کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەک بۆ وەزیری خوێندنی باڵا

Saturday, 17/05/2014, 12:00


کۆمەڵێک خوێندکار به‌رێز وه‌زبرى خوێندنى بالأ و توێژينه‌وه‌ى زانستي
به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌كنيكى سلێمانى
ئه‌مه‌ بۆ دومين جاره‌ ئه‌م ياداشته‌ ده‌خه‌ينه‌ پێش چاوى به‌رێزتان، كۆلێژى ته‌كنيكى كارگێرى يه‌كێكه‌ له‌ ده‌سكه‌وته‌كانى كۆمه‌ڵانى خه‌لَك وناوه‌ندێكى ئه‌كاديمي شارى سلێمانييه‌، تا ئيستاش به‌ سه‌دان قوتابي پێگه‌ياندووه‌، له‌بواره‌كانى كارگێرى و ژمێرياردا، به‌لام به‌داخه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى كۆلێژه‌كه‌مان سه‌ربه‌خۆيي وه‌رگرت و وه‌كو كۆلێژێكى سه‌ربه‌خۆ له‌ رووى كارگێرىيه‌وه‌ له‌ كۆليژه‌كانى تر جياكرايه‌وه‌، به‌ڵام مه‌خابن نزيكه‌ى زياتر له‌ شه‌ش مانگه‌ كۆليژه‌كه‌مان نه‌ راگرى بۆ دانراوه‌ و نه‌ ياريده‌ده‌رى راگر و نه‌به‌شه‌كانى وه‌كو پێويست جياكراونه‌ته‌وه‌ له‌ كۆليژه‌كانى تر، به‌ڵام سه‌ره‌راى ئه‌و كه‌موكورتيانه‌ى كه‌ روبه‌روى كۆليژه‌كه‌مان بۆته‌وه‌ له‌ پێنه‌دانى موچه‌ بۆ مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران به‌ڵام هه‌ر خۆ راگر بوين، نه‌بونى هۆلى پێويست بۆ وانه‌ وتنه‌وه‌، هه‌ر خۆ راگر بوين، ده‌يان كێشه‌ى تر هه‌ر خۆ راگر بوين. به‌ڵام خه‌ريكه‌ جامى سه‌برمان پرِ ده‌بێ بۆيه‌ به‌ باشمان زاني چه‌ند كێشه‌يه‌ك بخه‌ينه‌ روو:
له‌ ياداشتى يه‌كماندا بۆ به‌رێزتان له‌ رێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رێكى گشتى وه‌زاره‌ته‌وه‌ جه‌نابتان په‌يمانتان پێداين كه‌ چاره‌سه‌ر كێشه‌كان بكه‌ن به‌ڵام :
1. راگر و ياريده‌ده‌رى راگر بۆ كۆليژه‌كه‌مان دانه‌نێن، ته‌نها له‌رێگه‌ى راوێژكردن له‌گه‌لَ مامۆستايانى كۆليژه‌كه‌مان راگر دابنێن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئيستا بۆ ته‌نها جارێكيش سه‌ردانت نه‌كردويين.
2. دانانى يارده‌ده‌رى راگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى زانكۆوه‌ دابنرێت له‌ رێگه‌ى كێبركێ زانسيتيه‌وه‌، نه‌ك خزم و خزمێنه‌.
3. دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ رابردويه‌كى ناشيرينيان هه‌يه‌ وه‌كو مامۆستا عه‌ره‌به‌ به‌عسيه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌شتى به‌د ره‌وشتيان له‌سه‌ره‌ به‌ڵام تاكو ئيستا هيچ ئيجراتيك به‌رامبه‌ريان نه‌كراوه‌.
4. دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ گومان له‌ بروانامه‌كانيان ده‌كريت به‌ پاره‌ بروانامه‌كانيان وه‌رگرتووه‌.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كه‌ يه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ى كه‌ رابردويه‌كى قێزه‌وه‌نى هه‌يه‌ و له‌ زانكۆى به‌غدا به‌ شاهيدى چه‌ندين قوتابى كورد له‌ كۆتايي هه‌شته‌كاندا (ره‌فيق حزبي بووه‌) له‌ زانكۆى به‌غدا وده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ گرتنى چه‌ندين قوتابي كورد و سيخوري كردن به‌سه‌ر قوتابيانى كورده‌وه‌ كه‌چى
- ئيستا بوه‌ به‌ پالَه‌وان له‌ ناو كۆليژه‌كه‌ماندا و وه‌كو راگر هه‌لَس و كه‌وت ده‌كا. ئه‌م كه‌سه‌ جگه‌ له‌وه‌ى گۆماني زۆر له‌سه‌ربه‌ده‌ست هێنانى بروانه‌مه‌كانى ده‌كريت چونكه‌ مامۆستاكانى زانكۆى به‌غدا (كۆنه‌ به‌عسيه‌كان) زۆر نزيكين و ئيستاش هاتووچۆى يه‌ك ده‌كه‌ن بۆيه‌ كه‌سێكى زۆر بێ توانايه‌ له‌ رووى زانسيتى و ئه‌كاديميه‌وه‌.
- ئه‌م كه‌سه‌ پێشتر له‌ په‌يمانگاى ته‌كنيكى سلێمانى بووه‌ ، چه‌ندين ليژنه‌ و چه‌ندين جار سزادراوه‌ له‌سه‌ر به‌د ره‌وشتى وچه‌ندين جار هه‌ولَى گۆاستنه‌وه‌ى دراوه‌.
- چه‌ندين جار به‌ برێك پاره‌ قوتابي له‌ وانه‌كاندا ده‌رچواندووه‌ ئه‌مه‌ش له‌ سالَى 2010 رويداوه‌ پاشان ليژنه‌يه‌كى وه‌زارى له‌سه‌ر دروست بوو به‌ڵام كێشه‌كه‌ى ديزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌ كرا.
- چه‌ندين جار له‌لايه‌ن كه‌س و كارى قوتابيه‌كانه‌وه‌ رووبه‌رووى توند و تيژى بۆته‌وه‌ چونكه‌ هه‌ولَى كارى به‌د ره‌وشتى له‌گه‌لَ قوتابيه‌كانداوه‌.
- تا ئيستا به‌ هۆى ئه‌و مامۆستايه‌وه‌ چه‌ندين قۆتابي (ژن) به‌ ته‌لاقدان دراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندي هه‌بووه‌ و به‌ ته‌له‌فون شه‌وانه‌ قسه‌ى له‌گه‌لَ كردوون.
بۆيه‌ له‌ كۆتايدا داواتان لێ ده‌كه‌ين وه‌كو خمخۆرێكى زانست و زانيارى له‌ گوردستاندا خه‌لَكانى وه‌كو (ح. ع.ح.) له‌ پرۆسه‌ى خۆێندن و ناوه‌نده‌كانى خوێندنى بأڵا دووربخه‌نه‌وه‌. ده‌نا ئێمه‌ ناچار ده‌بين رێگه‌ى تر بگرينه‌ به‌ر چونكه‌ پێشتريش ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پۆستى راگرى كۆلێژيان هه‌ببوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ر كارى نابه‌جێ دوو خرانه‌وه‌ نمونه‌شيان (دكتور ف.).
هيوادارين كه‌ جه‌نابتان وه‌كو باوكيێك گۆى له‌ داواكاريه‌كانمان بگرن.

مامۆستايان و كامه‌ندانى
كۆليژى ته‌كنيكى سلێمانى
9-5-2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە