کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌شه‌هیان

Thursday, 17/05/2012, 12:00




خوشکێکم بوو
دڵی پڕ بوو له‌ خه‌ونی جوان
عاشق بوو، عه‌شقی نیشتمان
وه‌کو کچانی شاره‌که‌م
حه‌زی نه‌بوو، جلی بووکێنی له‌به‌رکا و
بچێته‌ باوه‌شی پیاوێ
خه‌ونی پیرۆزی ئه‌وه‌بوو،
بۆ خاک و ئاڵا و نه‌ته‌وه‌
خۆی به‌ختکا له‌پێناوێ
ئێستا خوشکم گه‌ریللایه‌
وا له‌ گه‌رمه‌ی خه‌باتدایه‌!
چاوم لێیه‌ له‌و دووره‌وه‌
له‌پشت ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌ڵ و سنووره‌وه‌
کاتێ وه‌ک شێر ده‌نه‌ڕێنێ
چۆن قه‌پۆزی
سه‌گه‌کانی ئه‌تاتورکم بۆ ده‌شکێنێ!.
خوشکم شه‌هیان
ئه‌ی هیوای گه‌شی هه‌موومان
دوازده‌ ساڵه‌
سۆمای چاوتم نه‌دیوه‌
به‌ڵام ئازیز
دڵنیابه‌ بۆیه‌ک چرکه‌ش
یادت له‌دڵ نه‌ره‌خسیوه‌
* *
هیچ دوودڵ نیم له‌هاتنه‌وه‌ت
دڵنیامه‌ ڕۆژێک دادێ
به‌ سه‌ربڵندی دێیه‌وه‌
وه‌کو جاران
گۆرانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڵێیه‌وه‌!.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که‌ زۆر دوودڵی کردوومه‌
هیچ دوورنیه‌
بگه‌ینه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ شوومه‌
کاتێ کۆتری ئازادی
هه‌ڵنیشته‌وه‌ له‌سه‌ر وڵات
جه‌للاده‌کان، بێنه‌ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات
قێزه‌وه‌نکه‌ن وشه‌ی خه‌بات
خۆیان بکه‌نه‌ قاره‌مان
به‌ تۆش بڵێن وڵات فرۆش
دڵگیر مه‌به‌
ئاخه‌ر ئێمه‌ هه‌رواین گوڵم
خۆخۆرین و، ده‌روون نه‌خۆش!..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە