کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گورگە برسی یەكان كەوتنەوە راوی كۆترەكانی ئاشتی

Saturday, 01/08/2009, 12:00


گورگە برسی یەكان كەوتنەوە ٌأاوی كۆترەكانی ئاشتی
پێش دەست پێ كردنی هەلبژاردنەكان و بەر لەوەی خەڵك دەنگی خۆی یەكلایی بكاتەوە بۆ ئەو لایەنەی كە دەیەوێت , چەندین بەڵێنی خەیاڵی و زاخاو كراومان بە نرخی ئاڵتون پێ فرۆشرا لە لایەن دەسەڵاتدارانی كوردیەوە ,گەر ٌأوونتر بڵێم لە لایەن دوو پارتی سەر كورسی دەسەڵاتەوە چەندەها بەڵێنمان گوێ لێ بوو ..
نامەوێت لەسەرەتاوە تا كۆتایی چی یان ووت و چۆن دەنگی خەڵكیان كٌأی باس بكەم چونكە زۆربەی خەلكی كوردستان ئاگایان لەمە هەیە , ئەوەی من ئەمەوێت سەرنجی خوێنەرانی بۆ ٌأابكێشم ئەمەیە .
  مەسعود بارزانی بەڵێنی ئەوەی دابوو كە جارێكی تر ناهێڵێت خۆێنی كورد بە دەستی كورد بڕژێت و ئەمەی زۆر بە دڵنیاییەوە دووپات كردەوە, بەڵام بە داخەوە ٌأاستەوخۆ دوای هەلبژاردنەكان و پاش ئاشكراكردنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژادن سەرەٌأای ئەو هەموو ساختەیەی كە بە هاوكاری هەردوو حیزبی دەسەڵات لە هەولێر و دهۆك ئەنجام درا ,بۆ شاردنەوەی شكستە گەورەكەیان و بۆ چاوترساندنی هەردوو لیستی خزمەتگوزاری و چاكسازی و لیستی گۆڕان بۆ ئەوەی شكاتەكانیان نەبەنە پەرلەمانی عیراق گەر هاتوو سكاڵاكانیان بەهەند وەرنەگیرێ لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی سەر بەحیزبانی دەسەڵاتەوە , چەند هێرشێكی پلان بۆ داڕێژراویان كردە سەر هەر یەك لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو و بارەگاكانی كۆمەڵ و گۆڕان بە چەندین هوتافی خوێناوی شەڕی ناوخۆ و شەرمەزاریەكانی بادینانەوە .
پاشانیش  نێچیر  سەردانی هەندێكیانی كرد و داوای لێبوردنی كرد و پێی وابوو كە ئەم جۆرە كار دانەوەیە كارێكی ناشارستانی یە و زیانی یەكەم بە پارتی دەگەیەنێت .وە هەروەها بەڵێنی ئیجرائاتی دا.
بەڵام دوای ئەم قسانەش هێشتا هەر هێرشە ئیعلامیەكان بەردەوامە و چەندین جاری تریش لایەنگرانی پارتی بە تایبەتی ئەم هێرشانەیان دووبارە كردۆتەوە لە ئاكرێ و هەولێر و دهۆك .
من لێرەدا دەپرسم : ئایا   مەسعود بارزانی فەرمانەكانی وەلا دەنرێ و گوێی بۆ ناگیرێ یان خۆی ئاگاداری ئەم پیلانەیە ؟
ئایا   نێچیر لێپێچینەوەی كردووە لە گێرەشێوێنەكان بە قسەی خۆی وە كەسی لێ گرتوون یان وەك لێپێچینەوەكەی بادینان وەلا دەنرێ و وەلا نراوە ؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە