جه‌مال غه‌مبار به‌رامبه‌ر كرِينى ڤيلايه‌ك خۆيكرده كۆيله‌ى سته‌مكاران
Friday, 12/07/2013, 12:00
سه‌ره‌تا من به‌شه‌خسى و ته‌حه‌داوه له جه‌مال غه‌مبار داواكارم ئه‌گه‌ر هه‌والَه‌كه‌ى من راست نيه با له‌م مينبه‌ره ئازاده‌وه وه‌لاَمم بداته‌وه و به خاكى كوردوستانه‌كه‌ى سوێند بخوات كه ئه‌مه‌ى نوسيومه دووره له‌راستيه‌وه .
به‌لَێ چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك به‌رله‌ئيستا به‌ره‌زامه‌ندى هێرۆى برايم ئه‌حمه‌د و فه‌رمانى شه‌خسى دلێرى سه‌يد مه‌جيد ڤيلايه‌كى چل ده‌فته‌ر دۆلارى له‌لايه‌ن ئيداره‌ى گشتى يه‌كێتيه‌وه بۆ (جه‌مال غه‌مبار) ى به‌ناو شاعير و نووسه‌ر ده‌كرِدرێت ، ئه‌مه بێ له‌وه‌ى كچه‌كه‌شى به‌موچه‌يه‌كى خه‌يالَى له كه‌نالَى كوردسات داده‌مه‌زرێت ، ئه‌مانه‌ش هه‌مووى سه‌روبارى ئه‌وه‌ى جه‌مال غه‌مبار كانديدى ليستى يه‌كێتيه بۆ هه‌لَبژاردنى ئايينده وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى كه‌رِ و لالَ و رۆبۆت ئاسا ، به‌لَێ ئيستا جه‌مال غه‌مبار غـــــــه‌مبار نيه و به‌خته‌وه‌ره به‌و هه‌موو پۆست و ئيمتيازاته‌ى بۆ هه‌لَژاوه له‌به‌رامبه‌ر كرِينى ئه‌ستۆ و ويژدانى ، هه‌ربۆيه دوێنێ هاتبووه سه‌ر كه‌نالَى گه‌لى كوردستانى يه‌كێتى و زۆر بێئابرووانه دژ به‌و ده‌نگ و ره‌نگانه قسه‌ى ده‌كرد كه به‌رامبه‌ر كوده‌تاكه‌ى سى حوزه‌يران وه‌ستاونه‌ته‌وه .
به‌داخه‌وه جه‌مال غه‌مباره‌كان ئه‌مرِۆ زۆرن له‌كوردستان ، ئه‌مرِۆ ئه‌وان هه‌موو سامانى پارته موفليسه‌كانن ، ئه‌وان ره‌وشتى نارِه‌وا و سياسه‌تى چه‌واشه‌كارى حيزبه‌كانى بنه‌مالَه بۆياخده‌كه‌ن تاكو له‌و نێوانه‌دا تيكه‌يه‌ك پارووى حه‌رام حاسلَ بكه‌ن ، ده‌نا پێنوس و ويژدانه‌كه‌ى جه‌مال به‌خته‌وه‌ر له‌كوێ بوو كاتێ خوێنى گه‌نجانى سلێمانى له رووداوه‌كانى حه‌ڤده‌ى شوبات و پاشتردا به‌ناحه‌ق رژانه سه‌ر زه‌وى ، پێنوسه‌كه‌ى له‌كوێ بوو كاتێ سامان بودجه‌ى ئه‌م ميلله‌ته چه‌ندين سالَه به‌ئيستاشه‌وه به‌تالاَن ده‌برێت ، ئه‌ى ده‌نگى ره‌خنه‌ى له‌كوێى ئه‌و كوده‌تا شه‌رمه‌زار و قێزه‌ونه بوو كه سه‌رانى پارتى و يه‌كێتى كرديانه خيانه‌ت و مافى شه‌رعى ئه‌م گه‌له‌يان پێ سه‌رنوگونكرد ؟! .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست