کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلەیمانیییم

Thursday, 07/04/2011, 12:00


سلەیمانیییم
فریشتەی مەرگی گەندەڵی و
خۆرەی گەندەڵکارانم و
جەللادی گیانی دوژمنان

سلەیمانیییم
خۆری هیوای گشت کوردێکم
گەرووی ماف خوراوانم و
ووزەی دەستی گەنجانم و
دەستی سپی ئاوەدانیم

سلەیمانیییم
وورەی خۆڕاگری گەلم
پێنوسی خامەی نالیم و
ئەسرینی دیدەی مەحوی و
لانەی خۆشی و کامەرانیم

سلەیمانییم
خەباتکارێکی بە سەبر و
ڕۆشنبیرێکی بە ویقار
لە بری چەکوشی کاوە
ئەمجارە پێنوسم پێ یە
لە بری جەنگ و سەربڕین
پەیامی چاکسازیم پێیە

سلەیمانییم
نامەوێ و بڕیارم داوە
چی دی داڵدەی گەندەڵ نادەم
ئەو کەسەی سەروەتی بدزێ
پارە، نەوت، دارم، بەردم!!!
دەست درێژ کات بۆ ناموسم
بکوژێ ڕۆڵەی نەبەردم!!!
پشتی هەرچەندە ئەستور بێت
بە ووشە پشتی ئەشکێنم
لە جێی سندان ژەقنەموتی دەرخواردەدەم
ناو چەوانی بە نەوتەکەی شیواشۆکم
ڕەش ڕەش ئەکەم
ئەیکەم بە پەندی زەمانە و
لە سۆزم بێ بەشی ئەکەم




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە