بەراوردێك لەنێوان دەسەڵاتى كورد لە ئێستاداو لەسەردەمى مەلەكیدا

Thursday, 05/01/2012, 12:00



وەك دەزانین دەسەڵاتى كورد لە ئێستادا بە خەبات و قوربانى دانى زۆر هاتوەتە دى وەك كیمیا باران ئەنفال خاپوركردنى پێنج هەزار لادێ و وە بە دەیان هەزار پێشمەرگە كیانى بەخشى ئەگەر بەژمارەو بە تەقدیرى ئەقڵ لیكى بەینەوە ئەوا زیاتر لە (290000) دووسەدو نەوەت هەزار زەرى گییانیمان هەیە بە جەنگەكانى ناوخۆشەوە ئینجا ئەم دسكەوتانە بەدى هاتون كەهەموان دەزانین چیەو چۆنە. بائاوڕێك لە دەسەڵاتى كورد بەینەوە لە عەهدى مەلەكیدا كە ئەو زەرەرو زیانەى باسمان كرد بێگومان هیچى ڕوى نەدابوو.
1- لەعەهدى مەلەكیدا وەزیرى ناوخۆ كورد بوو ناوى سەعید قەزاز بو خەڵكى شارى سلیمانى بوو.
2- بۆ وەرگرتنى كلیەى چباگى اقدمین یەكەم موێلى وەردەگیرا دووەم مەسیحى سێیەم كورد وەردەگیرا دواى ئەمانە باقى شارو شارۆچكەو لادێكان وەر دەگیرا.
3- لە كوردستاندا بەكوردى عەریزە دەنوسرا هەتا دەگەشتە بەغدا هەر بەكوردى دەڕۆشت چونكە تەواوى بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەتەكان كورد بوون.تا كاتى ڕوخانى ڕژێمى بەعس ئەو عەریزانە هەر مابون
4- لە هەمو عیراقدا سێ فرقە هەبوو فرقەى دوو هەموى كورد بوو قائد فرقە ناوى (بەكر ێدقى) بوو كوردبو بارەگاى فرقەكەى لە كەركوك بوو یەكەم باوەڕ پێكراوى مەلیك غازى بوو پورەى كرد بەسەر ئینگلیزدا بۆ عیراق لەگەڵ (محمد على جەواد) كە فەرماندەى فڕۆكە خانەى بەغدا بوو.
ئەگەر بپرسم ئەو هەمو زەرەرو زیانە سەرو ماڵییەى كە گەلەكەمان بەخشى لە ئاست ئەم دەسەلاتەیە یاخود دەبوایە ئێستا وڵاتێكى سەربەخۆ بوینایە ئەگەر بەراوردى دەسە ڵاتى كوردى و ئایدۆلۆژیا بكەین ئەوا هەمان پێناسەى ئایدۆ لوژیاى هەیە كە تواناى گەشەكردن و پێشكەوتنى نیە لە جێگاى خۆیدا وەستاوە ئەگەر گەشەیەكیش بكات هێندە خاوە مایەى دڵخۆشى نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە