سیاسەت لە پێناو میللەت بكەین نەك میللەت بەقوربانى سیاسەت بكەین
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
یەكێك لە كاندیدەكانى لیستى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان كە رۆلێكى بەرچاوى هەبووە لە راگەیاندنى ئازاد وەك نوسەرو رۆشنبیرێكى بوێرو چاونەترس لە بوارى رۆژنامەوانى لە بەرنگاربونەوەى گەندەلى ،ئێستا خۆى كاندید كردوە لەسەر لیستى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان بە ژمارە (26)لە بازنەى سنورى شارى هەولێر، و ئەمرۆ میوانى لاپەرەكانى رۆژنامەكەمانە تا بتوانین لە نزیكەوە تیشكێك بخەیەنە سەر گرینكترین خاڵە جیاكەرەوەكانى كارو بەرنامەى نوسەرو رۆشنبیر (حسین عمر سلێمان) :
*لە ساڵى1968 لە خانەوادەیەكى ئایین پەروەرى كورد پەروەر لەدایك بووە.
*بروانامەى دبلۆم لە پەیمانگەى مامۆستایانى هەولێر بە دەرچوى یەكەمى ساڵى 1987ـ1988 بەدەست هێناوە
*بروانامەى بە كالۆریۆس لە زانكۆى موسڵ بۆ ساڵى 1993-1994 بەدەست هێناوە
*چواردە ساڵ خزمەت لەبوارى رۆژنامەوانى و ئەندامى كاراى سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستانە..
*چەندین ووتارىلە گۆڤارو و رۆژنامە و سایتەكان بڵاوكردۆتەوە وجگە لە پێشكەشكردنى چەندین بەرنامەى سیاسیى لە دەنگى یەكگرتوو رادیۆى هەولێر
*لێزانیێكى باشى لە زمانى عەرەبى هەیە،ودوو بروانامەى توانستى
زمانى ئینگلیزى وتوانستى كۆمپیوتەر لە زانكۆى سەلاحەدین بەدەست هێناوەجگە لە بروانامەى تریش لە رێكخراوە مەدەنیەكانى ئەمەریكى لە بوارى تایبەت مەندیەكانى دیموكراسیەت.
*هەروەها ئەكادیمێكى وەرزشوانى دێرنى شارى هەوڵێرى خۆشویستە
*كاندیدى ژمارە (26)ەلەهەلێر
*خاڵى جیاكەروەى بەرێزتان لەم خۆ كاندیدكردنە چیە؟ لاى هەمو كەسێك ئاشكرایە كە رۆلى راگەیاندنى ئازاد ونوسەرو رۆشنبیرە بوێرەكان لە چەند ساڵەى رابردوو چەندە بەرچاو بووە لە شكادنى شورەى گەندڵى وداكۆكردن لەمافەكانى تاكى كورد،كەبوە هەوێنى گواستنەوەى مافەكانى ئازادى را دەربرین وبەرنگابونەوەى گەندەڵى لە قۆناغێكى سەرەتاییەوە بۆ قۆناغێكى زۆرپێشكەتوو، وچونم بۆ بەغدا انشائالله دەروازەى كردنەوەى بەدەستهێنانى زانیاریەكان دەبێت بە شێوەیەكى یاسایى بۆ هاوكارانى رۆژنامەنوسە بویرەكان، ودەستپێكى وەرگێرانى بەرەنگاربوونەوەمە لە نوسینەوە بۆ بوارى پراكتیكى وجێبەجێكردن وئەگەر خوێنەرى بەرێز زیاتر بچێتە نێو دێرەكانى نوسینم زیاتر ئاشنایى بە دەست نیشانكردنى نەخۆشیەكانى گەندەڵى سیاسى وبوارەكانى تر دەكات هەورها هەست بە بوێرى وچاونەترسى من دەكات كە ئەمەخاڵى یەكەمى جیاكەرەوەى منە.
*پێت وایە ئێوە بتوانن شتێكى زیاد بخەنە سەركارى پەرلەمانتارانى پێشوو؟ زانراوە كە لە بەغدا دوو كوتلەى كوردى وەك نوێنەرى كورد ئیشیان كردوە یەكەمیان كوتلەى هاوپیمانى كوردستانى ودووەمیان كوتلەى یەكگرتوو، سەبارەت بە كوتلەى هاوپەیمانى ئەم شتەى كە ئەمان نەیانكردووە من ئەندامێكى كاراى نوێنەرى كورد دەبم بۆ ئەنجامدانى وئەگەر بپرسى ئەم شتانە چین نەیانكردووە منیش دەپرسم ئەم شتانە چین كە كردویانە !لەگەڵ رێزم بۆیان.
لە رووى چەسپاندنى مافەكانى چارەنوسسازى نەتەوەكەمان كە لەمەیان كەس ناتوانى مزایدەلەسەر كەس بكات هەموومان رۆلەى كورستانین هەمومان لەناو یەك بەلەم داین وپێویستە بەیەكسانى خەرێكى سەوڵلێدان بین هەرچەندە لە پەرلەمانى ئەم خولە كە هەڵبژاردنى بۆ دەكرێت پەرڵەمانتارى نەخوێنەوارى زمانى عەربى تێدابوو وهەنگاوەكانیان لەبەرژەوندى كوردەوە نەبوو وەك دابەشكردنى كورسى پارێزگاكان... وسەبارەت بەكوتلەى یەكگرتوو لە رووێكەوە من درێژە پێدەرى ئیشى ئەمان دەبم كە بەراستى سەلماندیان كە غەم خۆرى میللەتن، وەك سامى ئەتروشى لە هەندێك راگەیاندن شەرى لەسەر دەكرا بۆگواستنەوە ناسنامەى كاراى ئەم برایەمان بۆ سەر لیستى خۆیان جگە لە رۆڵى بەرچاوى دكتۆر محمد سەرۆك لیستى كوتلەى یەكگرتوو هاوكات بەرپرسى لێژنەى شەهیدان وزیندانە سیاسیەكان بوو كە چۆن بوێرانە گشت دكیومێنتەكانى خواردنى موچەى زیندانە سیاسیەكانى كوردستانى خستە روو وچۆن داكۆكى دەكرد لە ماف ونا عەدالەتى لە موچەى خانە نیشین وهەژارانى چاودێرى كۆمەڵایەتىو زیندانە سیاسیەكان وشەهیدان وئەنفالكراوەكان،لە روێكى ترەوە ئێمەى كورد لە بەغدا گرفتى بروانامەو لێهاتویمان نیە زیاتر لەوەىكێرفى جورئەتمان زیاتر بكەین تا قاچ ودەستەكانمان لە كۆت وبەندى بەرژەوەندى تەسكى وە رزگار بكەین وسیاسەت لە پێناو میللەت بكەین نەك میللەت بەقوربانى سیاسەت وحیزب بكەین،وببینە پێشمەرگەیەكى سیاسەتمەندار نەك ژێردەستەى مەرجەعیەتێكى خەوندار.
*پێت وایە پەرلەمنتارانى ئەم جارەى لیستى یەكگرتوو چ جاوازێكى دەبێت لەگەڵ كوتلەى پێشووى یەكگرتوو؟ * بە شێوەیەكى گشتى لە بانگەشەى هەڵبژاردنى كۆتایى ساڵى 2005 مراهنە لەسەر نا نەتەوەیى بوونى یەكگرتوو دەكرا ، بەڵام یەكگرتوو توانى كە ئەم ئاڵاكوردستانیە خۆشەویستەى كە بە سورى خوێنى شەهیدانمانەوە لەسەر بارەگاكانى شارى دهۆك هێنایانە خوارەوە، بە كردەوە لە ناو ئەنجومەنى نیشتمانى عیراقى دووبارە بەرزى بكەینەوەو بەسەربەرزى بیهێننەوە كوردستانى خۆشەویستمان هەموو ئەم كارتانەش بكەوێتە خوارەوەوبسوتێن كە مزایدەیان پێ لەسەر ئینتماى نەتوایەتى یەكگرتوو دەكرد ،وبەدیارى خست كەپارەى میللەت لەقورگى كێە وكێ میللەت بەقوربانى سیاسەت دەكات،وئەگەر پەرلەمانتارانى پێشوو مافە خوراوەكاناى تاكى كوردیان خستە روو ئەوا ئێمە دەیادەینە دادگاى فیدراڵى تا هەق بە خاوەنى دەگات.
*دوا پەیامت چیە؟ * گەلى كورد شایستى ئەوەن (كە لەگەڵ هەبوونى بروانامە وەك كۆڵگەیەك بۆ پالێوراوان) خەلكێكى بوێرو چاونەترس ببێتە نوێنەریان تاكو مافەمانیان پارێزراو بێت نەك تەنیا لە پەرلەمانى عیراق بەڵكو لە كاتى گواستنەوەى ئەم مافەش بۆ هەرێمى كوردستان،لەم سۆنگەیەوە من بە پێویستم زانى وەك رۆشنبیرو رۆژنامەنوسێكى بوێرو مافخواز خۆم بپاڵێوم تا متمانەم پێ بكەن،وبەڵێن دەدەم ئەگەر متمانەم پێبدەن گەلى كورد وشارى هەولێرودەورو بەرى دڵنیا دەكەمەوە هەرگیز پەشیمان نابنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست