌ كه‌ به‌ هۆی ستافی نوێ له‌ ده‌ستیان داوه‌ و دوور خراونه‌ته‌وه‌ ، بۆ زانیاری به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م خه‌ڵقی كوردستان ئێستا ئه‌م هات و هاوار چییانه‌ زۆربه‌یان دۆسیه‌یان هه‌یه‌ له‌ دادگای به‌رایی ڕانیه‌ و به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی و پارتی ڕاگیراون.
بۆ ڕاستی بابه‌ته‌كه‌شم ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ پشت ئه‌م هات و هاواره‌ن :-
١- ئه‌حمه‌د زرار ، كارگێڕه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ٢٤ ی ڕاپه‌ڕین و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی.
٢- كوردۆ عه‌زیز به‌گ، به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی ڕاپه‌ڕین و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی .
٣- سمكۆ بڵباس ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی ..
٤- دكتۆر ئومێد كاكه‌ سواره‌ ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشوی ته‌ندروسی ڕاپه‌ڕین و ئه‌ندامی ده‌ست ڕۆیشتوی پارتی دیموكراتی كوردستان ..
٥- سه‌فین حه‌مه‌ده‌مین ، به‌رپرسی پێشوی هۆبه‌ی یاسایی له‌ هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی .
٦- ئیسماعیل حه‌مه‌ده‌مین ، پسپۆڕی بایه‌لۆژی پێشوتر له‌ هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ..
٧- عه‌بدوڵا فه‌تاح ، به‌رپرسی پێشوی مه‌له‌فات له‌ هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ..
٨- كه‌مال عه‌لی ، به‌رپرسی پێشوی پلاندانان له‌ هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ..
٩- ئارازی سوته‌مه‌نی ، به‌رپرسی پێشوی سوته‌مه‌نی له‌ هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ..
١٠- زانا كورده‌ ، به‌رپرسی نوسینگه‌ی پێشوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ..
١١- عه‌لی سونه‌یی ، به‌رپرسی پێشویی داوده‌رمان .
١٢- نزار كورده‌ ، به‌رپرسی كۆن و ئێستای ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ و برای زانا كورده‌ی ناوبراو .
١٣- دكتۆر عه‌لی سواره‌ ، ئامۆزا و زاوای دكتۆر ئومێد كاكه‌ سواره‌ و كادیری پێشكه‌وتووی پارتی .
بۆ دڵنیایی به‌ڕێزتان ده‌توانن له‌ڕێی په‌یام نێر و هاوكاره‌كانتان به‌دواداچون بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌م له‌ دادگای ڕانیه‌ و هه‌م له‌ خه‌ڵقی سنوره‌كه‌ ..
ئیتر بۆ پێشه‌وه‌ ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە