کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ست خۆشی و پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی پشتگیریی یه‌ بوێرانه‌که‌ی کوردستانپۆست

Thursday, 11/03/2010, 12:00


من که‌ ناوم (به‌کر)ه‌ دانیشتوی ‌شاری یۆتۆبۆریم. ده‌ست خۆشی گه‌رم له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سایته‌ جوانه‌که‌ی کوردستان پۆست ده‌که‌م بۆئه‌وچاودێریی و به‌هانا هاتنه‌ی ده‌یکه‌ن له‌تاکی کورد له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستاندا وهه‌رلێره‌شه‌وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌وبرادڵسۆزانه‌ده‌که‌م که‌پشتگیری ته‌واویان لێکردم له‌م کێشه‌یه‌دا. خوێنه‌ری به‌ڕێز من ‌خاوه‌نی ئه‌و کێشه‌یه‌م که‌له‌یۆتۆبۆریدا ڕویدا .هه‌روه‌ها وه‌ك خاوه‌نی ئه‌م خێزانه‌ هیچ ئاماده‌باشیی یه‌کم نه‌بوو له‌سه‌ره‌تادا بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ ڕوزه‌رده‌ چڵکاوخۆره‌ که‌چۆن په‌لاماریی ئێمه‌یان دا چونکه‌ ئێمه‌ هه‌ڵگری هیچ ئارم و ئاڵا ولافیته‌یه‌ك نه‌بوین و چونیشمان بۆ به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ ته‌نها تێ په‌ڕبون بوو به‌ویادا بۆ مه‌به‌ستی کڕینی چه‌پکێ گووڵ بۆماڵی ناسیاوێك که‌بانگ کرابوین بۆ نانی ئێواره‌ . ڕوداوه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌یی خواره‌وه‌بوو. کاتێك ویستمان به‌ویادا تێ په‌ڕین که‌ چوارتا پێنج ده‌قیقه‌ له‌ناو سه‌یاره‌که‌دا ماینه‌وه‌ وه‌ك کرداری هه‌میشه‌ییان چۆن مافه‌کانی میله‌تیان له‌ هه‌موو ڕویه‌که‌وه‌ زه‌وت کردووه‌و ئاواش له‌پڕۆسه‌یه‌کی به‌ناو ئازاد دا ڕیگه‌یان له‌خه‌ڵك گرتبوو . لێردا ده‌ڵێم ته‌نهاهه‌ڵه‌ی من ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌سه‌یاره‌که‌م دابه‌زیم و به‌سه‌یاره‌ی پێش خۆمم ووت کاکابرابۆ ناڕۆیت ، چاوت له‌دواوه‌ت نییه‌ ‌چۆن ڕیزی سه‌یاره‌ له‌سه‌ر به‌ڕێزتان وه‌ستاوه‌ . له‌وه‌ڵامدا زۆر به‌کردارێکی ناشیرین و قێزه‌ون وه‌ڵامی دامه‌وه‌ و له‌جێی هه‌موو داوای لێبوردنێك که‌پێی وتم ئه‌دی تۆکوێریت نازانی له‌سه‌ر ئه‌و ئوتومبیله‌ ڕاواستاوم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچێت . ئه‌وه‌نده‌م زانی قوات خاسه کۆنه‌کانی به‌عس وه‌ك زوڵمیان لێ کرابێت له‌ناو بی ئێمی مۆدێلی به‌رزه‌وه کاوتنه‌ به‌ربۆکس ودارپیاکێشانم بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیی یه‌کی به‌و که‌سانه‌ی ناوبی ئێمه‌که‌وه‌ هه‌بێت و کاتێکیش ئاوڕم دایه‌وه‌ به‌و ئاڵاجوانه‌ی کوردستان که‌بانگه‌شی مه‌رامه‌گڵاوه‌کانی خۆیانی پێ ده‌که‌ن که‌وتنه‌ سه‌رو چاوم و وه‌ك سه‌گ به‌ده‌م په‌لاماری په‌نجه‌گه‌وره‌ی ‌داموو گه‌ستی و ئه‌وه‌نده‌م زانی به‌جارێك وه‌ك سه‌گی هار دابه‌زین و په‌لاماریان دام . ته‌نها که‌س خێزانه‌که‌م بوو که‌ویستی یارمه‌تیم بدات و هاته‌ناو کێشه‌که‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا شه‌رمیان له‌ویش نه‌بوو ئه‌ویشیان بێ به‌ش نه‌کرد له‌ بۆکس وشه‌قی پۆستاڵه‌کانیان .به‌ڵام بۆ دوای ئه‌وه‌ی سكاڵام لای پۆلیس پێشکه‌ش کرد هه‌وڵمدا بڕۆم به‌ره‌و ماڵ بۆلای مناڵه‌کان که‌تێیان بگه‌یه‌نم ئه‌وانه‌ دڕنده‌ن و هیچی تر.به‌ڵام بۆ دوای تۆزۆێ ته‌له‌فۆنم بۆکرا که‌له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێ برایانه‌وه‌ ده‌ست گیریان کردووه‌ وبه‌خۆی و سه‌یاره‌که‌یه‌وه‌،منیش ووتم بیده‌نه‌ ده‌ست پۆلیس وکاتێك گه‌یشتمه‌ شوێنه‌که‌ زۆر دڵخۆش بووم که‌به‌وشێوه‌یه‌ بینیم که‌چۆن زه‌لیلانه‌ داوا له‌پۆلیسکه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت به‌ نه‌رویجیه‌ شه‌قو شڕه‌که‌ی ئێمه‌ هاوڕێ و له‌هه‌مان پارتاین .ئافه‌رین بۆ هاوڕێو هاوو خه‌باتی وه‌ك ئێوه‌ که‌وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یتان که‌ چۆن توانیتان له‌ برایانی هاوپه‌یمانیتان شه‌هید کرد به‌ناوی شه‌ڕی براکوژییه‌وه‌ ویستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش به‌هه‌مان شێوه‌ په‌ لاماری هاوخه‌باتی خۆتان، ئێمه‌هه‌رگیز هاوڕێ و هاوخه‌باتی ئێوه‌ نه‌بوین و نابین . به‌ڵام بائه‌وه‌تان پێ بڵێم که‌یاسا له‌ئه‌وروپادا باڵا ده‌سته‌. من وه‌ك خاوه‌نی ئه‌م خێزانه‌ کێشه‌که‌م ڕاده‌ستی دادگا کردووه‌و به‌هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واوه‌وه‌ .له‌به‌رئه‌وه‌یه‌که‌ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی که‌کوردستان پۆست باسی کردووه‌ له‌باره‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌وه‌ هه‌مووی ڕاسته‌ . ئه‌م کێشه‌یه‌س جێبه‌جێ ده‌بێت له‌ ڕێی یاساو دادگاوه‌ وه‌ئه‌بێت باجه‌که‌یشی هه‌رهه‌مووتان بیده‌ن که‌چۆن راپێجی دادگاتان ده‌که‌م .
له‌کۆتایدا سوپاسی دووباره‌م ئاراسته‌ کوردستان پۆست و هه‌مووئه‌وبراده‌ره‌ دڵسۆزانه‌م ده‌که‌م که‌چۆن به‌ جوامێری خۆیان پشگیری ته‌واویان لێ کردین.
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی ووێنه‌ی ئوتومبیله‌ جوانه‌که‌ی جه‌نابتانه‌ نا زیاد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە